ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    پوخته يه ك له ﮊياني پر به رهه مي شه هيد دوكتور عبدالرحمان قاسملوو

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    پوخته يه ك له  ﮊياني  پر  به رهه مي شه هيد دوكتور عبدالرحمان قاسملوو Empty پوخته يه ك له ﮊياني پر به رهه مي شه هيد دوكتور عبدالرحمان قاسملوو

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الثلاثاء مارس 16, 2010 3:19 pm

    پوخته يه ك له  ﮊياني  پر  به رهه مي شه هيد دوكتور عبدالرحمان قاسملوو Qasmlu10به ناوي خوا .





    عبدالرحمان قاسملوو له شه وي ئه وه لي زستان ( شب يلدا )ي سالي 1309ي هه تاوي ريێكه وتي 22ي ديسامبري سالي 1930 -ز- له شاري ورميێ له بنه ماله يه كي خاوه ن ملكي ده ست روۆيشتوودا له دايك بوو . خويندني سه ره تايي و ناوه ندي ، له ورميێ و له تاران ته واوكرد وه . هيێشتا زۆر
    مندال بوو كه له گه ل مه سه له سياسي يه كان ئاشنا بوو و بير و باوه ري ئازاديخوازانه
    له ميێشكيدا جوولا . بۆ خوۆ
    ي له و باره يه وه له كتيبي
    "چل سال خه بات له پيێناو
    ي ئازادي " دا پاش باسي سه فه ري 30 كه س له كورد
    ه كان بۆ باكو له سه ر بانگهيشتي ده وله تي شوره وي ، ده نووسيت : "هه رچه نده ئه و كاته من ته مه نم 11
    سال بوو ، به لام وه ك زور مندالي ئه وسه رده مه سياسه ت سه رنجي را كيێشا بووم
    . بابم يه كيێك له ئه نداماني
    ئه و هه يئه ته بوو . زور باشم له بيره كه له باكو هاته وه چه ندين تاقه ندي له گه ل خوي هيێنابوو ، تاپريێكي
    باشيشي پيێ بوو . وادياره سوۆفييه كان قه ند و تفه نگ و شتي ديكه يان به دياري دابوو به هه موو ئه نداماني هه يئه ت . قه ند به تايبه تي زور به نرخ بوو ، چونكه ئه و كاته له ئيران زور كه م و گران بوو . من ئه و كاره م زور پيێ سه ير بوو ، چونكه له مالي ئيێمه براكانم و ئاموزاكانم كه له من گه وره تر بوون ، باسي ئه وه يان ده كرد كه بابم له گه ل چه ند كه سي ديكه چوون بۆ باكو
    حه ق و ئازادي كوردان داوا بكه ن . بۆيه راست و ره وان له بابم پرسي : ئه دي مافي كوردان چي ليێ هات ؟ "

    ( چل سال خه بات له پيناوي ئازادي ، چاپي 2 ، 1367 لا په ره ي 61_ 62) .

