
به‌رێزان به‌رنامه‌ى تلیپۆرت به‌رنامه‌یه‌كى زۆر بچوك و زۆر سه‌ر سورِهێنه‌ره كه ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ساده‌و ئاسان هه‌رچى له ناو سایتێكدایه بۆت بهێنیته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت..
ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌وه‌یه سایتیك هه‌مووى بهێنیته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و له ناو كۆمپیوته‌ره‌كه وه‌كو ئینته‌رنێت لاپه‌رِه‌كانى هه‌ڵبده‌یته‌وه ئه‌وا ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌و هیوایه‌ت دێنێته دى و به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان ده‌توانێت هه‌رچى له ناو سایته‌كه‌دایه بۆت بهێنه ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و دواى نه‌مانى ئینته‌رنێت بۆ خۆت به شێوه‌یه‌كى ئینته‌رنێت ئامێز سه‌یرى بكه‌یت..
یه‌كێك له گرنگیه‌كه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌یه جگه له‌وه‌ى زۆر قه‌باره‌ى بچوكه كاتێك ئینته‌رنێتیش برِا ئه‌وا ئه‌توانى له‌كاتێكى تر ده‌ست بكه‌یته‌وه به داونلۆدى سایته‌كه له‌و شوێنه‌وه كه ئینته‌رنێت برا بوو.
كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدی به‌رنامه
http://sites.google.com/site/ranyakurd/Home/tel.zip?attredirects
تۆ ده‌ست بكه به سێت ئه‌پكردنى به‌رنامه‌كه‌و دواى ته‌واو بوونى و كار پێكردنى ئه‌م رووكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت
لێره‌دا ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌توانى ده‌ست به‌كاركردنى بكه‌یت به‌لاَم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سیریه‌ڵه‌كه‌ت نه‌نوسیوه بۆیه ته‌نها پێنج سه‌د فایلیت له ناو سایته‌كه‌دا بۆ داونلۆد ئه‌كات بۆ یه ده‌بێت سیریه‌له‌كه بنوسیت...
ئه‌م سیریه‌له‌ی خواره‌وه به‌ركابهێنه
Name: Evel/MFD
Company: MFD Corp.
s/n: 362132638
له به‌رنامه‌كه ده‌چیته Help له‌وێوه‌كلیك كه‌یته سه‌ر Register له‌ویا كاتێك كلیك ئه‌كه‌یت هه‌ر سىَ كیان (ناو‌و ناوى كۆمپانیا و سیریه‌له‌كان) له ناو بۆشایه‌كان ده‌نوسیت و به‌رنامه‌كه ده‌بێته ئه‌سلى.
ئێستا بۆ داونلۆدكردنى سایتێك به‌م شێوه‌یه ده‌ست پىَ ئه‌كه‌یت ئه‌چیته سه‌ر File له‌وێوه كلیك ئه‌كه‌یته سه‌ر New Project Wizard كاتێك كلیك ئه‌كه‌یته سه‌رى ئه‌م روكاره ده‌ر ئه‌كه‌وێت:
[center]
لێره‌دا ده‌ستكارى هیچ مه‌كه‌و كلیك بكه له‌سه‌ر Next و ئه‌و روكاره‌ت بۆ ده‌ر ئه‌چێت كه له لاپه‌ره‌كه‌ی تردا دیاره‌و ده‌ر ئه‌كه‌وێت:
له‌م روكاره‌ى سه‌ره‌وه‌دا له‌و شوێنه بۆشاییه‌ى سه‌ره‌وه ناوى سایته‌كه ئه‌نوسیت بۆ نمونه ئه‌نوسیت www.c4kurd.com و له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌توانی لێره لینكی به‌شێك له سایته‌كانیش دابنێیت . واته ئه‌گه‌ر سایتێك پێك هاتبێت له چه‌ند به‌شێك ئه‌توانیت وای لێ بكه‌یت له‌و به‌شه‌وه ده‌ست پێ بكه‌یت به داونلۆد. بۆ نمونه تۆ له سایتی سی فۆر كورد ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌س به‌شی یانه‌كه داونلۆد بكه‌یت ئه‌وا ئه‌توانی له‌و بۆشاییه بنوسیت www.c4kurd.com/yane ئه‌وه له‌ویا ته‌نها به‌شی یانه‌ت بۆ داونلۆد ئه‌كه‌كات و ئه‌و لینكانه‌ی تایبه‌تن به‌و به‌شه ئه‌نجا كلیك ئه‌كه‌یت له‌سه‌ر Next و ئه‌م روكاره‌ى خواره‌وه ده‌ر ئه‌كه‌وێت: 
لێره‌دا پێت ئه‌لێت ئایا حه‌ز ئه‌كه‌یت له‌م سایته‌كه چى داونلۆد ببێت (نوسین یان نوسین و وێنه یان نوسین و وێنه‌و ده‌نگ یان هه‌موو شتێك ) له اختیارى كۆتایى ده‌توانیت هه‌موو شته‌كانى ناو سایته‌كه‌ت داونلۆد بكه‌یت. و ئه‌وه‌ى كۆتایى هه‌لبژێره‌و كلیك بكه له‌سه‌ر Next و ئه‌م روكاره‌ى خواره‌وه ده‌ر ئه‌كه‌وێت :

لێره‌دا پێت ئه‌لێت ئه‌و سایته‌ى تۆ ئه‌توێت له كویا بۆت سه‌یڤ بكه‌م تۆ هه‌رشوێنێكت ئه‌وێـت ده‌ستنیشانى بكه‌و ئه‌گه‌ر نا خۆى ئه‌چێـه ناو ماىدوكومێندت
دواى كلیك له‌سه‌ر Save ده‌چیته ناو پرۆگرامه‌كه به‌م شێویه
لێره‌دا له‌وشوێنه‌ى ده‌ستنیشانمان كردوه كلیك بكه ده‌ست ئه‌كات به داونلۆدى سایته‌كه‌و ئیتر تا خۆى ته‌واو ئه‌بێت وازى لىَ بێنه.
c4.kurd
Lêgerînê hat 287 encaman dît.
به‌م به‌رنامه‌یه هه‌ر سایتێكت ویست هه‌مووی داونلۆد ده‌كه‌یت - Fri Jun 03, 2011 5:26 am
30هۆكار ده‌بێته هۆی خاوی كۆمپيوته - Thu Jun 02, 2011 5:51 pm

1. دابه‌زاندنی گه‌لێك به‌رنامه كه له‌وانه‌يه گرنگ نه‌بن.
2. نه‌گونجانی هه‌ندێ كارت له‌گه‌ڵ ئامێره‌گه.
3. به‌ستنی كارتی جۆراو جۆر ، به تايبه‌تی كارتی ڤيديۆو كارتی سيدی ڕايته‌ر.
4. بوونی هه‌ڵه‌و له‌كاركه‌وتنی يه‌كێك له مه‌له‌فه‌كانی سيسته‌م ، كه له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌يه.
5. جياوازی ئه‌و ڕامانه‌ی (RAM) كه داده‌نرێن بۆ ئامێره‌كه ، ده‌بێته هۆی دروست بوونی كێشه.
6. بوونی هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی ته‌كنيكی له‌سه‌ر بۆڕدی دايك (mother board) به تايبه‌تی كارته‌كان و ڕامه‌كان.
7. به‌ڕێكی دانه‌به‌زاندنی به رنامه‌ی (zone alarm) كه ئه‌ويش هۆكارێكه بۆ خاوی كۆمپيوته‌ر.
8. كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئينته‌رنێت بێ ئه‌وه‌ی په‌يوه‌ند بيت به تۆڕ.
9. كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ڕه‌شی ئينته‌رنێت.
10. كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی وۆرد له‌كاتی بينينی لاپه‌ڕه‌كانی ئينته‌رنێت.
11. گواستنه‌وه‌ی خێرا به‌سه‌ر لاپه‌ڕه كراوه‌كانی ئينته‌رنێت.
12. به‌رنامه‌ی (anti virus) ئه‌گه‌ر به‌ته‌واوی دانه‌به‌زێنرێت.
13. كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی دابه‌زێنراو له‌كاتی به‌كارهێنانی ئينته‌رنێت.
14. زۆربوونی پێكبه‌ستراو ، كه به‌ديار ده‌كه‌ون له‌كاتی به‌كارهێنانی ئينته‌رنێت.
15. په‌ستانی كۆمپيوته‌ر ، ئه‌ويش به‌كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی زۆر.
16. كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی كه له‌لايه‌ن ماسنجه‌ره‌وه ده‌نێردرێن.
17. كردنه‌وه‌ی سايته‌كانی به‌دڕه‌وشتی (سايتی سێكسی) كه گه‌وه‌ترين هۆكارن بۆ دروست بوونی ده‌يان كێشه.
18. په‌ستان له‌سه‌ر هارددسك به‌هۆی زۆری به‌رنامه دابه‌زاندن.
19. زۆر وه‌رگر‌تنی وێنه له‌سايته‌كان.
20. بوونی ڤايرۆس له‌ناو ئامێره‌كه.
21. نوێ نه‌كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی (anti virus) به شێوه‌يه‌كی ده‌وری.
22. چاره‌سه رنه‌كردنی گرفته‌كان ، له ڕێی به‌دواگه‌ڕانيان ، وه مانه‌وه‌يان تازۆر ده‌بن.
23. دابه‌زاندنی ويندۆز به‌سه‌ر ويندۆز ، به‌بێ فۆرمات كردن.
24. ئيش پێكردنی هه‌ندێ سيدی ناته‌واو.
25. ته‌واو نه‌بوونی سيدی ويندۆز ، كه له‌كاتی دابه‌زاندنی ويندۆز ڕووده‌دات.
26. هه‌ڵنه‌سان به كرداری چاره‌سه‌ری چاكردنه‌وه‌ی ئامێر ، به شێوه‌يه‌كی به‌رده‌وام.
27. لانه‌بردنی مه‌له‌فاتی كاتی پارێزراو (Temp).
28. لانه‌بردنی مه‌له‌فاتی كاتی ئينته‌رنێت ، كه هێشتنه‌وه‌يان ده‌بێته هۆی زۆربوونی ئه‌م مه‌له‌فانه ، وه دوايی ده‌بێته گرفت.
29. فه‌حس نه‌كردنی دسكه‌كان ، وه خاوێن نه‌كردنه‌وه‌يان ، وه سه‌فته نه‌كردنيان.
