ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    چه ند رێگايه ك بۆ خێراكردنى ويندۆز

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    چه ند رێگايه ك بۆ خێراكردنى ويندۆز Empty چه ند رێگايه ك بۆ خێراكردنى ويندۆز

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الإثنين أغسطس 09, 2010 10:26 pm

    چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو:
    السلام علیكم ورحمة اللە وبركاتە بەڕێزان خۆشەویستان ئێوەی بەڕێز ئاشنان بەوەی سیستەمەكانی كۆمپیوتەر جۆر و بەكارهێنانیان زۆرە و بگرە لە ڤیرشنەكانی هەمان جۆریشدا جیاوازی زۆرە بۆ نموونە سیستەمی ویندۆز هەر لە سیستەمی 1995 تا دەگاتە سێڤن(حەوت) جیاوازی زۆر لە نێوانیاندا هەیە هەر لە ڕووكارو بەكار هێنانەوە تا بەكارهێنان و خێرای بەرنامە كان لەسەریان جیاوازی هەیه" بە پشتیوانی خوا گەورە لەم وانەیەدا دێینە سەر باسی چەند هەنگاوێك بۆ حێراكردنی سیستەمی ویندۆز ئێكس پی كە بۆ سیستەمی ڤێستا و سێڤنیش هەمان شتە لە چەند شتێكی كەمدا نەبێت.
    هەنگاوی یەكەم
    بەڕێزی بەكارهێنەر پێویستە وێنەی سەر شاشەكەت قەبارەی كەم بێت چونكە زۆری قەبارەی وێنەكە كاردەكاتە سەر خێرایی كاركردنمان لەسەر دێسك تۆپ،واتە هەتا قەبارەی وێنەكە كەمتر بێت ئەوە خێرایی زیاتر دەبێت وە بە پێچەوانەوە خێرای كەم دەبێت، جا بۆیە پێویستە وێنەی قەبارە كەم لەسەر دێسك تۆپ بێت بۆ مەبەستی گەڕاندنەوەی خێرای بۆ كۆمپیوتەرەكانمان یان هەر لەسەری دا نەنێین تەنها ڕەنگ بهێڵینەوە.

    هەنگاوی دووەم
    بەڕێزی بەكارهێنەر پێویستە تۆ كلیكی ڕاست لەسەر ‌‌My Computerپاشان properties هەڵبژێرە و تابی Advanced دیاری بكە، لەم بەشەدا دوگمەی setting لەبەشی performance كلیك بكە بۆ كسێكت بۆ دەبێتە وە بۆ زانیا ی وەرگرتن ئەم دوو وێنەیەی خوارەوە ببینە: ...................................................................................................................................













    چه ند رێگايه ك بۆ خێراكردنى ويندۆز Ba8_we10چه ند رێگايه ك بۆ خێراكردنى ويندۆز Ba8_we11چه ند رێگايه ك بۆ خێراكردنى ويندۆز Ba8_we10هەنگاوی سێیەم:
    ئەویش پێك دێت لەم چەند خاڵەی خوارەوەكە لە registry ئەنجام دەدرێن:
    ١-بۆ خێراكردنەوەی لیستەكان بڕۆ ئەم لینكەی خوارەوە لەه ریجستریدا:
    HKEY_CURRENT_USER\Control Panel\Desktop
    پاشان لەلای راستدا menu show delay بدۆزەرەوە و نرخەكەی بكە بە سفر

    ٢-بۆ خیرا داخستنەوەی بەرنامەكان بڕۆ بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە ڕیجستریدا:
    HKEY_CURRENT_USER\Control Panel\Desktop
    پاشان لەبەشی ڕاستتدا wait tokillapp بدۆزەرەوە و نرخەكەی بكە بە1000

    ٣-بۆ خێرا كوژاندنەوەی سیستەم بڕۆ بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە ریجستریدا:
    HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\CurrentControlSet\Control
    پاشان WaitToKillServiceTimeoutبۆدۆزەرەوە و نرخەكەی بگۆڕە بە 1000

    ٤-بۆ لا بردنی ئەو بەرنامانەی كە لەسەرتای پێبوونی كۆمپیوتەردا دەبنەوە كە ئەمەش ڕێگرەو ناهێڵێت كۆمپیوتەرەكەمان زوو بەكاربكەوێتجا بۆ ئەمە بڕۆ بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە ریجستریدا:
    HKEY_LOCAL_MACHINE\SOFTWARE\Microsoft\Windows\CurrentVersion\Run
    پاشان لەلای ڕاستدا ئەو بەرنامەیەی كە دەزانی ڕێگە لە زوو هەڵبوونی كۆمپیوتەرەكەت دەگرێت ئەوە كلیلەكەی بسراوە بە كلیكی راست پاشان هەڵبژاردنی delete

    ٥-خێراتر كردن و كاراتركردنی بەرنامەكان بۆ ئەم كارە بڕۆ ئەم لینكەی خوارەوە لەرجستریدا:
    HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\ControlSet001\Control\PriorityControl
    پاشان لەلای راست فرمانی Win32PrioritySeparation بكەوە ونرخەكەی بكە بە 38

    هەنگاوی چوارەم
    بەڕێزی بەكارهێنەر لەهەنگاوی چوارەمدا پێویستە فۆڵدەری temp،recent،prefetch پاك بكەینەوە لە فایلانەی تێیدایەتی كە ئەویش بەهۆی ئیشكردن و دابەزاندنی بەرنامە ئەم فایلانە دروست دەبن.
    بۆ ئەنجامدانی ئەم كارەش پیویستە فرمانی Run بكەیتەوه و ئەم سێ فرمانەی خوارەوە بنوسیتە بۆ خاوێن كردنەوەی هەر یەك لە فایلەكان:
    1-%temp%
    2-recent
    3-prefetch
    دوای ئەوەی هەریەك لەم فرمانەت بە جیا نوسین بۆ نمونە ئێمە recent لە بۆشای ڕەندا دەنوسین دوایی ئۆكە دەكەین دوای ئەوە فۆڵدەری recent دەبێتەوە و ئەوفایلانەی كە ئەم فۆڵدەرە تێیدایەتی هەمووی دەسڕینەوە ........................................................................................................................................................................

      الوقت/التاريخ الآن هو الخميس مارس 28, 2024 6:54 pm