دروست کردن و هیدایه‌تدانی دروست کراوان
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ البقرة.152، شێخی رفاعی له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: یه‌ک په‌رده هه‌یه له نێوان مرۆڤ و خوای گه‌وره‌دا، گه‌ر مرۆڤ ئه‌و په‌رده‌یه لابه‌رێت ئه‌توانێت په‌یوه‌ندی بکات له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره، ئه‌و په‌رده‌یه‌ش په‌رده‌ی بێ ئاگاییه، که‌واته گه‌ر مرۆڤ ئه‌و په‌رده‌ی بێ‌ئاگاییه لابه‌رێت و یادی خوای گه‌وره بکات ئه‌وا به‌پێی حوکمی ئه‌و ئایه‌ته فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ په‌یوه‌ندی ده‌کات به خوای گه‌وره‌وه، خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رمووێت یادم بکه‌نه‌وه یادتان ده‌که‌مه‌وه.
(ذکر) چه‌ند جۆرێکی هه‌یه: بیر خستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ دروستکراوه‌کانی خوای گه‌وره (ذکر)ێکی به‌رزه، هه‌روه‌ها بیرخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ ده‌سه‌ڵات‌و توانای په‌روه‌ردگار (ذکر)ێکی گه‌وره‌یه، باوه‌ڕهێنان یان قه‌ناعه‌ت کردن به‌شتێک به عه‌قڵ، پاڵ به‌مرۆڤه‌وه نانێت که‌ژیانی بگۆڕێت به‌هۆی ئه‌و باوه‌ڕهێنانه عه‌قڵی‌یه‌وه و پێ‌ی ده‌ڵێن باوه‌ڕهێنانی (مجرد).
به‌ڵام باوه‌ڕهێنان به‌خوای گه‌وره جگه له‌قه‌ناعه‌ته عه‌قڵی‌یه‌که قه‌ناعه‌تی دڵی له‌گه‌ڵدایه که ده‌چێته ناوه‌ڕۆکی ده‌روونی مرۆڤه‌وه و کۆنتڕۆڵی مه‌ڵبه‌نه‌ده‌کانی ویست ده‌کات (المراکز الارادیة). ئه‌وکاته هه‌موو ساته‌کانی ژیان بریتی‌یه له‌مۆر کردنی ئه‌و کردارانه‌ی به‌خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره. جا که‌بیر ده‌که‌ینه‌وه له‌م گه‌ردوونه و له‌دروستکراوه‌کانی خوای گه‌وره ڕێک و پێکی‌و یاسا‌و سیسته‌می خوای گه‌وره‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، ئایا خوایه‌ک به‌م گه‌وره‌یی‌و جوانی‌و بێ‌که‌م‌و کوڕی‌یه ئه‌م گه‌ردوونه‌ی دروست کردووه تۆ بڵێی پڕۆگرامێکی نه‌بێت بۆ ئه‌م مرۆڤه، ئایا جگه له‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌م گه‌ردوون و هه‌موو دروستکراوانه‌ی دروست کردووه‌و مرۆڤی به‌به‌نرخترین دروستکراوه‌کانی دروست کردووه، ئه‌شێ ئاوا مرۆڤی به‌جێ‌هێشتبێ به‌بێ ئه‌وه‌ی پڕۆگرامێکی بۆ بنێرێ که‌په‌یوه‌ندی بکات له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا؟!