30. كارپێكردنی به‌رنامه‌ی (real player) بۆ گوێگرتن له گۆرانی و مۆسيقا ، له‌كاتی به‌كارهێنانی تۆڕی ئينته‌رنێت.
www.ysm21.net
ئینته‌رنێت باشترین پزیشكه بۆ نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان - Thu Jun 02, 2011 5:44 pm
تۆژینه‌وه‌یه‌كی نوێ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه چاره‌كردنی نه‌خۆشیی ده‌روونی له رێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه له‌وانه‌یه زۆر كاریگه‌رتر بێت بۆ نه‌خۆش و باشتریش بێت له‌و چاره‌كردنه راسته‌وخۆیه‌ی كه له‌نێوان پزیشك و نه‌خۆشدا ئه‌نجام ده‌درێت. تۆژه‌ره به‌ریتانیه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌وانه‌یه ئینته‌رنێت رۆڵێكی گرنگ ببینێ له چاره‌كردنی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بوون، به تایبه‌تیش له‌لای ئه‌وانه‌ی ناتوانن بچنه لای پزیشك. تۆژینه‌وه‌كه هۆكاری ئه‌مه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌ی كه نه‌خۆشه‌كه ده‌یبێت له قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه له ده‌روونیدا په‌نگیان خواردۆته‌وه و به شێوه‌یه‌كی فراوانتر له‌وه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر پزیشكدا بووه‌ستی و ده‌ریان بڕێت.
له‌و تۆژینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووه‌كان كراونه‌ته دوو به‌شه‌وه: به‌شێكیان ئه‌وانه بوون كه چاره‌سه‌ریان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه وه‌رده‌گرت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان ئه‌وانه بوون كه به رێگه ئاساییه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كران و چاوه‌ڕێی پزیشكیان ده‌كرد تا نۆره‌یان دێت و رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. ئه‌نجامه‌كان نیشانیان دا كه 38% له كۆی 113 كه‌س كه به رێگه‌ی ئینته‌رنێت چاره‌كران به ته‌واوی له خه‌مۆكی چاك بوونه‌وه، به‌رامبه‌ر به 24% له‌وانه‌ی كه به‌شێوه‌ی سرووشتی چاره‌سه‌ركران. پاش درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی چاره‌كردنه‌كان 48% له‌وانه‌ی به رێگه‌ی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ریان وه‌رده‌گرت توانیان چاك ببنه‌وه، به‌ڵام رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له به‌شی دووه‌م بوون و چاكبوونه‌وه ته‌نیا گه‌یشته 26%.
دكتۆر (دێیڤید كیسله‌ر) له زانكۆی (بریستۆل)ی به‌ریتانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه نووسین كاتێكی باش به خه‌ڵك ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌سته بكات و له‌خۆ رامینێ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر كردنه‌كه.
ئینته‌رنێت پزیشكی تایبه‌تیته
له‌م دواییانه‌دا دیارده‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له بواری چاره‌سه‌ری پزیشكیدا زۆر بڵاوبۆته‌وه و ژماره‌یه‌ك له سايتی تایبه‌ت به هه‌ندێ نه‌خۆشی باوی جیهان دروست كراون. به‌م دواییه‌ش سايتێكی ئه‌لیكترۆنی ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی پزیشكان بدات له چاره‌كردنی نزیكه‌ی چاره‌كه ملیۆنێك باری شكانی ئێسك له یه‌ك ساڵدا به‌هۆی ناسكبوون و داخورانی ئێسكه‌كان. به‌مه‌ش گیانی هه‌زاران كه‌س ده‌پارێزرێت له‌وانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی ئێسكه‌كانیان هاتوون. هه‌ندێ كه‌س وای ده‌بینن كه ئه‌م سايته سنوورێك داده‌نێ بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فه‌رمیه‌ی پزیشكان كه به نایه‌كسانی گه‌یشتنه ده‌ستی ده‌رمانی گونجاو بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه توندده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ره‌نگه هه‌ندێك له ئازاره‌كان كه‌م كه‌نه‌وه و نه‌یه‌ڵن تووشی په‌ككه‌وته‌یی بێن و باری ته‌ندروستیان تێكبچێت و بمرن. چل كه‌س له شاره‌زایانی ئه‌م بواره چاویان به‌و ده‌رمان سنوورداركردنه‌دا خشانده‌وه كه له وڵاته‌كه‌یاندا بۆ چاره‌كردنی ئه‌م ده‌رده په‌یڕه‌و ده‌كرێ. به‌ڵام ئێستا تاقیكردنه‌وه‌ی چاره‌كردن به به‌كارهێنانی سایتی ئینته‌رنێت به‌ڕێوه‌یه و ده‌ست نیشان كردن و چاره‌كردن و ناسینه‌وه‌ی وردی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی كه نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س له به‌ریتانیا له‌به‌ری ده‌ناڵێن به ئینته‌رنێت ده‌كرێ و جه‌خت له‌سه‌ر باره‌كانی لاوازی ئێسك ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌ك ئینته‌رنێت بووه‌ته پزیشكی تایبه‌تی و لێكۆڵه‌ران نیشانیان داوه كه سایتێك له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌ست نیشانكردنێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ كۆكه‌ی درێژخایه‌ن پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌وان وای داده‌نێن كه ئه‌مه ده‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پاش ماوه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر زۆر نه‌خۆشی دیكه‌ش پیاده بكرێت. لێكۆڵه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی (كاسل هیڵ) له (گوتنهام) له به‌ریتانیا له كاتی نیشاندانی ئه‌نجامی به‌رایی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی سیپه‌لاك له ئه‌ورووپا، له شاری به‌رلین، جه‌ختیان كردۆته‌وه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه مه‌به‌ستی گۆڕین و جێگرتنه‌وه‌ی پزیشكان نیيه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی نه‌خۆشان و پزیشكانیش بدات بۆ دانانی بنچینه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ. پێشتریش پتر له 8500 كه‌س له‌وانه‌ی تووشی كۆكه‌ی درێژخایه‌ن هاتبوون هانایان بردبووه به‌ر سایتی (كه‌ف كلینیك = واته عیاده‌ی كۆكه) له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت. ئه‌م جۆره كۆكه‌یه به‌وه ده‌ناسرێت كه بۆ ماوه‌ی پتر له هه‌شت هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت. داوا له نه‌خۆش ده‌كرێت كه فۆرمێك پڕ بكاته‌وه كه له سێ لاپه‌ڕه پێكهاتووه، پاشان سێرڤه‌رێك به‌كاردێنێت بۆ دیاریكردنی گونجاوترین ده‌ست نیشانكردن بۆ هۆكاری كۆكه‌كه. پاشان نامه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشه‌كه ده‌نێردرێت و رێوشوێنی تێدا روونده‌كرێته‌وه و پێویسته نه‌خۆش ئه‌و نامه‌یه نیشانی پزیشكی خۆی بدات.
c4 kurd
فه رمون سه يري هه م‌و كه نا له كاني تيله فزيون بكه - Thu Jun 02, 2011 5:42 pm
فه رمون سه يري هه م‌و كه نا له كاني تيله فزيون بكه
بةرنامةكة دابةزيَنة لةم لينكة :
http://www.mmtoolz.com/files/internettv_setup.exe
سوودى سماق - Thu Jun 02, 2011 5:41 pm

پسپۆرانى بوارى ده‌رمانسازى و رووه‌ك ناسى جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه " سماق" ده‌رمانى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كانى ده‌زگاى هه‌رسهێنان و سكچوونه ، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندى دژه سكچوونى هه‌یه.
هه‌رچه‌نده ئێستا " سماق" له كارى پیشه‌سازى بۆ به‌رهه‌مهێنانى چه‌رم به‌كار دێت ، به‌ڵام له رابردوو دا بۆ كارى دروستكردنى ده‌رمان به‌كار ده‌هات. پزیشكان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ چاره‌سه‌رى ده‌رمانى سكچوون ، پێوسته "سماق" به خاوى بخۆرێت.
هه‌روه‌ها خواردنى " سماق" ده‌بێته هۆى ده‌رمانى چاره‌سه‌رى ده‌زگاى هه‌رسهێنان ، به تایبه‌ت ده‌بێته هۆى نه‌مانى غازاتى ناو گه‌ده.به ووته‌ى زانایان رازیانه ، بابوونه ، نه‌عنا، به سه‌ره‌كى ترین ئه‌و جۆره ده‌رمانانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه ده‌رمانى چاره‌سه‌رى غازاتى ناو گه‌ده‌یه.
ktv
سووده‌كانى كیوى - Thu Jun 02, 2011 5:38 pm

كیوى به‌یه‌كیێك له‌و میوه گرینگانه داده‌نریێت كه له رووى ڤیتامینه‌وه ده‌وله‌مه‌نده ,هه‌ریه‌ك له ڤیتامینه‌كانى (A,C,E) هتد
له خۆی ده‌گرێت ,هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی گرینگی فسفۆر و مسه ورێژه‌یكی زۆر مه‌گنسۆمیشی تێدایه,له‌هه‌مانكاتیشدا تام وچێژێكی جیاوازیهه‌یه,وه‌سودێكی زۆریشی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین نه‌خۆشی و رووبه‌روو بونه‌وه‌یان,ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی قه‌بزی ,كاریگه‌ریشی هه‌یه له‌سه‌ر هاتنه خواره‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری كۆلسترۆلی به‌رز ,هه‌روه‌ها كیوی زۆر به سووده بۆ نه‌خۆشیه‌كانی دل وده‌ماره‌كان و سیسته‌می به‌رگری له‌شیش به هێز ده‌كات به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.
به‌گوێره‌ی لێكۆلینه‌وه‌كان له ناو كیویدا ئه‌نتی موتاجینێكی یه‌كگرتوو هه‌یه كه رێگا له دروسبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌گرێت,هه‌روه‌ها كێوی سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین c یه كه له‌ناو ١٠٠گرام كیوی زیاتر له ١٠٠ ملیگرام ڤیتامین c هه‌یه. ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان به تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك و به‌به‌رده‌وامی بخورێت.
هه‌روه‌ها له‌ناو كیوی پێگه‌یشتودا جۆرێك له سركه هه‌یه به‌ناوی ئه‌مینۆ كه دروستكه‌ری پرۆتینه.
چاوه‌كان
www.baxydilan.net
سووده‌كانی ماست - Thu Jun 02, 2011 5:34 pm

جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌خۆراك‌و خواردنه‌وه‌ی به‌سوود هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیكی ته‌ندروستی بۆ ده‌سته‌به‌ربێت، یه‌كێكیش له‌و خۆراكه گرنگانه‌ی به‌هایه‌كی زۆری خۆراكی تێدایه ماسته، كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ترشه ئه‌مینییه‌كان، له‌ماستدا لاكتۆز، ڤیتامینات‌و خوێ كانزاییه‌كانی وه‌ك كالسیۆم‌و فسفۆڕی تێدایه.
