кцгdIsтдп


    چۆن پێشوازى له مانگى ره مه زان بكه ين

    Share

    عمر خالید عسمان
    Admin

    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 2009-10-24
    Age : 24
    Welat : iraq

    چۆن پێشوازى له مانگى ره مه زان بكه ين

    Mesaj  عمر خالید عسمان on Mon Aug 09, 2010 10:53 pm

    إن الحمد لله، نحمده، ونستعينه، ونستغفره، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا، وسيئات أعمالنا، من يهده الله فلا مضل له، ومن يضلل فلا ه ادي له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له، و أشهد أن محمدا عبده ورسوله..
    أما بعد:






    هەرهەموومان كە میوانێكمان دێت چەند ڕۆژێك پێشوەخت تێ ئەفكرین بۆ ئەوەى چۆن بێشوازى لەو میوانە بكەین، جارى واش هەیە نازانین ئەو میوانە شایستەى ئەو ڕێز و ماندو بوونەیە ؟ باش بێت یان خراپ لە ئەنجامدا بۆ مرۆڤێكى ئەكەین، ڕاستە منیش پێم وایە مرۆڤ جێگاى ڕێزگرتنە بەڵام كاممان بە هەفتەیەك بیرمان كردۆتەوە و لە خۆمان پرسیوە ئایا چۆن پێشوازى لەو میوانە بەڕێزە بكەین كە ساڵى یەك جار سەردانمان ئەكات ؟ كە ئەویش مانگى ڕەمەزانى پیرۆزە ؟ پرسیارێكە و زۆربەمان خۆمانى لێ ئەدزینەوە لـــــەكــاتێكدا (معلى) ى كوڕى (فضل) ئەڵێت: ((پێشینەكان مانگى بەر لەهاتنى ڕەمەزان لەخوا ئەپاڕانەوە كە خواى گەورە بیانگەیەنێتە مانگى ڕەمەزان))، ئەمە پێشوازى كردنە كەچى خەڵكى ئەم سەردەمە زۆریان بۆ ئاهەنگ و خۆشیەكان خۆیان ئامادە ئەكەن بەڵام ئایا چۆن خۆمان بۆ ڕەمەزان ئامادە كردووە ؟ ئایا بڕیارى تەوبەكردنتان داوە؟ بڕیارت داوە واز لە تاوانەكانت بهێنیت ؟ هەوڵى ئەوەت داوە پەڕەیەكى نوێ هەڵبدەیتەوە ؟ هیچ پلانێكى داڕێژراوت هەیە بۆ ئەم مانگە ؟ چەندین پرسیاری تریش.
    براى بەرێز و خوشكى بە حیشمەت: وەك برایەكى دڵسۆز پێتان ئەڵێم بەرنامەى مانگى ڕەمەزانتان بە تەوبەكردن و گەڕانەوە دەست پێبكەن، هەوڵبدەن بە تەوبەكردن پێشوازى لەم مانگە بكەن، چونكە خواى پەروەردگار ئەفەرموێت: { وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ} (النور: 31).
    واتە: ئەى ئیمان دارەكان هەمووتان تەوبە بكەن و بگەڕێنەوە بۆ لاى پەروەردگارتان تا ڕزگار و سەركەوتوو بن.
    هەروەها ئەفەرموێ{ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحاً عَسَى رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ } (التحريم: 8).
    واتە: ئەى ئەوانەى باوەڕتان هێناوە بگەڕێنەوە بۆ لاى خوا بە تەوبە و گەڕانەوەیەكى یەكجارى تا پەروەردگارتان لە گوناهو تاوانەكانتان خۆش ببێ.
    تەوبەكردن سەرەتاى ڕێگاى خۆشبەختیە، هەموومان تاوانكارین و پێویستمان بە تەوبەكردن هەیە، با پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بكەینە پێشەوامان ئەو زاتەى سەرەڕاى هەڵگرتنى تاوان لە سەرى ڕۆژانە تەوبەى ئەكرد وەك فەرموویەتى صلى الله عليه وسلم: " توبوا إلى الله تعالى، فإني أتوب إليه كل يوم مائة مرة " (صحيح الجامع الصغير / 3005).‌
