حه‌رامی خواردنی گۆشتی به‌راز به ناوی خوای گه‌وره . خودا له قورئاندا ئه‌فه‌رموێت خواردنی گۆشتی مردوو و خوێن و به‌راز حه‌رامه؛ له سووره‌تی (البقرة)دا ده‌فه‌رموێت: إنما حرم عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير . [البقرة: ١٧٣]. وه له سووره‌تی (المائدة)دا ده‌فه‌رموێت: حرمت عليكم الميتة والدم ولحم الخنزير وما أهل لغير الله به والمنخنقة والموقوذة والمتردية والنطيحة وما أكل السبع إلا ما ذكيتم . [المائدة: ٣]. حه‌رامیی گۆشتی مردوو هۆی حه‌رامبوونی گۆشتی به‌راز چییه؟ له‌سه‌ر بنچینه‌ی بۆده‌ركه‌وتنه زانستییه‌كان سه‌لمێنراوه که گۆشتی ئاژه‌ڵی مردوو خوێنه‌که له‌گه‌ڵ ماده ژه‌هراوی و ورده‌کان له خۆیدا ده‌هێڵێته‌وه و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ناو خوێنی خوێنبه‌ره‌کاندان. خوێن به‌هێزتر ده‌بێ له خانه‌کانی له‌ش، واته مادده ژه‌هراوییه‌کان ده‌ست ئه‌که‌ن به ئیش‌کردن له خانه‌کانی له‌شی مرۆڤدا؛ ئه‌مه وا له گۆشته‌که ئه‌کات ڕه‌نگه‌که‌ی ڕه‌شتر بێته‌وه و شاخوێنهێنه‌کانیش پڕ ئه‌بن له خوێن. سووڕی خوێن ئه‌وه‌ستێت و بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ده‌رچوونیان له لاشه‌که. لاشه مردووه‌که ئه‌بێته شوێنێکی خۆش بۆ میکرۆب و نه‌خۆشی. گۆشته‌که ده‌ست ئه‌کات به کۆنه‌بوون و گۆڕانکاری له بۆن و ڕه‌نگ و تام. بۆیه گۆشتی مردوو تامی ناخۆشه و باش نییه. خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: يسألونك ماذا أحل له‌م، قل أحل لكم الطيبات . [المائدة: ٤]. به‌هۆی ئه‌نزیمه‌کان که گۆشته‌که له‌ناو ده‌به‌ن، هیچ سوودێکی نامێنێت و بێکه‌ڵك ده‌بێت؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ومـا كـان هـذا القـرآن أن يفترى من دون الله ولكن تصـديق الذي بين يديه وتفصـيل الكتـاب لا ريب فيه من رب العالمين . [يـونس: ٣٧]. حه‌رامیی خوێن خوێن له له‌شی مرۆڤدا دوو کاری هه‌یه: ١- خواردن له ڕیخۆڵه‌کانه‌وه ده‌گوازێته‌وه وه‌ك پرۆتین و شه‌که‌ر و چه‌وری. هه‌روه‌ها ڤیتامین، هۆرمۆن، ئۆکسجین و هه‌مو ماده گرنگه پێویسته‌كانی تر ده‌گوازێته‌وه بۆ ئه‌ندامه‌کان و ماسوولکه‌کانی له‌ش. ٢- فڕێدانی پاشماوه و ئاره‌قه بۆ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش. کاتێ گیانله‌به‌ره‌که نه‌خۆشه، خوێنه‌که‌ی میکرۆبه‌کان زۆر ده‌که‌ن و خوێنه‌که ده‌بێته ڕاگه‌یاندنێك بۆ گواستنه‌وه‌یان له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر. ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌که‌یه. ئه‌گه‌ر مرۆڤێك خوێن بخواته‌وه هه‌موو ئه‌و میکرۆبانه و پاشماوه‌کان ده‌گوازرێته‌وه و تووشی نه‌خۆشیی (hyper-uremia) که ده‌بێته هۆی په‌ککه‌وتنی گورچیله‌كان یان (hyper-ammoniaemia) که ده‌بێته هۆی بریندار (یان خراپ)بوونی جگه‌ر. زۆر له میکرۆبه گواستنه‌وه کانیش ده‌بێته هۆی ئازارگه‌یشتن به په‌رده‌ی گه‌ده و ڕیخۆڵه که ئه‌نجامی نه‌خۆشییه. بۆ ئه‌م هه‌موو مه‌به‌سته‌ش، ئیسلام ده‌سوتوری سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی داناوه تاوه‌کو پاك ببێته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌کیش ناگوێزرێته‌وه بۆ له‌شی مرۆڤ. ئه‌مه‌ش کراوه پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤ زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر میکرۆب یان زانیبێتی به بوونیان. حه‌رامیی گۆشتی به‌راز موسڵمان ئه‌بێ گوێرایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره بێت ئه‌گه‌ر چه‌نێ زاناش بێت ناتوانێ له ملپێچی بکات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت: إنما كان قول المؤمنين إذا دعواإلى الله ورسوله ليحكم بينهم أن يقولوا سمعنا وأطعنا، وأولئك هم المفلحون . [النور: ٥١]. هه‌ندێ له لێكۆڵینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات پیشانیان داوه که خواردنی گۆشتی به‌راز له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه وای لێ ده‌کات که هه‌ڵسوکه‌وتیشی وه‌ربگرێت. له قورئاندا ڕێگه‌ی نه‌خواردنی داوه چ بۆ پزیشکی یان بۆ نه‌خۆشییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یان بۆ هۆیه‌کانی. گرنگ نییه گۆشتی به‌راز چه‌ند پاك بکرێته‌وه به تازه‌ترین ئامێر هێشتا هه‌ر زیانبه‌خشه. زانایان سه‌لماندوویانه که گۆشتی به‌راز کرم و نه‌خۆشی تێدایه، که له ئه‌و ئاژه‌ڵه‌کانی تردا نییه. زیانبه‌خشه بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ و سروشتی ئه‌م ئاژه‌ڵه پاك نییه، ئه‌گه‌رچی له ژینگه‌یه‌کی پاکیش بێت. ئه‌م ئاژه‌ڵه له‌ناو پیسای خۆی یاری ده‌کات و ته‌نانه‌ت ده‌شیخواته‌وه؛ بۆیه ڕێژه‌ی ئه‌نتی بۆدی (دژه‌میکرۆب) له له‌شی زۆرتره له‌و گیانله‌به‌ره‌کان. ڕێژه‌ی هۆرمۆنی گه‌وره‌بوونیشی له هه‌موو گیانله‌به‌رێك زۆرتره ته‌نانه‌ت له مرۆڤیش. ئه‌مانه‌ش ده‌گوازرێنه‌و Figure 1 ه و له ماسوولکه‌کانیان کۆ ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی کۆلیسترۆڵ و چه‌وری زۆر به‌رزه (کۆلیسترۆڵی نزیکه‌ی (١٥) جار زۆرتره له گۆشتی مانگا). زانایان سه‌لماندوویانه که زۆریی ئه‌نتیبۆدی و هۆرمۆن و کۆلیسترۆل و چه‌وری هه‌ڕه‌شه ده‌کات له ته‌ندروستیی مرۆڤ. هه‌بوونی ئه‌مانه ئه‌بێته هۆی زیادبوونی کێش و ناڵاندن له ده‌ستی ناڕێکیی گه‌وره‌بوون (به‌هۆی هۆرمۆنه زۆره‌که). مادده‌یه‌کی زیانبه‌خشی تر له گۆشتی به‌رازدا کرمی (ترایكاینا trichina)یه. زۆرجار ئه‌م کرمه له به‌رازدا هه‌یه که ده‌گوازرێته‌وه بۆ له‌شی مرۆڤ؛ له ماسوولکه‌کانی دڵدا ڕاگیر ده‌بێت و ده‌بێته هۆی مردن. هه‌رچه‌ند ئێستا ته‌كنۆ‌لۆجیا ده‌توانێ بیدۆزێته‌وه له گۆشتی به‌رازدا، به‌ڵام له سه‌ده‌كانی ڕابوردوودا هیچ شێوازێكی وا بۆ دۆزینه‌وه‌یان نه‌زانرابوو. هه‌روه‌ها کرمی ته‌یپ (tapeworm) که له شێوه‌ی شریته چه‌ند مه‌ترێك درێژه، له ڕیخۆڵه‌ی به‌رازه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ڕیخۆڵه‌ی مرۆڤ. ئه‌م کرمه لیك ئه‌کات بۆ ناو بۆری خوێن و له یه‌کێك بۆ ئه‌ندامه‌کان وه‌ك دڵ و جگه‌ر و چاو ده‌گوازرێته‌وه. له مێشك که خۆشترین شوێنی ئه‌م کرمه‌یه تووشی نه‌خۆشیی گه‌شكه‌خۆگرتن (نه‌خۆشییه‌كی ده‌مارییه به هێرشی گرژی) ده‌کات. به‌ڵام ئه‌م کرمه که له به‌رازدا ده‌گوێزرێته‌وه توانای گواستنه‌وه‌ی نییه له خوێندا. وه هه‌روه‌ها ئه‌م کرمه له گۆشتی مانگاشدا هه‌یه. زۆر سوپاس بۆ خوای گه‌وره و زانا که ئێمه‌ی پاراستووه له‌م ئاژه‌ڵه زیانبه‌خشه بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌م هۆکارانه نه‌زانرابوو له‌سه‌ر گۆشتی به‌راز، به‌ڵام قورئان چوارده سه‌ده پێش ئێستا ئێمه‌ی ئاگادار کرده‌وه. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له ڕه‌حمه‌تی خودای گه‌وره. ------------------------------------------------------- |
حه رامى خواردنى گۆشتى به راز
عمر خالید عسمان- Admin
- Hejmara Nûçeyan : 329
Join date : 24/10/2009
Age : 32
Welat : iraq
- مساهمة رقم 1