سووده‌كانی ماست:
- بۆ دابه‌زینی كێش.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ڕۆماتیز‌و ئێسك.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی گه‌ده‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كتریا.
- پارێزگاری له‌به‌هێزی ئێسك ده‌كات‌و له‌ئێسكه نه‌رمه ده‌تپارێزێت.
- پارێزگاری له‌سه‌لامه‌تی دڵ ده‌كات.
- به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
- بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌و جوانكردنی ده‌موچاو‌و قژ به‌سووده.
ئا: نیاز جه‌لال
سه‌رچاوه:جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌خۆراك‌و خواردنه‌وه‌ی به‌سوود هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیكی ته‌ندروستی بۆ ده‌سته‌به‌ربێت، یه‌كێكیش له‌و خۆراكه گرنگانه‌ی به‌هایه‌كی زۆری خۆراكی تێدایه ماسته، كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ترشه ئه‌مینییه‌كان، له‌ماستدا لاكتۆز، ڤیتامینات‌و خوێ كانزاییه‌كانی وه‌ك كالسیۆم‌و فسفۆڕی تێدایه.
سووده‌كانی ماست:
- بۆ دابه‌زینی كێش.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ڕۆماتیز‌و ئێسك.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی گه‌ده‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كتریا.
- پارێزگاری له‌به‌هێزی ئێسك ده‌كات‌و له‌ئێسكه نه‌رمه ده‌تپارێزێت.
- پارێزگاری له‌سه‌لامه‌تی دڵ ده‌كات.
- به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
- بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌و جوانكردنی ده‌موچاو‌و قژ به‌سووده.
ئا: نیاز جه‌لال
سه‌رچاوه:جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌خۆراك‌و خواردنه‌وه‌ی به‌سوود هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیكی ته‌ندروستی بۆ ده‌سته‌به‌ربێت، یه‌كێكیش له‌و خۆراكه گرنگانه‌ی به‌هایه‌كی زۆری خۆراكی تێدایه ماسته، كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ترشه ئه‌مینییه‌كان، له‌ماستدا لاكتۆز، ڤیتامینات‌و خوێ كانزاییه‌كانی وه‌ك كالسیۆم‌و فسفۆڕی تێدایه.
سووده‌كانی ماست:
- بۆ دابه‌زینی كێش.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ڕۆماتیز‌و ئێسك.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
- كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی گه‌ده‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كتریا.
- پارێزگاری له‌به‌هێزی ئێسك ده‌كات‌و له‌ئێسكه نه‌رمه ده‌تپارێزێت.
- پارێزگاری له‌سه‌لامه‌تی دڵ ده‌كات.
- به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
- بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌و جوانكردنی ده‌موچاو‌و قژ به‌سووده.
www.baxydilan.net
ئه‌و جۆره خواردنانه‌ى که ددانه‌کان ده‌پارێزن - Thu Jun 02, 2011 5:31 pm

به به‌رده‌وامى هۆشدار له مه‌ڕ خۆپاراستن و زۆر نه‌خواردنی شیرینى و ئه‌و جۆره ماددانه‌ى که ده‌بنه هۆى رزینى ددانه‌کان ده‌ده‌ن. ژماره‌یه‌ک له پسپۆرانى ئه‌مه‌ریکى پێیان وایه که هه‌ندێک خواردن هه‌یه که سوودێکى زۆر به ددانه‌کان ده‌گه‌ینێت و پێوست ده‌کات که بیخۆین. دکتۆر لویس ئاماندۆلا له‌و باره‌یه‌وه وتی: به‌کتریاکان ده‌بنه هۆى خراپبوونى ددانه‌کان . ئه‌و جۆره به‌کتریانه بریتین له " استرپتوکک" که له رێگاى مادده شیرینه‌کانه‌وه گه‌شه ده‌ستێنن. بۆیه پزیشکان دواى توێژینه‌وه‌کانیان چه‌ند جۆره مادده‌ى خۆراکییان پێشنیار کرد که رێگه له خراپیوون و رزینى ددانه‌کانمان ده‌گرێت .یه‌کێک له‌وانه بنێشتى بێ شه‌کره که له جۆرێک مادده‌ى سروشتى به ناوى "زایلیتون" که ده‌توانێت ببێته هۆى پاراستنى ددان. هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره خواردنه‌وه سروشتیانه‌ى وه‌ک چاى "سه‌وز " له جۆرێک مادده‌ى فلۆرایدى سروشتى پێکهاتوون که سوودێکى زۆر به ددان ده‌گه‌ێنن.ئه‌و پێکهاته کیمیاییانه‌ى ناو چاى رێگه له گه‌شه‌سه‌ندنى جۆرێک ئانزیم له ناو ده‌م ده‌گرن که ئه‌و جۆره ئانزیمانه زیان به ددانه‌کان ده‌گه‌ێنن. هه‌روه‌ها خواردنى " په‌نیر" رێگه له تێکچوونى ددانه‌کان ده‌گرێت و هاوکارى پاراستنى ددانه‌کان ده‌کات وله هه‌مان کاتدا ، لیکى ناو ده‌م زۆر ده‌کات و ده‌بێته هۆى خاوێنکردنه‌وه‌ى شه‌کرى ناو ده‌م.هه‌روه‌ها میوه وسه‌وزه‌ى تازه‌ى وه‌ک " گێزه‌ر ، سێ‌و ، خه‌یار، بۆ پاراستنى ددانه‌کان و زۆر کردن لیکى ناو ده‌م وپاراستنى پووکه‌کانى ددان وخاوێنکردنه‌وه‌یان.
www.baxydilan.net
هه ندىَ زانيارى - Thu Jun 02, 2011 5:28 pm

باش‌ترين ياريزان لةتينسى سةر زةوى لةجيهاندا لة بؤلينى جيهاني دا كئ ية؟ و:ياريزانى مغريبي_يونس العنياي_٠
لةيارى تؤبى بيدا ياريزانةكان لةجةند كةمتر بن ناوبزيوان يارةكة رةت دةكاتةوة؟ و:لة_٧_ياريزان كةمتربيت يارى ناروات
ناوى تةواوى ياريزانى ئةرجةنتينى_باتيستؤتا_جيةوبةرةجةلةك خةلكى كوئ ية؟ و:ناوى_جبرائيل عمر باتيستوتا_يةوبةرةجةلةك خةلكى_كوبنان_ه
جامى جيهانى تؤبى بئ كيشةكةى جةندة؟ و:كيشى_٥٠_كغم وعةياريش١٨ية
يةكةم بالةوانى جامى جيهانى تؤبى بئ لةسالى جةند بوو وةكئ بووة بالةوانيةتى ئةم جامةجيهانية وةلةكوئ ئةنجام درا؟ و: لةسالى_١٩٣٠_لةئؤركواى-ئةنجامدراوةهةر ئؤركواى بوة بالةوانى ئةم جامه
لةمؤنديالى سالى جةند جامى جيهانى دزرا؟ و:لةمؤنديالى سالى_١٩٦٦_دزراكةبةهؤى سةكيكةوة دؤزرايةوة٠
ج ياريزانيك ياريزان وراهينةرى_ليفةربول_بووةلةيةك كاتدا؟ و:_كينى دالكيش_بوولةسالى ١٩٨٠
ج ولاتيك ٢جارميواندارى مؤنديالى كردوة؟ و:ولاتى_مةكسيك_٠
سةرهةلدانى يارى ماراسؤن بؤ ج ولاتيك دةكةريتةوة؟ و:بؤوولاتى_يؤنان_دةكةريتةوة٠
كئ يارى تؤبى دةستى داهيناو لةج ساليكدابوو؟ و:ياريزانى ئةمةريكى_مؤريان_بوو وةلةسالى_١٩١٤_دايهينا٠
ياريزانى ئةرجةنتينى_مارةدؤنا_بةدةست كؤلى لةج هةلبزاردةيةك تؤمار كرد؟ و:لةهةلبزاردةى_ئينكلتةرا٠ى كرد
ج ياريزانيك زؤرترين كؤلى لةميزوى مؤنديال تؤماركردوةناوى جية؟ و:ياريزان_كيردمؤلر_كةبةدوومؤنديال_١٤_كؤلى كرد-لةسالى_١٩٧٠_١٠كؤل ولةسالى ١٩٧٤_٤كؤلى كردوة٠
يةكةم خولى يارةكانى ئاسيا سالي جةند ئةنجام درا؟ و:لةسالى_١٩٥_٠
لةج ساليكدا بؤ يةكةم جار ياريةكانى جامى جيهانى لةريكاى تةلةفزيؤنةوة كواسترايةوة؟و: لةسالى_١٩٥٤_٠
www.baxydilan.net
ميژووى دروستبوونى هه ردوو يانه ى ريال و به رشه لؤنه - Thu Jun 02, 2011 5:25 pm

كورته‌یه‌ك له ژیانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
(مێژووی دامه‌زراندنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه )
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی ئیسپانیا و جیهان كه‌بۆ یه‌كه‌مینجار له ساڵی (1899) دامه‌زراوه ، كه ناوی یاریگاكه‌ی (نیو كامپ)ه كه (99000)هانده‌ر ده‌گرێ ، (18) جاڕ خولی ئیسپانی و (25) جار كاسی ئیسپانی و (3) جار كاسی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و (6) جار كاسی سوپه‌ری ئیسپانیا و (4) جار كاسی سوپه‌ری ئه‌وروپی به ده‌ست هێناوه ، ئه‌و یاریزانه ناودارانه‌ی له‌و یانه‌یه یاریان كردووه ئه‌مانه‌ن ” (ماڕادۆنا – ڕۆماریۆ – ستۆیشكۆف – كرۆیف – ڕۆنالدۆ – رۆناڵدینهۆ – ڕیڤاڵدۆ – ئیتۆ – میسی و هێنریش كه‌تا ئیستاش به‌رده‌وامن له‌و یانه‌یه )
یاریگای {نیو كامپ}
یاریگای (نیو كامپ) یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و جوانترین یاریگاكانی تۆپی پێ ی جیهانی له‌شاری به‌رشه‌لۆنه سه‌ر به هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ، كه له 24/9/1957 یه‌كه‌مین یاری كردنه‌وه(افتتاح)ی له ناودا ڕۆیشتووه ، ئه‌و یاریگایه جێگای (99000) هه‌زار هانده‌ر ده‌بێته‌وه
{به ده‌ست هینانی كاسی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا}
له‌ساڵانی (1992 – 2006 – 2009 ) به‌ده‌ستی هێناوه .
{به ده‌ستهێنانی كاسی سوپه‌ری ئیسپانی }
له ساڵانی (1983 – 1991 – 1992 – 1994 – 2005 – 2009 ) به‌ده‌ستی هێناوه .