    واتە: بگەڕینەوە بۆ لاى خوا بە تەوبەكردن چونكە من لە ڕۆژێكدا سەد جار تەوبە ئەكەم و داواى لێخۆش بوون ئەكەم.
    ئەوەشمان لەیاد بێت تاوانەكانمان هەرچەندە زۆر و گەورەبن ئەوا ڕەحمەت و بەزەیی خواى پەروەردگار زۆرتر و گەورەترە.
    پەروەردگارمان دەرگایی تەوبەكردن لە مەغریبان ئەكاتەوە تا وەكو خۆر هەڵهاتن دایناخات شەوانیش دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دوونیا هەروەك پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى:" ينزل الله في كل ليلة إلى سماء الدنيا، فيقول: هل من سائل فأعطيه ؟ هل من مستغفر فأغفر له ؟ هل من تائب فأتوب عليه ؟ حتى يطلع الفجر " (رواه مسلم).
    واتە: خواى پەروەردگار هەموو شەوێك دێتە ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك لایەق بێت بە گەورەیى و جەلالى خۆى ـ و دەفەرمووێت: ئایا داواكارێك هەیە پێی ببەخشم ؟ یان كەسێك هەیە داواى لێخۆشبوون بكات بۆ ئەوەى لێیخۆشبم ؟ یان كەسێك هەیە تۆبەبكات بۆ ئەوەى لێى ببورم ؟ ئەوەش تاكو فەجر (گزنگ) دەردەكەوێت.
    دەبا ئەم هەلە لە دەست خۆمان نەدەین، ئاسانە هیچ پارەى تێ ناچێت تەنها پێویستى بەڕاست گۆیى و لە خوا ترسان و پاڕانەوە هەیە دەبێت هەوڵ بدەین ئەو كارانە ئەنجام بدەین كە دەبنە هۆى گیرابوونى دووعا و قبوڵبوونى تەوبەكانمان، وەك شەونوێژ و زیكر و دووعا و قورئان خوێندن و دووركەوتنەوە لە تاوان، پێویست ئەكات سوپاس گوزارى پەروەردگارمان بین كە مانگى ڕەمەزانى پێبەخشیوین دەبا ئەم دیاریە جوانە بەهەل بزانین و لە دەستى خۆمانى نەدەین و بە تۆبە كردن و گەڕانەوە بۆ لاى پەروەردگار پێشوازى لە مانگى ڕەمەزان بكەین با پێشوازیەكەمان وەكو پێشوازى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوەڵانى بێت كە دەیفەرموو: " أتاكم شهر رمضان شهر مبارك فرض الله عليكم صيامه تفتح فيه أبواب الجنة وتغلق فيه أبواب الجحيم وتغل فيه مردة الشياطين وفيه ليلة هي خير من ألف شهر من حرم خيرها فقد حرم " (صحيح الجامع الصغير / 55).
    واتە: ئەوا مانگى ڕەمەزانتان بەسەردا داهات، كە مانگێكى پیرۆز و بە بەرەكەتە، خواى پەروەردگار ڕۆژووى ئەو مانگەى لە سەر فەرزكردوون، تیایدا دەرگاكانى بەهەشت دەكرێنەوە و دەگاكانى دۆزەخى تێدا دادەخرێن، شەیتانە سەركەشەكانى جنۆكەى تێدا كۆت دەكرێت، وە شەوێكى تێدایە خێر و چاكەى لە هەزار مانگ چاكترە، ئەو كەسەى لە خێر و چاكەكەى بێبەش بێت ئەوا بێبەش بووە.
    هاوەڵانیش شەش مانگ پێش هاتنى مانگى ڕەمەزان لەخوا ئەپاڕانەوە كە بگەنە مانگى ڕەمەزان، هەروەها (ابن كثير) ئەڵێت: ((پاڕانەوەى یەكێ لە پێشینەكان بریتى بووە لە: ئەى خوایە بمگەیەنە بە مانگى ڕەمەزان و مانگى ڕەمەزانیش بگەیەنە بەمن، وە ئەو مانگەم بۆ بەرە سەر بە قبوڵ بوونى ئەو پەرەستنەى كە كردومە تیایدا))، ئەمەیە پێشوازى كردنى ڕاستەقینە ئەمەیە خۆ ئامادەكردن بۆ مانگى ڕەمەزان دەبا ئێمەش هەوڵ بدەین خۆمان ئامادە بكەین بۆ مانگى ڕەمەزان بە داڕشتنى كۆمەڵێك بەرنامەى بە سوود بۆ خۆمان و دەورو بەرمان.





    سه رچاوه // سايتى به هه شت

      Wext û Saet niha: Wed Dec 07, 2016 3:50 am