ئه‌و په‌یوه‌ندی کردنه پێویستیه‌کی مرۆڤایه‌تیه، کێ په‌یڕه‌وی ده‌کات؟ پێغه‌مبه‌ران په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ردوون و زینده‌وه‌ران بکۆڵێته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی زانستی‌یانه، بۆی ده‌رئه‌که‌وێت که (ڕێکه‌وت) و (عبثیة) به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بناغه‌ی زانستی نیه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثاً وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ المؤمنون.115 واته: وائه‌زانن ئاوا به‌فیڕۆ ئێوه‌مان دره‌ست کردووه؟ به‌ڵکو هه‌موو دروست کراوێک حیکمه‌ت و مه‌به‌ستی خۆی هه‌یه له‌دروست کردنیدا...هه‌ندێک توێژینه‌وه‌ی زانستی و بۆچوونی چه‌ند زانایه‌ک ده‌خه‌ینه ڕوو:
له‌و توێژینه‌وانه‌ی که کراوه ده‌ڵێت، ملیۆنه‌ها ساڵه ئه‌م زینده‌وه‌رانه هه‌یه بۆچی نه‌گۆڕاون؟
ئه‌و گۆڕانکاری‌و پێشه‌که‌وتنه‌ی که داروین له کتێبی( أصل الانواع) باسی لێوه کرد زیاتر له (120) ساڵ له‌مه‌و پێش، هه‌ر له‌و کاته‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیراو ئه‌مڕۆش به‌بابه‌تێکی زانستی دانانێن، (140ملیۆن) ساڵه مێش هه‌یه، بۆ باڵه‌کانی نه‌بوون به‌سێ باڵ؟ بۆ قاچه‌کانی زیادی نه‌کرد؟ بۆ شێوه‌که‌ی نه‌گۆڕا؟
هه‌ندێ له‌زانایان ده‌ڵێن: مرۆڤ نیو ملیۆن ساڵه هه‌یه، هه‌ندێکی که‌شیان ده‌ڵێن یه‌ک ملیۆن ساڵه هه‌یه، ئه‌و جوومگه‌یه‌ی مرۆڤ که دۆزراوه‌ته‌وه خراوه‌ته به‌ر شیکردنه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه وه ده‌رکه‌وتووه ته‌مه‌نی ئه‌و فسفۆرو کاربۆنه که‌له ئێسکی ئه‌و مرۆڤه‌دا هه‌یه چه‌نده واته توانراوه دیاری بکه‌ن، جومگه‌ی زۆر کۆنیان دۆزیوه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیو ملیۆن ساڵ، ئه‌و مۆخه‌ی که‌له‌سه‌ری ئه‌و مرۆڤه‌دا هه‌بووه هه‌مان مۆخه له‌سه‌ری من و تۆدا هه‌یه، بۆچی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هات؟!
که ده‌ڵێن مرۆڤ له‌مه‌یمونه‌وه هاتووه، که‌چی ملیۆنه‌ها ساڵه مه‌یمون هه‌یه بۆچی گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه؟
هه‌موو مه‌یمونه‌کانی جیهان بێنه، که‌شه‌مبانزی له هه‌موویان زیره‌کتره، هه‌ر وێنه‌یه‌ک یان شتێکی پیشان بده‌یت پاش ماوه‌یه‌ک بیری ده‌چێته‌وه ئه‌گه‌ر دایکی خۆشی بێت، بۆ ئه‌مه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هات؟
پڕۆفیسۆرێک له‌و بواره‌دا له زانکۆی (هیلسنکی) وانه بێژه، ناوی (بۆرن تیرتن)ه، له‌ساڵی 1972 دا کتێبێکی داناوه، ناونیشانه‌که‌ی به عه‌ره‌بی ( لیس من القرده) که وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م کتێبه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌یسه‌لمێنێ: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مرۆڤ له مه‌یمونه‌وه نه‌هاتووه!
زانایه‌کی ترله یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران ناوی (ئه‌لکسه‌نده‌ر ئوبارین)ه، پاش 37 ساڵ لێکۆڵینه‌وه، ده‌ڵێت: ڕێی تێ نا‌چێت که‌ژیان هه‌ر له خۆیه‌وه دروست بووبێت.