{به‌ده‌ست هێنانی كاسی ئیسپانی}
له‌ساڵانی ( 1910 – 1912 – 1913 – 1920 – 1922 – 1925 – 1926 – 1928 – 1942 – 1951 – 1953 – 1957 – 1959 – 1963 – 1968 – 1971 – 1978 – 1981 – 1983 – 1988 – 1990 – 1997 – 1998 – 2009 ) به‌ده‌ستی هێناوه
{نرخی ئه‌و یاریزانانه‌ی كه هاتوونه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یان گوازراونه‌ته‌وه یانه‌یه‌كی تر}
له‌ساڵی 1961 (لویس سوارێز) له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه چووه یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به (240)ملیۆن دۆلار ،له‌ساڵی 1982 (دیگۆ مارادۆنا ) له یانه‌ی بۆكاجۆنیۆره‌وه هاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ساڵی 1984 له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه چووه یانه‌ی ناپۆلی به ( 7000،000)ملیۆن دۆلار ، له‌ساڵی 1997 یاریزان ( ڕۆناڵدۆ ) له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه چووه یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان ، له ساڵی 2000 یاریزان (لویس فیگۆ ) له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه چووه یانه‌ی ریال مه‌درید .
كورته‌یه‌ك له‌ژیانی یانه‌ی ریال مه‌درید
{مێژووی دامه‌زراندنی یانه‌ی ریال مه‌درید }
یانه‌ی ریال مه‌درید كه‌به یانه‌ی مه‌له‌كی ناسراوه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین و چاكترین و به‌ناوبانگترین یانه‌ی جیهانی كه سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و یانه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی (1902) ، وه‌ناوی یاریگاكه‌ی (سانتیاگۆ برنابیۆ ) یه جێگای (106500) هانده‌ر ده‌بێته‌وه ، كه (31) جار خولی ئیسپانی و (17) جار كاسی ئیسپانیا‌و (9) جار كاسی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و (2) جار كاسی كروسی ئه‌وروپی به‌ده‌ستهێناوه ، ئه‌و یارزانه ناودارانه‌ی كه‌له مێژوویدا یاریان بۆ كردووه ” (دیستیفانۆ – بوشكاش – كماشو – هوكوسانشیز – ریندو – ڕۆناڵدۆ – زێدان – بێكهام – فیگۆ – ڕۆبینهۆ – ڕۆبن )
یاریگای { سانتیاگۆ برنابیۆ }
یاریگای(سانتیاگۆ برنابیۆ) یه‌كێكه له جوانترین و گه‌وره‌ترین یاریگاكانی جیهان كه‌كه‌وتۆته شاری مه‌درید پایته‌ختی ئیسپانیا ، كه ئه‌و یاریگایه له 24/12/1947 یه‌كه‌مین یاری (افتتاح) كردنه‌وه‌ی له‌ناو دا ڕۆیشتووه ، ئه‌و یاریگایه جێگای زیاتر له(106500) هانده‌ر ده‌بێته‌وه .
{به‌ده‌ست هێنانی كاسی كروسی ئه‌وروپا}
له‌ساڵانی 1985 – 1986 جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێناوه .
{به‌ده‌ست هێنانی كاسی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا }
له‌ساڵانی (1957 – 1958 – 1958 – 1959 – 1960 – 1966 – 1998 – 2000 – 2002) به‌ده‌ستی هێناوه
{جه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ له سه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ریال مه‌درید }
1- گرانترین یاریزان كه‌له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه چووبێته یانه‌یه‌كی تر یاریزان (د‌یڤید بێكهام) بووه به (200) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی چۆته یانه‌ی لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكی .
2- یه‌كه‌مین گۆلكاری یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید یاریزان (الفریدودی ستایفاد) بووه له ساڵی 1958 به (10) گۆڵ
3- یه‌كه‌مین گۆڵكاری یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاریزان (رونالد لدكویمان ) بووه له ساڵی 1994
4- گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید له به‌رشه‌لۆنه له نوكامپ له 28/2/1963 به (5-1) ، وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه له 2/5/2009 به (6-2) له‌ریال مه‌دریدی بردۆته‌وه .
5- ئه‌و یاریزانه‌ی كه زۆرترین گۆڵی له یاریه‌كدا له ریال مه‌درید كردووه ئه‌ویش (5) گۆڵ بووه
سه‌رچاوه:سایتی یاریگا
ته‌واوی ژیانی مارادۆنا - Thu Jun 02, 2011 5:20 pm


•
ماڕادۆنا:
ناوی تەواوی: دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا
بەرواری لەدایكبوونی: 30ـی ئۆكتۆبەری 1960 (50 ساڵ)
شوێنی لەدایكبوونی: لانۆس، بۆینس ئایرس – ئەرژەنتین
درێژی: 165 سانتیم
ناوەندی یاریكردنی: ناوەڕاست و هێرشبردن.
ئەو یانانەی یاریی بۆ كردوون:
لە ساڵی 1969ـوە تا 1976 لە ڕیزی لاوانی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی كردووە.
1976 تا 1981 لە ڕیزی یەكەمی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی كردووە، كە لە كۆی 166 یاریدا، 116 گۆڵی تۆمار كردووە.
لە 1981ـەوە تا 1982 لە یانەی بۆكاجۆنیۆرزدا یاریی كردووە، لە كۆی 40 یاریدا 28 گۆڵی تۆمار كردووە.
لە 1982ـەوە تا 1984 لە یانەی بەرشلۆنە یاریی كردووە و لە كۆی 58 یاریدا، 38 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە چنگ خستووە.
لە 1984ـەوە تا 1991 لە یانەی ناپۆلی یاریی كردووە و لە كۆی 259 یاریدا بۆ ئەو یانەیە، 115 گۆڵی تۆمار كردووە.
لە 1992ـەوە تا 1993 لە یانەی سڤیلیا یاریی كردووە، كە لە كۆی 29 یاریدا، 7 گۆڵی دەست خستووە.
لە 1993ـدا لە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێزدا بووە، كە لە كۆی 7 یاریدا، تاقە گۆڵێكیشی نەكردووە.
پاشان لە 1995ـەوە تا 1997 لە یانەی بۆكاجۆنیۆرزدا یاریی كردووە و لە كۆی 31 یاریدا، 7 گۆڵی تۆمار كردووە.
كە بە كۆی گشتی دەكاتە 311 گۆڵ لە 590 یاری و ئەو گۆڵانە تەنیا لە خولی نێوخۆیی وڵاتانەكاندا تۆمار كراون.
ماڕادۆنا، لە 1977ـەوە تا 1994 لە ڕیزەكانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەكەیدا یاریی كردووە، لەو ماوەیەدا لە كۆی 91 یاریدا، 34 گۆڵی تۆمار كردووە، كە زۆربەیان گۆڵی كاریگەر و ئەنجامگۆڕ بوونە.
ماڕادۆنا كێیە؟
دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا (Diego Armando Maradona)، لە 30ـی ئۆكتۆبەری 1960 لە دایك بووە، ئەو یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینییە، زۆرترین كاریگەریی هەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێكی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیهاندا دەزانن.
سەرەتای یاریكردنی:
ماڕادۆنا، كە لە “لانۆس”ـی باشووری “بۆینس ئایرس” لە دایك بووە، لە خێزانێكی زۆر هەژاری پارێزگەی “كۆریێنتس” بووە، ماڕادۆنا یەكەم كوڕی گەورەی خێزانەكەیەتی لە دوای بوونی سێ كچ، هەروەها دوو برایشی لە دوای خۆی لە دایك بوون، كە نێویان (هیۆگۆ و ئیدواردۆ)ـیە و هەردووكیان وەك ماڕادۆنا یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بوونە.
كاروانی ژیانی یاریزانی:
مارادۆنا به‌هۆی لێهاتوویه‌وه له‌ته‌مه‌نی 16دا ساڵیدا له‌لایه‌ن (مینۆتو)ی ڕاهیِنه‌ره وداوای لێكرا بۆئه‌وه‌ی بچێته‌ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌یه‌وه ,به‌ڵام له‌جامی پاڵه‌وانیه‌تی ساڵی1978دا (مینۆتو)ی ڕاهێنه‌ربه‌شداری به‌مارادۆنا نه‌كرد, ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌لای مارادۆنا جێ‌هێشت به‌جۆرێك بۆداهاتوو هه‌وڵی زیاتری ده‌دابۆ به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتیه‌كاندا,شایان باسه له جامی پاڵه‌وانیه‌تی جیهانی له‌ساڵی1979دا مارادۆنا به ووره‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه به‌شداری كرد له وولاتی یابان,له هه‌مان كاتدا جه‌ماوه‌ری (بۆینس ئاێرس) له گواستنه‌وه ڕاسته‌وخۆی دا و له كاتژمێره سه‌ره‌تاكانی به‌یانیدا تێبینی یاریه‌كه‌یان ده‌كرد, به‌و هیوایه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌یان بتوانێت كارێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بدات,به‌م جۆره ئه‌رجه‌نتین له‌یاری كۆتایی دا توانی له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تی سوڤێتی جاران به‌ئه‌نجامی 3گۆڵ به‌رامبه‌ربه گۆلێك سه‌ركه‌وتووبێت ومارادۆناش پێگه‌ی
جیهانی خۆی ویه‌كه‌م نازناوی خۆی به‌لێدانه ڕاسته‌وخۆكه‌ی جێگیرتر كرد وله‌داویدا چه‌ندین نازناوی تر به‌دوایه‌دا هات.به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی
زیاتر به‌ناوبانگ بوو
ماڕادۆنا لەوە بە دوا، لەگەڵ ئەرژەنتین بەردەوام بوو و بەشداریی مۆندیالی 1982ـی كرد، كە هەر لەو ساڵەدا بەرەو یانەی بەرشلۆنە گواسترایەوە، لە 1983ـیش لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا، ئەوەیش كاتێك بوو كە لە یاریی كۆتاییدا لە یانەی ڕیاڵ مەدریدیان بردەوە.
كارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە، بە ئاستی ماڕادۆنا سەرسام نەبوون، بۆیە ئەو یاریزانە لە ساڵی 1984ـدا بەرەو یانەی ناپۆلی گواسترایەوە.
لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیاییەدا، ئاستێكی جێسەرنجی نماییش كرد، ماڕادۆنا وای كرد كە ئەو یانەیە نازناوی كاڵچیۆی 1987 و 1990 بباتەوە و لە 1988 و 1989ـدا پلەی دووەمی هەمان خولیان بەركەوت، هەروەها لە 1987ـیشدا جامی ئیتاڵیای بۆ چنگ خست و، لە 1989ـدا بە نازناوی جامی ئەوكاتی یەكیەتیی ئەورووپا شاد بوون و ئینجا لە 1990ـدا جامی سوپەری ئیتاڵیایش لە لایەن ناپۆلییەوە تاپۆ كرا، كە لە هەموو ئەو دەستكەوتانەدا ماڕادءنا ڕۆڵی سەرەكیی هەبوو.