    " عبدالرحمان قاسملوو " سالي 1324 تيكوشاني سياسي خوي به دامه زراندني
    يه كيه تيي لاواني ديموكرات له شاري ورميێ ده ست پيێ كرد . به دواي روخاني كومار له سالي 1325 بۆ خويندن چووه تاران و سالي 1327 بۆ دريژه پيداني خويندن چوو بۆ پاريس له فه رانسه . گه يشتني به پاريس هاوكات بوو له گه ل ته قه كردن له شا له زانست گه ي تاران 25 ي ريبه نداني 1327 كه بوو به هوي له نيێو چووني ئازاديه
    ديموكراتييه كان له سه رانسه ري ئيراندا . به و بۆ نه يه وه كۆبوونه وه يه كي به ريني خويندكاره ئيرانييه كان له پاريس پيێك هات كه له وێ
    دا عبدالرحمان قاسملوو به دريژي له دﮊي شاو رﮊيمه كه ي قسه ي كرد له ئاكامدا خويندكاران په ياميێكي ناره زايي يان بۆ حه مه ره زا شا نارد . ئه م كاره بوو به
    هوۆي فشاري باليوزخانه ي ئيران له پاريس و ته نانه ت حكومه تي فه رانسه بۆ سه ر كاك " عبدالرحمان قاسملوو " له ئاكامي ئه و فشاره دا سه ر ئه نجام ناچار بوو پاريس به جيێ بهيليێ و وه ك يه كه م بوورسيه ي ئيراني " يه كه تي نيێو نه ته وه يي خويندكاران " چوو بۆ پراگك ي چيكوسلوواكي . هه ر له و ماوه يه دا كه له فه رانسه بوو ، به هاوكاري چه ند خويندكاري ديكه ي كورد " كومه له ي خويندكاراني كورد
    له ئه وروپا يان دامه زراند .
    له و ماوه يه دا كه له پراگك خه ريكي خويندن بوو له تيێكوشاني يه كيه تي نيێو نه ته وه يي خويندكار انيشدا به شداربوو. سالي 1330 به نويێنه رايه تي خويندكاراني ئيران له دووهه م كوبوونه وه ي ئه م ريكخراوه دا كه له شاري پراگك گيرا ، به شداربوو . هه ر له و ماوه يه دا وه ك نويێنه ري ئيران له زور كوبوونه وه و كونفرانسي فيدراسيوني جيهاني لاوان دا له شاري بووداپيست ي مه جارستان به شداربوو .
    سالي 1331 له سه رده مي حكومه تي ميللي د.موسه ديق دا "عبدالرحمان قاسملو" پاش ئه وه ي له زانستگه ي پراگك دا ليسانسي كومه لايه تي و سياسي يه كاني وه رگرت گه رايه وه ئيران . ئه و كاته له نيێوان حيزبي ديموكراتي كوردستان ئيران و حيزبي تووده ي ئيراندا يه كه تي ته شكيلاتي هه بوو . قاسملوو پاش شه ش مانگ تيكوشان له تاران هاته وه مه هاباد و له ويێ به ر پرسايه تي كاري حيزبي وه ئه ستو گرت.
    پاش كوده تاي شوومي 28ي
    گه لاويژي 1332 ناچار بوو به ته واوي خوۆي بشاريته وه و به نهيني له تاران و كوردستان خه ريكي كاري حيزبي بيێ . له و ماوه يه دا "عبدالرحمان قاسملوو " سه رپه رشتي روﮊنامه ي " كوردستان " ئورگاني كوميته
    ي ناوه ندي حيزبي به ئه ستوۆه بوو كه ته نيا 5 ﮊماره
    ي به نهيني ليێ ده رچوو . هه ر له و ماوه يه شدا بوو كه كوميته يه كي سه رانسه ري بۆ كاروباري حيزبي ( د_ك_ أ) به به رپرسايه تي ئه و
    پيك هات .
    " عبدالرحمان قاسملو " پاش پيێنج سال تيكوشاني سياسي له ئيران و به تايبه تي له كوردستان ، سالي 1336 جاريێكي ديكه چووه
    چيكو سلوواكي ، سالي 1337 / 1958 ز پاش سه ركه وتني شورشي عيراق و بوﮊانه وه ي بزووتنه وه ي كورد له كوردستاني عيراق هاوريێ قاسملوو له گه ل چه ند ئه ندامي مه سئولي ديكه ي حيزبي هه وليان دا له ريگاي عيراقه وه ريكخراوه كاني حيزبي زيندوو بكه نه وه . به لام به داخه وه له هه وله ياندا سه ركه وتوو نه بوون سالي 1339 "عبدالرحمان قاسملو " به ده ستوري ده وله تي عيراق له و ولاته ده ركراو گه رايه وه بۆ پراگك .
    سالي 1341 / 1962 ز قاسملوو له زانستگه ي پراگك
    دكتوراي زانستي ئابووري و وه رگرت و هه تا سالي 1349 له زانستگه ي پراگك ده رسي " ئابووري سه رمايه داري و ئابووري سوسياليستي و تيئوري هه لداني ئابووري "ي گوته وه .
    له و ماوه يه دا دكتور قاسملو
    چه ندين كتيێب و ناميلكه ي له سه ر گير و گرفته ئابووري و كومه لايه تي و سياسيه كان نووسي كه له هه موويان به ناو بانگتر كتيبي " كوردستان و كورد " ه . ئه م كتيبه له جيدا به زماني چيكي نوسراوه
    تا ئيستا به زماني ئينگليزي، سلواكي ، له هيێستاني ، عه ره بي و فارسي و كوردي و هيێنديێك به شيش به فه رانسي چاﭖ كراوه و بلاو كراوه ته وه.
    د_ قاسملو زمانه كاني فارسي ، توركي ، عه ره بي ، فه ره نسي ، چيكي باش ده زاني و به زور زماني ديكه ش وه ك ئينگليزي و روسي ئاشنا بوو .
    سالي 1349 پاش ده رچووني به ياننامه ي 11ي مارس و ريككه وتني نيوان ريبه رايه تي بزوتنه وه ي كورد له كوردستاني عيراق و ده وله تي ئه و ولاته ئيمكاني تيكوشاني سياسي له كوردستاني ئيران زياتر بوو. له و كاته دا د_ قاسملوو
    له ئه وروپا گه رايه وه و به هاوكاري چه ند كه س له ياراني نيزيكي خوي ئه ركي زيندوو كردنه وه ي ريكخراوه كاني ( حدكا)ي وه ئه ستو گرت . له كونفرانسي سيێهه مي حيزبدا كه مانگي جوزه رداني
    سالي 1350 گيرا ، د_قاسملوو به ئه ندامي كوميته ي ناوه ندي و پاشان به سكرتيري گشتي( حدكا) هه لبژيردراو له و كاته وه له هه موو كونگره كاني حيزبيدا وه ك سكرتيێري گشتي هه لبژيردرايه وه ، تاوه كوو له 22ي پوشپه رو 13 ي ﮊوئيه ي1368 /1989ز له وييه ن به ده ستي نوينه راني ده وله ت شه هيد كرا .
    ـــــــــــــــــــــــــ
    س_كتيبي ئالبومي شه هيد

      الوقت/التاريخ الآن هو الجمعة أبريل 26, 2024 8:48 pm