زانایه‌کی فیزیا که ناوی (سێرفرێده)ه له‌ساڵی 1981 دا له‌کتێبێکی دا ده‌ڵێت: به‌هیچ جۆرێک ڕێکه‌وت بناغه سه‌رچاوه‌یه‌کی زانستی نیه ، وه‌ڕێکه‌وت کاری نیه له دروست بوونی مرۆڤدا به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌م مرۆڤه هێزێکی به توانای عاقڵ هێنابێتیه بوونه‌وه، بۆ نموونه: کاتێک گوێ له‌ڕادیۆیه‌ک ده‌گرین یان سه‌یری ته‌له‌فزیۆنێک ده‌که‌ین ئه‌و شه‌پۆله ڕادیۆیانه‌ی که هاتووه بۆ ڕادیۆکه‌و ئه‌و شه‌پۆله‌ی که‌له ئیزگه‌که‌وه هاتووه بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌که ئێمه نایبینین، ته‌نها گوێ گرتن له ڕادیۆکه و بینینی ڕه‌نگه‌که له ته‌له‌فزیۆنه‌که ئه‌یسه‌لمێنێت که ئامێرێکی په‌خش هه‌یه له‌کاتێکدا ئامێری په‌خش و شێوه‌ی په‌خشه‌که‌شمان نه‌بینیوه که له ئاسماندا دێت، بۆچی باوه‌ڕ ده‌که‌ین که ئامێری په‌خش هه‌یه؟ چونکه بینینی ئه‌و وێنانه‌ی که له ته‌له‌فزیۆنه‌که‌وه دێت وه گوێ گرتن له ڕادیۆکه ده‌یسه‌لمێنێت که ئامێری په‌خش هه‌یه... ئه‌ی بینینی ئه‌م هه‌موو دروستکراوانه نایسه‌لمێنێ که خوای گه‌وره هه‌یه؟
پڕۆفیسۆرێک ناوی (کلۆد ئێم هاتاوای)ه له‌کتێبی (الله یتجلی فی عصر العلم)دا له‌لاپه‌ڕه(90) دا ده‌ڵێت: فیزیای نوێ که‌پێی ده‌ڵێن مۆدێرن فیزیک، فێری کردم که سروشت زۆر له‌وه لاوازتره که کاری خۆی ڕێک بخات و کۆنتڕۆڵی خۆی بکات، به‌کارهێنانی ووشه‌ی سروشت و غه‌ریزه ڕاکردنه له (حه‌قیقه‌ت) چونکه ئه‌وانه هیچ ڕاڤه‌کردنی زانستی نین.
ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار به‌سه‌ر مرۆڤ و هه‌موو دروستکراوه‌کانی و گه‌وردوون دا زۆر ئاشکراو ڕوونه، (لطف)ی خوای گه‌وره له من دا له تۆدا، له دره‌ختێک‌دا، له‌مێرووله‌یه‌کدا به‌به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌رده‌ی بێ‌ئاگاییه لابه‌یت و به‌دڵێکی پاکه‌وه به‌ره‌و ڕووی خوای گه‌وره بڕۆیت، به‌چاو ئه‌م شتانه ئه‌بینیت.
شتێک هه‌یه له‌ناو سنگماندا (1/4)ی کیلۆیه‌که پێ‌ی ده‌ڵێن (دڵ) ئه‌م دڵه له‌ته‌مه‌نماندا گه‌ر حه‌فتا ساڵێک بژین بڕی ئه‌و خوێنه‌ی که‌وا پاڵی پێوه ده‌نێت بڕی (250) هه‌زار ته‌نه، ئه‌و ترپانه‌ی که ده‌یکات هه‌ر جاره‌ی بڕی ئه‌وه‌نده (سم)سێ‌جا فڕێ ده‌دات ، به‌به‌رده‌وامی گه‌ر کۆی بکه‌یته‌وه ئه‌و ماتۆڕه‌ی که چاره‌که کیلۆیه‌که (چاره‌که ملیۆنێک) ته‌ن خوێن پاڵ پێوه ده‌نێت له ته‌مه‌نی مرۆڤدا، ئه‌مه چ نیعمه‌ت و به‌خشینده‌ییه‌که؟ به‌چی ئیش ده‌کات ؟ ! جگه له (لطف)ی خوای گه‌وره.
خوای گه‌وره ئامێرێکی تری پێ به‌خشیوین که گورچیله‌یه‌و کێشه‌که‌ی نزیکه‌ی (90) غرامه، ئه‌و خوێنه‌ی له‌شمان 29 جار له شه‌و و ڕۆژێکدا پیایدا ده‌ڕوات و ده‌یپاڵێوێ له زه‌هرو یوریاو چه‌ندین شتی بێ که‌ڵکی تر، وه‌پاکی ده‌کاته‌وه به‌بێ به‌رامبه‌ر، بڕی ئه‌و خوێنه‌ی له‌شه‌و و ڕۆژێکدا پیای ده‌ڕوات (200 لیتره).