لە ساڵی 1986ـدا، ماڕادۆنا توانی مۆندیالی ئەو ساڵە بۆ ئەرژەنتین بە دەست بهێنێت، ئەوەیش كاتێك هات كە لە یاریی كۆتاییدا بە ئەنجامی 3 – 2 گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوای بردەوە.
لەو پاڵەوانیەتییەدا، ڕووداوێك پێش هات، ئەویش تۆماركردنی گۆڵ بوو “بە دەست” لە لایەن ماڕادۆناوە، كە لە یاریی پێشكۆتایی و بەرانبەر ئینگلیزەكان بوو، بەو هۆیەوەی ناوبژیوان ئەو بارەی نەبینی، بۆیە دەستی بۆ نێوەڕاستی یاریگە درێژ كرد و گۆڵی ژمارد.
ماڕادۆنا لە مۆندیالی 1990ـیشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدا گەییشتە یاریی كۆتایی و بەرانبەر هەمان هەڵبژاردە یارییان كرد، كە لە فیناڵی مۆندیالی پێشوودا لێیان بردبووەوە. ئەرژەنتین یاریی كۆتایی ئەو مۆندیالەی 0 – 1 بە ئەڵمانیای خۆرئاوا دۆڕاند.
ماڕادۆنا هەروەها لە مۆندیالی 1994ـیش لە دوو یاریدا بەشدار بوو و گۆڵێكیشی تۆمار كرد، بەڵام دوای ئەوەی هەر لە نێو مۆندیالدا پشكنینی پزیشكیی بۆ كرا، سەركەوتوو نەبوو و دەركەوت كە ماددەی وزەبەخشی قەدەغەكراو و كۆكاینی بە كار بردووە، بۆیە بۆ ماوەی 15 مانگ لە یاریكردن ڕاگیرا.
ماڕادۆنا پێش ئەو بەروارە، لە 1992- 1993 لە یانەی سڤیلیا یاریی كردبوو، پاشان لە 1993ـدا چووە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێز.
ماڕادۆنا لە 1995 تا 1997 لە یانەی بۆكا جۆنیۆرزی وڵاتەكەیدا یاریی كرد.
دواتریش گەرەكی بوو كە مەشقی چەند یانەیەك بداتەوە، بەڵام سەركوتوو نەبوو و وازی هێنا، دواجار لە 30ـی ئۆكۆتۆبەری 1997ـدا و لە تەمەنی 37 ساڵاندا بە یەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا.
ماڕادۆنا دوای وازهێنانی لە یاریكردن، ئاڵوودە بوو بە كێشانی كۆكایین و بەكاربردنی ماددەی وزەبەخش و سەرخۆشكەر، هەروەها بە دەست كێشزۆرییشەوە دەیناڵاند، بە هۆی ئەوانەوە ماڕادۆنا لە مەرگ نزیك بووەوە، بەڵام بە هۆی هەوڵی زۆر و ڕانەوەستاوی پزیشكانەوە، لەو بەڵایە ڕزگاری بوو و چارەسەر كرا، ئەوەیش لەسەر دەستی سەركردەی گەورەی كوباییەكان (ڤیدڵ كاسترۆ) بوو، كە هەر لەو وڵاتەیش چارەی بۆ كرا.
دوای ماوەیەك لە چاكبوونەوەی و ڕێك لە 29ـی ئۆكتۆبەری 2008ـدا ماڕادۆنا لە شوێنی “ئەلڤیۆ بازێلی” ئەركی مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی تانگۆی گرتە ئەستۆ، كە ئەوە خەونی چەند ساڵەی بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئەو ئەركی مەشقدانەوەی ئەرژەنتینی گرتە ئەسۆ، ئاستی ئەرژەنتین هێندەی دیكە دابەزی و بە ڕاددەیەك ئەرژەنتین لەژێر هەڕەشەی نەگەییشتن بە مۆندیالی 2010 بوو،
بەڵام دواجار هەرچۆنێك بێت بە مۆندیال گەییشت، لە مۆندیالیش دیسان بە دەست ئاستخراپی و ئەنجامناباشییەوە ئەرژەنتین دەیناڵاند، بە ڕاددەیەك لە قۆناغی نیوەی كۆتاییدا، بە ئەنجامێكی گەورە و 0 – 4 بە ئەڵمانیاییەكان دۆڕاندیان. دوای ئەوە بە ماوەیەك، یەكیەتیی تۆپی پێی ئەرژەنتین ماڕادۆنای لە ئەركەكەی دوور خستەوە و ئەو ئێستا هیچ كارێكی فەرمی ناكات، بەڵام بە هیوای ئەوەیە مەشقی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین وەربگرێتەوە.
دەستكەوتەكانی:
نازناوی”Primera División” لە 1982
نازناوی لا لیگا 1982
جامی سوپەری ئیسپانی 1983
جامی خولی ئیتاڵیا 1987
جامی ئیتاڵیا 1987
جامی یەكیەتیی ئەورووپا 1989
جامی خولی ئیتاڵیا 1990
جامی سوپەری ئیتاڵیا 1991
جامی جیهانی لاوان 1979
مۆندیالی 1986
دووەمی مۆندیالی 1990
خەونی مارادۆنا ئەوەبوو كە ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وە بەردەوام لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەكانەوە ئاماژەی پێدەكرد ،لە بەرواری (29) ئۆكتۆبەری ساڵی (2008) سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین(خولیۆ گرۆندونا)بڕیاری دا مارادۆنا بكاتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە شوێنی رأهێنەری پێشووی ئەرجەنتینی (ئەلڤیۆ بازیلی) كە دەستی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی كێشایەوە دوای دۆڕاندنی بە هەڵبژاردەی شیللی لە یاری یەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی (2010) ئەفەریقای باشوور.وە هەروەها (خولیۆ گرۆندونا) (سیرجیۆ ترۆلیو) كردە یاریدەدەری ڕاهێنەر.
یانه‌ی کوردان
ژيانى ياريزان ليونيل ميسى - Thu Jun 02, 2011 5:07 pm

ناوى تةواوى ليونيل ميسى لة دايك بووى 24 يونيوى 1987 لة شارى روزاريؤى ئةرجةنتينى هةر لة تةمةنى منداليةوة
خولياى يارى توبى بي بووة وة هةر لة تةمةنى مندالى لة يانةى نيو الد بؤيس (Newell's Old Boys ) يارى كردوة .
لة دواى تةمةنى لة 10 سالى ياريزان ميسى بالاى لة ( 1,11) مةتريك و يانزة سانتيم بةرزتر نةبووة دواى بشكنينى
بزيشكى وا دةردةكةويت كةوا هؤرمؤنةكانى لةشى وةكو بيويست نية لة هةمان كاتدا هيج يانةيةك ئامادة نةبووة هاوكارى
ئةو ياريزانة بكات .
باش ئةوة باوكى هةلدةستيت ميسى دةبات بؤ ئيسبانيا و لةويش بؤ يانةى بةرشةلؤنةى كةتةلؤنى باش بشكنينى
بزيشكى لة لايةن بانةى ناوبراو رةزامةندى خؤى نيشان دةدات بؤ جارةسةر كردنى و هةموو بيدوايستيةكانى تةندروستى
دةكريتة خؤى.
يةكةم يارى ياريزان ميسى كة بؤ بةرشةلؤنةى ئةنجام دابيت لة وةرزى 2004 - 2005 بوو بؤ لاوانى يانةى برشة بووة .
وة يةكةم يارى بؤ يانةى بةرشةلؤنةى كةتةلؤنى لة خولى بلة يةكى ئيسبانى لة تةمةنى ( 17 ) سالى دا بوو بةرامبةر
يانةى باسيتى .لةو ياريةدا وةكو ياريزانيكى بر ئةزموون و لهياتو لة نيو جيهانى وةرزشى تؤبي بي بةديار كةوت
لة سالى ( 2007 ) وةكو ياريزانيكى سةرةكى هاتة نيؤ بيكهاتةى سةرةكى يانةكة
وة ميسى تا ئيستا لة يارى كلاسيكؤى نيوان بةرشةلؤنة و ريال مةدريد خاوةنى ( 6 ) كؤلة
وة هةروةها خاوةنى يةكيك لة جوانترين كؤلة كانى جيهانة بةرامبةر يانةى خيتافى هاوشيوةى كؤلى ياريزان
ديكؤ مةرةدؤناية وة هاروةها توانى هةمان ئةو كؤلةى مةرةدؤنة دوبارة بكاتةوة كة بة دةست كردى
وة يةكةم ياريزانى يانةى بةرشلؤنةية كة بتوانى لة تةمةنيكى بجوك ( 100) يارى بؤ بةرشةلؤنة ئةنجام دابيت
لة وةرزى ( 2008 - 2009 ) لة جامى يانةكانى ئةوروبا توانى ببيتة كؤلكارى خولةكة بة ( 6) كؤل وة هةروةها بة باش‌ترين ياريزانش دةست نيشان كرا .
وة لة سالى ( 2005 ) لةكةل هةلبزاردةى ئةرجةنتين بةزدار بوو لة جامى جيهانى لاوان و كؤلكارى خولة كة بوو بة ( 6 ) و بة باش‌ترين ياريزانيش دةست نيشان كرا و توانى جامةكة بؤ ولاتةكةى بباتةوة
وةهةروةها بةزدار بووة لة جامى جيهانى (2006 ) لة ئةلمانيا وة هةروة لة جامى ئولمبى بكين وبؤ ولاتةكةى
دةسكةوتةكانى ياريزان ليونيل ميسى لةكةل يانةكةى و ولاتةكةى
1- خولى ئيسبانى (2005 - 2006 - 2009 )
2- جامى سوبةرى ئيسبانى 2005 و 2006
3- جامى يانةكانى ئةوروبا 2006 و 2009
4- بةدةست هينانى جامى ئيسبانياى 2009
هتد ......
http://baxydilan.net
ژیان نامه‌ی زینه‌دین زه‌یدان - Thu Jun 02, 2011 5:01 pm

ناوى ته‌واو : زێنه‌دین یه‌زید زێدان
شوێنى له‌دایك بوون : مارسیلیا ، فه‌رِه‌نسا
به‌روارى له‌دایك بوون : 26 ى یۆنیۆى ساڵى 1972
رِه‌گه‌ز : فه‌رِه‌نسى ، به رِه‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیرى
نازناو : زیزۆ
پله :یارى دروستكه‌ر
زێنه‌دین زێدان ، یاریزانێكى تۆپى پآ ى فه‌رِه‌نسى، به رِه‌چه‌ڵه‌ك جه‌زائیریه. له‌گه‌لڕ یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى یارى كردووه . زێدان به ئه‌فسانه‌ى مێژووى تۆپى پآ ى فه‌رِه‌نسى دائه‌نرآ ، هه‌میشه جه‌ماوه‌رى فه‌رِه‌نسى خه‌ونیان به یاریزانێكى وه‌ك ئه‌و بینیوه.