له‌سه‌رمانه‌وه تا کاکیله‌ی خواره‌وه شریتێک هه‌یه وه‌ک لاستیک وایه کێشه‌که‌ی نزیکه‌ی (100 غرامه)، له‌کاتی قسه کردن و نانخواردندا (30 هه‌زار) جار ده‌جوڵێته‌وه به خۆشمان نازانین له ڕۆژێکدا، وه ئه‌وه‌ی زۆر قسه بکات وزۆر نان بخوات زیاتر ده‌جوڵێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت وَفِي أَنفُسِكُمْ أَفَلَا تُبْصِرُونَ سه‌یری خۆتان بکه‌ن با که‌مێک (بصیرة)تان هه‌بێت به‌ڵکو ئه‌وه ببێته هۆیه‌ک بۆ نزیک بوونه‌وه له خوای گه‌وره .
چاو کێشه‌که‌ی (8 غرامه) چه‌ورییه‌که ئه‌و وێنانه ده‌گوێزێته‌وه به خێرایی (2/1000)ی چرکه‌یه‌ک، که‌به‌خه‌به‌ر ده‌بیت (100 هه‌زار) جار ئه‌م چاوه ده‌جوڵێت له ڕۆژێکدا،، نزیکه‌ی (3 ملیۆن) وێنه ده‌گوێزێته‌وه ڕۆژانه.
ئه‌و ئامێره‌ی که خوای گه‌وره پێ‌ی به‌خشیوێن له خوێنماندا پێ‌ی ده‌ڵێن (ئامێری پاراستن) چه‌نده‌ها جۆر خڕۆکه‌ی سپی و ئامێری لیمفاوی هه‌یه که په‌لاماری میکرۆب و هه‌موو زینده‌وه‌رێکی نامۆ ده‌دات له‌له‌ش‌دا، که نه‌شیتوانی له‌ناوی به‌رێت ئیشاره‌تێک ده‌نێرێت بۆ سپڵ... بۆ جگه‌ر (جگه‌ر 120 ئیشی هه‌یه) ئه‌ڵێ فریام بکه‌ون ناتوانم ئه‌م میکرۆبه له‌ناو به‌رم ، جگه‌ریش دێت به‌هانایه‌وه‌و پله‌ی گه‌رمی خوێن به‌رز ده‌کاته‌وه‌و میکرۆبه‌که له‌ناو ده‌بات.
هه‌ندێک جار ڤایرۆسێک دێته له‌شه‌وه که‌له میکرۆب زۆر بچوکتره وزۆر وورده، مرۆڤێک چه‌ند بچووکه له‌چاو هۆڵێکی زۆر گه‌وره‌دا ، ڤایرۆسیش ئاوهایه له‌چاو خانه‌یه‌کدا، ئه‌چێته ناو ناو‌کی خانه‌که‌و له‌وێوه پڕۆگرامی ئه‌و خانه‌یه ده‌گۆڕێت ئه‌م خانه‌یه زۆر بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت و ناتوانێت له‌ناوی به‌رێت چی ده‌کات؟ زه‌نگێک لێ‌ئه‌دات بۆ خانه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌ڕشتنی مادده‌یه‌ک واته: خۆتان فریای خۆتان بکه‌ون وا من له‌ناو چووم و فه‌وتام، ئه‌مه جۆرێکه له فیداکاری و خۆ به‌خت کردن و ئێمه بێ ئاگاین لێیان، به‌ڵام زانست ئه‌مه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه.
ده‌نگی مرۆڤێک له ده‌نگی مرۆڤێکی تر نا‌چێت، خوێنی که‌سێک له‌خوێنی یه‌کێکی تر نا‌چێت بۆ نموونه: له(التحقیق الجنائی)دا که‌تاوانی کوشتنێک له شوێنێکدا ڕووده‌دات ئه‌و تاوانباره ئه‌گه‌ر دڵۆپێک خوێنیش به‌جێ بهێڵێت گه‌ر (60) ڕۆژیشی به‌سه‌ردا بڕوات هه‌ر ده‌یدۆزنه‌وه، (دی ئێن ئه‌ی) که له خوێنی مرۆڤ دایه هی که‌سێک له یه‌کێکی تر نا‌چێت.