به یارمه‌تى دان له‌گه‌لڕ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى جامى تۆپى پآ ى جیهانیان وه‌ده‌ست هێنا ، له‌دواى ئه‌میش جامى وڵاته ئه‌ورِوپیه‌كان ، دواتریش جامى كیشوه‌ره‌كان. زێدان له هێلى ناوه‌رِاست له‌پێشه‌وه یارى ئه‌كات، چه‌ندین جار خه‌ڵاتى باشترین یاریزانى جیهانى پآ به‌خشراوه ، هه‌روه‌ها سه‌رنجى چاودێرانى رِاكێشا به‌وه‌ى كه وه‌ك باشترین یاریزانى په‌نجا ساڵى رِابردووى كیشوه‌رى ئه‌ورِوپا هه‌لبژێردرا.
ژیانى له‌گه‌لڕ تۆپى پێدا :
ده‌ستپێك :
بۆ یه‌كه‌م جار زێدان له ساڵى 1988ز له‌گه‌لڕ یانه‌ى (كان) ى فه‌رِه‌نسى چووه نێو ژیانى یارییه‌وه، تا ساڵى 1992ز هه‌ر له‌گه‌لڕ ئه‌م یانه یه یارى ئه‌كرد، دواتر چووه نێو یانه‌ى (جیرِۆندى دى بۆرِدۆ)، له‌گه‌لڕ ئه‌م یانه‌یه‌دا خه‌ڵاتى (ئینته‌ر توتو) ى له ساڵى 1995ز دا برده‌وه، هه‌روه‌ها پله‌ى دووهه‌مینیان وه‌ده‌ست هێنا له جامى یه‌كێتىى ئه‌ورِوپى له وه‌رزى 1995/1996ز دا، له یانه‌ى بۆرِدۆ له‌گه‌لڕ (بیسه‌نتى لیزاراز) و (كریستۆف دوگارى) دا یارى ئه‌كرد ، پاشان له‌ساڵى 1996ز دا چووه نێو یانه‌ى یوڤانتۆسى ئیتاڵى.
یوڤانتۆس :
له یۆڤانتۆسدا زێدان یه‌كێك بوو له یاریزانه هه‌ره‌باشه‌كان له‌لاى (مارچیلوَ لیبى) و هاورِێكانى : (دیدیآ دیچامب) و (ئه‌لیساندرۆ) و (دیل پیرۆ) و (ئیدگار دیڤیدز)، له‌گه‌لڕ یانه‌كه‌دا دووجار خولى ئیتاڵیان بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها دووجار گه‌یشتوون به كۆتایى له خولى پاڵه‌وانه‌تى ئه‌ورِوپا و ئه‌وانیان دۆرِاندووه ، پاشان زێدان له‌ساڵى 2001ز دا چووه نێو یانه‌ى رِیال مه‌دریدى ئیسپانى ، به پاره‌یێكى ئێگجار زۆر و خه‌یاڵى له مێژووى تۆپى پێدا، كه 66 ملیۆن جونه‌یهى ئوسته‌رلینى بوو، به‌مه‌ش چووه نێو تیپێك كه پرِ بوو له ئه‌ستێره‌ى وه‌ك : (رِائول گۆنزالیس) و (لویس فیگۆ).
رِیال مه‌درید :
هه‌رله‌یه‌كه‌م وه‌رزى زێدان له‌گه‌لڕ تیپه‌كه، جامى خولى پاڵه‌وانانى ئه‌ورِوپایان برده‌وه ، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیپى (بایر لیڤه‌ركۆزن) ى ئه‌ڵمانیدا به‌گۆڵێكى خه‌یاڵى له‌لایه‌ن زێدانه‌وه ، له (ئیستاد هامدن پارك) له (گلاسگۆ) له ئوسكوتله‌ندا.
دوا یارى زێدان بۆ یانه‌ى رِیال مه‌درید ، له‌به‌روارى 7 ى مایۆى ز2006 بوو، كه له‌گه‌لڕ یانه‌ى (ڤیارِیال) ى ئیسپانی له‌نێو یاریگه‌ى (سانتیاگۆ به‌رِنابیۆ) ى یانه‌ى رِیال مه‌دریددا ئه‌نجام درا، یاریه‌كه‌ش به‌یه‌كسانى (3 – 3) كۆتایى هات، كه گۆڵى دووهه‌مى رِیال مه‌درید زێدان تۆمارى كردبوو، دواى یاریه‌كه‌ش هه‌ردوو یاریزان، زێدان و (خوان رِۆمان رِیكێلمى) كراسیان ئاڵوگۆر كرد.
تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى :
زێدان ئه‌یتوانى و سه‌رپشك بوو كه بۆیه‌كێك له هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نساو جه‌زائیر یارى بكات، به‌ڵام رِاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى جه‌زائیر (عه‌بدولحه‌مید كرمالى) وتبووى كه : زیدان خێرایى كه‌مه، بوَیه ناكرآ به‌شدارى له‌هه‌ڵبژارده‌كه‌مان بكات.
یه‌كه‌م تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى زێدان، له به‌روارى 17 ى ئۆغستۆسى 1994ز بوو، كه‌له خوله‌كى 63 هه‌مینه‌وه هاته نێو یاریگا، له برى یاریزانێكى تر، یاریه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى چیك بوو، كه تا هاتنى زێدان دوو گۆڵى بآ به‌رامبه‌رى تۆماركردبوو، به‌ڵام زێدان كه‌هاته نێو یاریگا دوو گۆڵى تۆماركرد و یاریه‌كه به یه‌كسانى( 2 – 2) كۆتایى هات.
رێك له‌م كاته‌شدا رِاهینه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا (ئیمى جاكیآ) خه‌ریكى پلان دارِشتن بوو، بۆ هێنانى یاریزانى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد (ئیریك كانتونا)، به‌ڵام ئه‌وكات ئه‌و بۆ ماوه‌ى ساڵێك دوور خرابوه‌وه له‌یارى كردن چونكه له هانده‌رێكى دابوو، بۆیه زێدانى له شوێنى ئه‌ودا دانا، هه‌رچه‌نده تیپه‌كه رِووبه‌رِووى رِه‌خنه‌ى زۆر بووه‌وه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت گه‌یشتن به قوَناغى نیوه‌ى كۆتایى جامى وڵاتانى ئه‌ورِوپى 1996ز، به‌ڵام دواتر به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى چیك له لێدانى سزا(په‌نارتى) دۆرِان.
جامى جیهانى 1998ز :
زێدان له‌نێو ئه‌و هه‌ڵبژارده فه‌رِه‌نسیه دا بوو كه‌جامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵى 1998ز ى وه‌ده‌ست هێنا، هه‌رچه‌نده زێدان كارتێكى سوورى پێدرا و بۆماوه‌ى دوو یاریش مافى یارى كردنى لىَ سه‌نرایه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى كه له یاریزانى سعودى (فوئاد ئه‌نوه‌ر) ى دابوو، ئه‌م رِووداوه‌ش رِێك وه‌ك ئه‌م رِووداوه وابوو كه‌له جامى جیهانى ساڵى 2006ز رِوویدا، به‌هه‌رحالڕ له‌یارى كۆتایى جامى تۆپى پآ ى جیهانى ساڵى 1998ز دا، دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل، زیدان توانى دوو گۆلڕ به‌لێدانى سه‌ر تۆمار بكات و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا (3 – 0) له هه‌لّبژارده‌ى به‌رازیل بباته‌وه، بۆجارى یه‌كه‌میش جامى جیهانى وه‌ده‌ست بێنآ.
جامى وڵاتانى ئه‌ورِوپی :
له‌جامى تۆپى پآ ى ئه‌ورِوپى ساڵى 2000ز ، زێدان یلرمه‌تى تیپه‌كه‌ی دا بۆگه‌یشتن به‌یارى كۆتایى ، كه‌تیایدا گۆڵێكى له‌قوَناغى هه‌شته‌م له هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانى له‌رِیگه‌ى لێدانى ئازاده‌وه(چربه حره) تۆماركرد ، هه‌روه‌ها گۆڵێكى زێرِینیشى له‌قوَناغى نیوه‌ى كۆتایى له هه‌ڵبژارده‌ى پورتوگال تۆماركرد، له‌كۆتاییدا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا له هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیاى برده‌وه، به‌م هۆیه‌ش فه‌رِه‌نسا بوو به‌یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ورِوپى كه جامى جیهانى و دواتر جامى تۆپى پآ ى ئه‌ورِوپى وه‌ده‌ست بێنىَ ، هه‌روه‌ها بوو به تیپى یه‌كه‌م له پۆڵێنى یه‌كێتى تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى.
پێكان و دابرِان :
له‌جامى تۆپى پآ ى جیهانی 2002ز دا، زێدان له دوو یارى دابرِا به هۆى پێكانه‌وه، دواتر له‌یارى سێیه‌مدا هاته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانى به‌شێوه‌یێكى ئاسایى یارى بكات ، بۆیه‌یش هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا هه‌ر له قوَناغى یه‌كه‌مدا هاته‌ده‌ره‌وه، بآ ئه‌وه‌ى ته‌نهاگۆڵێكیش تۆماربكات.
له‌جامى تۆپى پآ ى ئه‌ورِوپى ساڵى 2004ز، سه‌ره‌تا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسى به‌هێز و تواناوه هاتنه نێوجامه‌كه، ئه‌وه‌بوو كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئینگلته‌رِادا ، دواى ئه‌وه‌ى كه زیدان دوو گۆڵى تۆمار كرد ، به‌ڵام دواترتیپه‌كه له‌خولى هه‌شت یه‌كى كۆتایى له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى یۆنان‌دا كه‌دواتر بوو به پاڵه‌وانى جامه‌كه دۆرِا، پاشان له 12 ئۆغستۆسى 2004ز دا زێدان برِیارى دا كه‌ئیتر یارى له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا ناكات. له 27 ى مایۆى 2006ز دا زێدان یارى ژماره 100 ى ئه‌نجامدا له‌گه‌لڕ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا، به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى مه‌كسیك.
گه‌رِانه‌وه بۆ یارى و جامى جیهانى 2006ز :
له‌یارى دووه‌مدا له‌جامى جیهانى تۆپى پآ ى ساڵى 2006ز، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پآ ى كۆریادا، له گێمى دووه‌م، زێدان كارتێكى زه‌ردى پێدرا، بوو به كارتی دووه‌مى نێو پاڵه‌وانه‌تیه‌كه ، بۆیه مافى یارى كردنى له‌یارى سێیه‌مدا لىَ سه‌نرایه‌وه، كه‌به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ى تۆگۆ بوو.
له قوَناغى دووه‌میشدا، كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا، كه توانى گۆڵێك تۆمار بكات، گۆڵێكیش دروست بكات و به‌هۆیه‌وه هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا( 3 – 1) یاریه‌كه‌ى برده‌وه ، پاشان له‌قۆناغى هه‌شته‌میشدا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا كه‌وته به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى به‌رِازیل، كه تیایدا هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا توانى به گۆڵێكى (تیرى هینرى) به‌یارمه‌تى زێدان، نازناوى پاله‌وانه‌تیه‌كه به‌ده‌ست بێنى ، له یارى قۆناغى چواره‌میشدا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى پورِتۆگال، زێدان له‌رِێگه فاوله‌وه توانى گۆڵێك له گۆڵچى پورِتۆگالى (رِیكاردوَ) بكات، به‌م هۆیه‌ش فه‌رِه‌نسا توانى به‌شدارى بكات له یارى كۆتایى جامى جیهانیدا.
له‌به‌روارى 9 یۆلیۆدا زێدان یارى دووه‌مى كۆتایى جامى جیهانى ئه‌نجامدا، كه دوا یارى زێدان بوو، هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه له‌خوله‌كى حه‌وته‌مى كاتى یاریه‌كه گۆڵێكى تۆمار كرد، و بوو به یه‌كێك له‌م چوار یاریزانه‌ى كه‌توانیوویانه له‌دوو یارى كۆتایى جیاوازى جامى جیهانیدا ، گۆلڕ تۆماربكه‌ن، كه‌یاریزانه‌كانیش ئه‌مانه‌ن : (بیلیآ) و (بۆل بریته‌ر) و (فافا)، هه‌روه‌ها له‌دواى ئه‌م گۆڵه بوو به یه‌كێك له گۆڵكارانى یارییه كۆتاییه‌كانى جامى جیهانى، چونكه ئه‌مه گۆڵى سێیه‌مینى بوو، بۆیه بووه هاوشانى هه‌ریه‌كێك له (بیلیآ) و (فافا) و (جیوف هۆرست)، به‌ڵام دواتر له‌خوله‌كى 110 هه‌میندا به‌هۆى رِه‌فتارێكى ناوه‌رزشى، له‌نێوان ئه‌م و یاریزان (ماركۆ ماتیرازى) دا، له‌یارى كرایه ده‌ره‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌رِاى ده‌ركردنه‌كه‌شى به‌باشترین یاریزانى جامى جیهانى ساڵى 2006ز هه‌ڵبژێردرا.
گرفتى زێدان له‌گه‌لڕ (ماتیرازى) دا :
له‌خوله‌كى 110 هه‌مینى كاتى یارى كۆتایى جامى جیهانى ساڵى 2006ز، كه له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسا وئیتاڵیادا بوو، زێدان كارتێكى سوورى پێدرا، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى كه له یاریزانى به‌رگریكارى ئیتاڵى (ماركۆ ماتیرازى) دابوو، لێدانه‌كه‌ش به‌هۆى جوێن به‌یه‌كتردانى نێوانیان بوو، هه‌روه‌ها دواى ئه‌وه‌ى كه ماتیرازى كراسى زێدانى رِاكێشابوو و زێدانیش بۆ زیاتر تورِه‌كردنى ماتیرازى وتبووى: دواى یارییه‌كه كراسه‌كه‌ت پآ ئه‌ده‌م. به‌ڵام ماتیرازیش پێى وتبوو: كراسه‌كه‌تم ناوآ و جوێنى به‌دایك وخوشكى زێدان دابوو، هه‌روه‌ها پێى وتبوو: ئێوه تیرۆرستن. زێدانیش به كه‌لله‌ى سه‌رى له سینگى ماتیرازى دابوو، ئه‌مه‌ش كه‌وتبووه سه‌ر زه‌وى ، به‌ڵام (هۆرِاسیۆ ئه‌لیزۆندۆ) ى ناوبژیوان، ئه‌م رِووداوه‌ى نه‌بینیبوو، بۆیه (لویس میدینا كۆنتالیخۆ) كه ناوبژیوانى چواره‌م بوو، رِووداوه‌كه‌ى بۆ گێرِابووه‌وه، ئینجا ناوبژیوانیش كارتى سوورى به‌رِووى زێداند به‌رزكرده‌وه.
به‌ڵام دواتر ماتیرازى دانى به‌مه‌دانا كه بآ رِێزى نواندووه به‌رامبه‌ر زێدان، هه‌روه‌ها وتبووشى كه: زێدان شێوازێكى توندى له‌به‌رامبه‌ر وته‌كانى من به‌كارهێن ا، زێدانیش وتبووى: ئه‌مه مافى خۆمه چونكه ئه‌و باسى خوشك و دایكى منى كردووه، به‌هه‌رحالڕ دواتر ماتیرازى داواى لێبووردنى له‌م منداڵانه كرد كه سه‌یرى ئه‌ویان كردووه، به‌ڵام رِه‌تى كرده‌وه كه‌داواى لێبوردن له زێدان بكات.
دواى یاریه‌كه‌ش (جاك شیراك) ى سه‌رۆكى فه‌رِه‌نسا، هه‌ڵسا به‌رِێزلێنانى زێدان وه‌ك پاڵه‌وانێكى نه‌ته‌وه‌یى، هه‌روه‌ها وتى: ئه‌م هێرشكردنه‌ى سه‌ر زێدان شتێكى ژیرانه نه‌بوو، كاردانه‌وه‌كه‌ى زێدانیش له‌جێى خۆیدا بوو. دواى ئه‌مه‌ش سه‌رۆكى جه‌زائیر (عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه) له‌نامه‌یێكدا پشتگیرى خۆى بۆ زێدان دوو پات كرده‌وه.
پاشان هه‌ر له‌سه‌ر رِووداوه‌كه، یه‌كێتى تۆپى پآ ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵسا به لێكۆڵینه‌وه‌یێك ، دواتر وتیان كه: ده‌ركردنى زێدان له یاریه‌كه‌دا شتێكى یاسایى بووه، هه‌روه‌ها وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ش درایه‌وه كه‌ئه‌یان وت: ناوبژیوانى چواره‌م (لویس میدینا كۆنتالیخۆ)، رِووداوه‌كه‌ى ته‌نها له ته‌له‌فزیۆندا بینیوه، هه‌روه‌ها فیفا برِى 5000 فرِه‌نكى سویسرِى به ماتیرازى بژارد، و بۆماوه‌ى دوو یارى نێوده‌وڵه‌تیش مافى یارى كردنى لێ سه‌نده‌وه، برِى 7500 فرِه‌نكى سویسریشى به زیِدان بژارد ، و بۆ ماوه‌ى سآ یارى نێوده‌وڵه‌تیش مافى یارى كردنى لێ سه‌نده‌وه .
ئه‌م یانانه‌ى كه یارى تێدا كردووه :
• یانه‌ى (كان) ى فه‌رِه‌نسى، له‌نێوان ساڵانى 1988 و 1992 ز.
• یانه‌ى (بۆرِدۆ) ى فه‌رِه‌نسى، له‌نێوان ساڵانى 1992 و 1996 ز.
• یوڤانتۆس، له‌نێوان ساڵانى 1996 و 2001 ز.
• رِیال مه‌درید، له‌ساڵى 2001ز.
• له‌ساڵى 1994ز له‌گه‌لڕ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌رِه‌نسى یارى كردووه.
• له‌ساڵى 2006ز به‌یه‌كجارى له‌یارى كردن دابرِا.
نیشانه(مه‌دالیا) رِیزلێنان :
له‌گه‌لڕ تیپى فه‌رِه‌نسى :
• خۆیى و تیپه‌كه‌ى جامى جیهانى ساڵى 1998ز یان وه‌ده‌ست هێنا، له‌جامى جیهانى 2006ز پله‌ى دووه‌میان هێنا.
• له‌جامى جیهانى ساڵى 2002ز ته‌نها به‌شدارى له‌یه‌ك یاریدا كرد.
• خۆیى و تیپه‌كه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى ساڵى 2000ز یان وه‌ده‌ست هێنا.
• به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تى ئه‌ورِوپاى ساڵانى 1996ز و 2000ز و 2004ز دا كردووه.
• جامى كیشوه‌ره‌كانى ساڵانى 2001ز و 2003ز ى وه‌ده‌ست هێناوه.
له‌گه‌لڕ یانه‌ى یۆڤانتۆس :
• جامى پله نایابه‌كانى ئه‌ورِوپا، له‌ساڵى 1996ز.
• جامى كیشوه‌ره‌كان 1996ز.
• پاڵه‌وانانى زنجیره (a)، ساڵانى 1996/1997ز و 1997/1998ز.
• جامى پله نایابى ئیتاڵیا، له‌ساڵى 1997ز.
له‌گه‌لڕ یانه‌ى رِیال مه‌درید :
• یه‌كێتى پاڵه‌وانانى تۆپى پآ ى ئه‌ورِپى، ساڵى 2001/2002ز.
• یه‌كێتى كیشوه‌ره‌كان، ساڵى 2002ز.
• یه‌كێتى ئیسپانى، ساڵى 2002/ 2003ز.
مه‌دالیاى كه‌سیه‌تى :
• باشترین یاریزانى جیهانى ، ساڵانى 2003ز ، 2000ز ، 1998ز به‌گوێره‌ى پۆڵێنى رِێكخراوى فیفاى جیهانى.
• باشترین یاریزانى ئه‌ورِوپى، ساڵى 1998ز به‌گوێره‌ى: ballon d`or.
• باشترین یاریزانى جامى جیهانى 2006ز.