بۆنی که‌سێک له‌یه‌کێکی تر نا‌چێت، بانکی بۆن هه‌یه له‌له‌ش دا. له‌ناو شوققه‌یه‌ک یان له ماڵێک دا تاوانبارێک دێت که‌سێک ده‌خنکێنی و ده‌یکوژێ و ڕاده‌کات، پۆلیس دێت بۆ ئه‌و شوێنه ده‌بینێت که‌سێک مردووه، له‌لایه‌وه یه‌کێک دانیشتووه‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا کردووه‌و له‌پڕ په‌لاماری داوه، ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌و که‌سه‌ی لێ‌دانیشتووه په‌ڕۆی پاکژ ده‌هێنن و ده‌یخه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنه پاشان ده‌یخه‌نه ناو زه‌رفێکه‌وه و دایده‌خه‌ن ئه‌ڵێن بۆنی ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ر گرتووه، که‌یه‌کێکیش ده‌گرن گوومانی لێ ده‌که‌ن ده‌یخه‌نه ناو (19)که‌سه‌وه که هه‌موویان پۆلیسن و تێکه‌ڵی (19) پۆلیسی ده‌که‌ن ئینجا سه‌گێکی پۆلیسی ده‌هێنن ئه‌و په‌ڕۆیه‌ی بۆ ده‌که‌نه‌وه بۆنی ده‌کات پاشان سه‌گه‌که‌ش له‌ناو 19 پۆلیسه‌که‌دا به بۆن ده‌یدۆزێته‌وه گه‌ر دوای چه‌ند مانگیکیش بێت.
جۆرێک له قه‌له‌ڕه‌شکه که جوجکه‌کانی هه‌ڵدێن په‌ڕو باڵیان سپی‌یه دایکه‌که به‌جێیان ده‌هێڵیت ئه‌ڵێ: ئه‌مانه به چکه‌ی من نین، چونکه خۆی و باوکه‌که‌یان ڕه‌شن ئه‌وانیش سپین، ده‌ڕوات و به‌چێیان ده‌هێڵێت، خوای گه‌وره (لطف)ی وایه وا ده‌کات له‌و جوچکانه ده‌میان بکه‌نه‌وه، خوای گه‌وره (مێش)یان بۆ ده‌نێرێت و ڕێنماییانده‌کات که مێشه‌کان قووت بده‌ن، تا ماوه‌یه‌ک مێش و مێشووله قووت ده‌ده‌ن و وورده وورده په‌ڕه‌کانیان بۆر ده‌بێت و به‌ره‌و ڕه‌شی ده‌چێت پاشان دایکه‌که دێته‌وه و به‌خێویان ده‌کات، که زانستی ئه‌مڕۆ سه‌لماندوێتی که ئه‌و حاڵه‌ته به‌هۆی مێش و مێشووله‌وه ده‌بێت.
مشک ئه‌و چه‌ند مووه‌ی له ده‌ورووبه‌ری ده‌میایه‌تی (بلا تشبیه) وه‌کو سمێل وایه بیقرتێنه و فڕێی بده‌ره ئاوه‌وه ناتوانێت مه‌له بکات یه‌کسه‌ر ده‌خنکێت، چونکه ئه‌و سمێڵه‌ی وه‌کو ئامێرێکی هاوسه‌نگی وایه. خوای گه‌وره که له‌قورئاندا ده‌فه‌رمووێت أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ هه‌ر ته‌ماشای حوشتر بکه‌ن ئه‌ی عه‌ره‌به‌کان که له‌لاتانه‌وه‌یه‌و شه‌و و ڕۆژ ده‌یبینن جگه له سیفه‌تی ئارامی(حوشتر) که تیایه‌تی، ئه‌و حوشتره له بیابانێکدا داینێ نزیکترین شوێن که ئاوی تێدا بێت گه‌ر 100 میل لێیشی دوور بێت ئه‌یدۆزێته‌وه، کێ پێ‌ی ووت؟
تا ئێستا (ملیۆنێک و 300 هه‌زار) جۆر له زیبده‌وه‌ران تۆمار کراوه له لایه‌ن زانایانه‌وه، وه ئه‌وه‌ی تۆمار نه‌کراوه مه‌زه‌نده ده‌کرێت به (12-15 ملیۆن)، جۆرێک نیه له‌گه‌ڵ جۆرێکی تردا زاوزێ بکات، سه‌گی پۆلیسی که له سه‌گ و گوورگه‌وه دروست ده‌بن یان ئێستر که له ئه‌سپ و گوێ درێژ دروست ده‌بن ئه‌مانه نه‌زۆکن واتا پۆلێکی سه‌ر به خۆنین.