باشترین یاریزانى نێو گۆرِه‌پان، له‌ساڵى 2006ز (به‌گوێره‌ى رِاپۆرتى رِێكخراوى فیفاى جیهانى)
http://baxydilan.net
ميژووى مونديال - Wed Jun 01, 2011 5:49 pm
مێژووی ده‌ست پێكردنی مۆندیال ده‌گه ڕێته‌وه بۆساڵی 1930 كه ئه‌وكات یه‌كه‌م مۆندیال له‌ووڵاتی (ئۆره‌گوای) به‌به‌ژداری 13 هه‌ڵبژارده ده‌ستی پێكرد كه هه‌ر خۆی واتا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆره‌گوای توانی ببێته پاڵه‌وانی مۆندیالی 1930 كه‌له‌یاری كۆتای به‌رامبه‌ر به (ئه‌رجه‌نتین ) سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به ئه‌نجامی (4 - 2 ) ئێستاش سه‌رجه‌م ئاماره‌كانتان بۆ ڕون ده‌كه‌مه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه
* هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل (5) جار
* هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا (4) جار
* هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا (3) جار
* هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئۆره‌گوای (2) جار
* هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا و ئینگڵته‌ره (1) جار
============================================
ئه‌م یاریزانانه‌ی له‌مۆندیال بۆنه‌ته گۆڵكار
* مۆندیالی 1930 یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی (ستابێلی) به 8 گۆڵ
* مۆندیالی 1934 یاریزانی ئیتاڵی (جافیۆ) به 4 گۆڵ
* مۆندیالی 1938 یاریزانی به‌ڕازیلی (لیۆندایس) به 8 گۆڵ
* مۆندیالی 1950 یاریزانی به‌ڕازیلی (ئه‌دمێردیمینتز) به 9 گۆڵ
* مۆندیالی 1954 یاریزانی هه‌نگاری (كۆچین) به 11 گۆڵ
* مۆندیالی 1958 یاریزانی فه‌ڕه‌نسی (فۆنتن) به 13 گۆڵ
* مۆندیالی 1962 یاریزانی چیلی (سانصێز) به 6 گۆڵ
* مۆندیالی 1966 یاریزانی پرتوگاڵی (ئیزیبیۆ) به 9 گۆل
* مۆندیالی 1970 یاریزانی ئه‌ڵمانی (مۆله‌ر) به 10 گۆءڵ
* مۆندیالی 1974 یاریزانی پۆڵه‌ندی (لاتۆ) به 7 گۆڵ
* مۆندیالی 1978 یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی (ماریۆ كامپیۆس) به 6 گۆڵ
* مۆندیالی 1982 یاریزانی ئیتاڵی (پاوڵؤ ڕووسی) به 6 گۆڵ
* مۆندیالی 1986 یاریزانی ئینگلیزی (لینكه‌ر) به 6 یگۆڵ
* مۆندیالی 1990 یاریزانی ئیتاڵی (سكیلاچی) به 6 گۆڵ
* مۆندیالی 1994 یاریزانی ڕووسی (سالینكۆ) به 6 گۆڵ
* مۆندیالی 1998 یاریزانی كڕواتی (داڤێد سوكێر) به 6 گۆڵ
* مۆندیالی 2002 یاریزانی به‌ڕازیلی (ڕۆناڵدۆ) به 8 گۆڵ
* مۆندیالی 2006 یاریزانی ئه‌ڵمانی (میلۆسڵاڤ كلۆزه) به 5 گۆڵ
=============================================
ئه‌ویاریزانانه‌ی بوینه‌ته باشترین یاریزانی مۆندیال
* مۆندیالی 1930 یاریزانی ئۆره‌گوای (هیكتۆر ساكیۆنی9
* مۆندیالی 1934 یاریزانی ئیسپانی (زامۆرا)
* مۆندیالی 1938 یاریزانی به‌ڕازیلی (لیۆن دایس داسێڵڤا)
* مۆندیالی 1950 یاریزانی ئۆره‌گوای (چیاڤینۆ)
* مۆندیالی 1954 یاریزانی هه‌نگاری (بۆش كاش)
* مۆندیالی 1958 یاریزانی فه‌ڕه‌نسی (ڕیۆنه كوبا)
* مۆندیالی 1962 یاریزانی به‌ڕازیلی (گارنیشیا)
* مۆندیالی 1966 یاریزانی ئینگڵیزی (بۆبی چاڵتۆن)
* مۆندیالی 1970 یاریزانی به‌ڕازیلی (بێلیه)
* مۆندیالی 1974 یاریزانی هۆڵه‌ندی (یۆهان كرۆیڤ)
* مۆندیالی 1978 یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی (ماریۆ كامپیۆس)
* مۆندیالی 1982 یاریزانی فه‌ڕه‌نسا (میشل پلاتینی)
* مۆندیالی 1986 یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی (مارادۆنا)
* مۆندیالی 1990 یاریزانی ئه‌ڵمانی (لۆته‌ر ماتیۆس)
* مۆندیالی 1994 یاریزانی به‌ڕازیلی (ڕۆماریۆ)
* مۆندیالی 1998 یاریزانی فه‌ڕه‌نسی (زه‌ینه‌دین زێدان)
* مۆندیالی 2002 یاریزانی ئه‌ڵمانی (ئۆلیڤه‌ركان)
* مۆندیالی 2006 یاریزانی فه‌ڕه‌نسی (زه‌ینه‌دین زێدان)
============================================
ئه‌م هه‌ڵبژاردانه‌ی به‌ژداری مۆندیالیان كردوه
* به‌ڕازیل (18) جار واتا له‌هه‌موومۆندیاله‌كان
* ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا (16) جار
* ئه‌رجه‌نتین و مه‌كسیك (14) جار
* ئینگڵته‌ره و ئیسپانیا و فه‌ڕه‌نسا (12) جار
* به‌به‌لچیكا و سوید (11) جار
* ئۆره‌گوای و یوگسلافیا (10) جار
* مه‌جه‌ر (9) جار
* ئسكۆتڵه‌نده و ئه‌مریكا و هۆڵه‌نده و سویسرا ( جار
* یه‌كێتی سۆگیه‌ت و نه‌مسا و بوڵگاریا و ڕۆمانیا و كۆریای باشور و پاره‌گوای و پۆڵه‌نده (7) جار
كامیرۆن (5) جار
* سحودیه و كۆڵۆمبیا و مه‌غریب و پیرۆ پرتوگاڵ (4) جار
* كۆسته‌ریكا و ئۆكرانیا و بۆلیڤیا و دانیمارك و ئێرله‌نده‌ی باكور نێجیریا و نه‌رویج و ئێران و ژاپۆن (3) جار
* میسر و ڕووسیا و سلڤادۆر و توركیا و ئوستڕاڵیا و ئیكوادۆر (2) جار
* كوێت و ئیمارات و كه‌نه‌ده‌و عێراق و كۆریای باكوور و یۆنان و هایتی و ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و سه‌نیگاڵ و سلۆڤینیا و زائیر و ئه‌نگۆڵا و ساحل عاج و غانا و تۆگۆ و تریندادۆتۆباگۆ (1) جار
=============================================
زانیاری له‌سه‌ر یاریزان و هه‌ڵبژارده‌كان و ڕاهێنه‌ران
* یاریزانی به‌ڕازیلی (ڕۆناڵدۆ) گۆڵكه‌ری هه‌موو مۆندیاله‌كانه به‌تۆماركردنی (15) گۆڵ
* لۆته‌رماتیۆسی ئه‌ڵمانی زۆرترین یاری له‌مۆندیاڵ ئه‌نجام داوه ئه‌ویش (25) یاری
* كه‌مترین بینه‌ر له‌مۆندیالی (1930) له‌یاری نێوان (ڕۆمانیا و پیرۆ) 300 بینه‌ر
* ڕاهێنه‌ر (میلۆنۆڤیتش) ڕاهێنه‌ری 5 هه‌ڵبژارده‌بوه (مه‌كسیك 1986 و كۆسته‌ریكا 1990 و نایجیریا
*یاریزانی به‌ڕازیلی ( كافۆ ) یه‌كه‌م یاریزانه به‌ژداری سێ یاری كۆتای مۆندالی كرده‌وه ئه‌وانیش له مۆندیاله‌كانی (1994 و 1998 و 2002) دا به‌ژداربوه
* بچوكتری یاریزانی مۆندیال یاریزانی ئێرله‌ندی ( ئۆرمان وایستار) كه‌ته‌مه‌نی 17 ساڵ و 42 ڕۆژ بوو له مۆندیالی 1982
*به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی مۆندیال یاریزانی كامیرۆنی (ڕۆجیه مێڵا) كه‌ته‌مه‌نی 42 ساڵ و 42 ڕۆژ بوو له‌مۆندیالی 1994
*بچوكترین یاریزان كه گۆڵی تۆمار كردبێت یاریزانی به‌ڕازیلی (بێلیه ) 17 ساڵ و 239 ڕۆژبوو له مۆندیالی 1958
* به‌ته‌مه‌نترین یاریزان كه‌گۆڵی تۆماركردبێت یاریزانی كامیرۆنی (ڕۆجیه مێڵا) كه‌ته‌مه‌نی 42 ساڵ و 42 ڕۆژ بوو له‌مۆندیالی 1994
* زۆرترین بردنه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕزیل كه 11 بردنه‌وه‌یه ئه‌مه‌ش له‌مۆندیالی 2002 هه‌ر حه‌وت یاری‌و له مۆندیالی 2006 چواریاری برده‌وه
کۆده شاراوه‌کانی بۆ مۆبایل - Wed Jun 01, 2011 5:32 pm
کۆدی فۆرمات کردنی مۆبایلی نۆکیا
*#7370#
کۆدی فۆرمات کردنی مۆبایلی سامسونگ
*2767*2878#
کۆده‌شاراوه‌کانی مۆبایلی نۆکیا
*3370# بۆ زیاد کردنی به‌کارهێنانی پاتری
*#92702689# زانیاری له‌سه‌ر مۆبایله‌که
*#06# :مۆبایله‌که‌ت IMIE بۆ بینینی ژماره‌ی
*#0000# بۆ بینینی به‌رنامه‌و مێژووی به‌رنامه‌کردنی
کۆدێک بۆ ئه‌وه‌ی که‌س نه‌توانێت په‌یوه‌ندیت پێوه‌بکات
*35*0000#
بۆ لابردنی
#35*0000#
کۆدێک بۆ وه‌ستاندنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی واته ناتوانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بۆ هیچ ژماره‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ی
*33*0000#
بۆ لابردنی
#33*0000#
تێبینی: 0000 پاسوۆردی سیم کارته‌که‌ی خۆته، ئه‌گه‌ر گۆریوته پاسوۆده تایبه‌تی یه‌که‌ی خۆت داخڵ بکه
بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌کان
**21*Number# SEND
بۆ لابردنی
##21# SEND
گواستنه‌وه له‌کاتی سه‌رقاڵ بوون
**67*NUMBER# SEND
بۆ لابردنی
##67# SEND
گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌کاتی وه‌لام نه‌دانه‌وه
**61*NUMBER# SEND
بۆ لابردنی
##61# SEND
کارپێکردنی فرمانی چاووه‌رێ بوون
*43# SEND
بۆ لابردنی
#34#