هه‌زاران جۆر مێروو هه‌یه یه‌ک جۆر خواردن ده‌خۆن له‌یه‌ک شوێن دا ده‌ژین که‌چی له‌گه‌ڵ یه‌کدا زاوزێ ناکه‌ن. ئه‌وه‌ی که‌مێک زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر زانستی بۆ ماوه‌یی‌و کرۆمۆسۆم و (الطفرة الوراثیة) ڕاسته‌و خۆ باوه‌ڕ ده‌هێنێ که ڕێکه‌وت ده‌ور نابینێ و زانست دژی ڕێکه‌وته و هه‌مووی ڕێکخراوه. ئه‌م سیفاته بۆ ماوه‌یی‌یانه ده‌گوێزرێنه‌وه به یاسایه‌ک ، بۆچی بێچوی مروای هه‌ر له هێلکه‌که‌ی دێته ده‌ره‌وه به‌ره‌و ئاوه‌که ڕێ ده‌گڕی و خۆی تێ فڕی ده‌دات و ده‌ست ده‌کات به‌مه‌له کردن ؟ ئه‌ی بۆچی جووچکی داڵ و چۆله‌که نازانن مه‌له بکه‌ن؟! بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک یاسا‌و سیسته‌می خۆی هه‌یه.
باڵنده‌یه‌ک هه‌یه له‌ق له‌قی پێ ده‌ڵێن له هه‌ندێ شوێن دوژمنێکی هه‌یه جۆره باڵنده‌یه‌که، دێت هێلکه‌کانی ده‌شکێنێت، جۆره ڕووه‌کێک هه‌یه ئه‌و باڵنده‌یه پێ‌ی په‌ست ده‌بێت، ئه‌و له‌ق له‌قه ده‌چێت ئه‌و ڕووه‌که ده‌هێنێت له هێلانه‌که‌یدا دایده‌نێت ئیتر ئه‌و باڵنده‌یه ناتوانێت نزیکی هێلانه‌که‌ی بکه‌وێت، ئه‌مه کی فێری کرد؟ ڕێکه‌ت فێری کرد؟!
ڕێوی که هه‌ندێک دڕنده ڕاوی ده‌نێن وه‌ک سه‌گی ڕاو یان تانجی پشت ده‌به‌ستێت به بۆنی جێگه قاچه‌کانی و شوێنی ده‌که‌وێ، ئه‌م ڕێویه زۆر جار ده‌چێته ناو ڕانه مه‌ڕو بزنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ده‌ڕوات پاش ماوه‌یه‌ک له‌وێ دائه‌به‌زێ و ئه‌ڕوات، ئه‌مه کێ فێری کرد؟!
له‌ناوچه به‌سته‌ڵه‌که‌کان دا وورچی سپی هه‌یه ته‌نها لووتی ڕه‌شه زۆر جار له دووره‌وه که مرۆڤ ده‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یبینن ده‌ست ئه‌خاته سه‌ر لووتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌فره‌که‌دا وون بێت کێ ئه‌مه‌ی فێر کرد؟
جۆره قڕژاڵێک هه‌یه قه‌وزه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه چ ڕه‌نگێک بێت ده‌چێت ئه‌و قه‌وزه‌یه ده‌هێنێت ده‌یخاته سه‌ر پشتی خۆی و به‌دڕکه‌کانی پشتییه‌وه هه‌ڵی ده‌واسێت که‌ی برسی بوو ده‌یخوات، زاناکان هاتوون بۆ نموونه له‌ناوچه‌یه‌ک دا قه‌وزه‌ی سه‌وزی تێدایه، ئه‌م قڕژاڵه‌یان هێناوه‌ته شوێنێک قه‌وزه‌ی سووری تێدایه سه‌یریان کردووه خێرا قه‌وزه سه‌وزه‌که‌ی فڕێ داوه‌و هی سووری خستۆته سه‌ر پشتی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بینرێ هه‌میشه خۆی بشارێته‌وه، ئه‌مه کێ فێری کرد؟ ئه‌مه ڕێکه‌وته؟
(خوای گه‌وره له‌م ڕێگا ڕاسته زیاتر شاره‌زامان بکات)... ئامین.
------------------------------------------------------------
سه‌رچاوه :
کۆباسه‌کانی میحراب (مامۆستا شه‌مال موفتی).