ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    چۆن واده كه ى خه لكى گوێت بۆ بگرن

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    چۆن واده كه ى خه لكى گوێت بۆ بگرن Empty چۆن واده كه ى خه لكى گوێت بۆ بگرن

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الإثنين أغسطس 09, 2010 11:32 pm

    سەرەتا بەناوى خواى باڵا دەست درود و سەلام لەسەر پێشەواى مرۆڤایەتى محمد صلى الله علیه وسلم.....
    خوشكان و برایانى موسڵمانم پێم خۆش بوو ئەم بابەتە ئامادە بكەم كە دەربارەى گەشەى خودە بەناونیشانى:
    (
    هەشت شت وات لێ دەكات كە خەڵكى گوێت بۆ بگرن)
    ئەم بابەتە پەیوەندى هەیە شێوازى دەعوە كردن و شێوازى داعی، مەبەستم لە داعى زاناى ئاینى نی یە بەڵام هەموو یەكێك لە ئێمە پێویستە بزانێت چۆن وادەكات كە خەڵك گوێی بۆ بگرن هەتا سەركەوتووبێت لە دەعوە كردن بۆ خواى گەورە.
    ئەو هەشت نیشاندەرەش بۆ ئەوەى وابكەیت گوێت بۆ بگرن بریتین لە:
    1-
    كار بكە لەسەر صيغەى ئەو ئامانجانەى كە هەتن:
    بە ڕێكى جۆرى ئەو وەڵامەى كە دەتەوێ لە گوێگرەكانتەوە ببیستى دیارى بكە پێش ئەوەى دەست بە گفتوگۆ بكەیت، دەتەوێ گوێگرەكەت چۆن هەست بكات یان چۆن هەڵس و كەوت بكات لە ئەنجامى گوێگرتنى بۆت؟
    یان بە دەربڕینێكى تر:
    چۆن هەڵدەسیت بە گۆڕینى گوێگر بە پێی ئەوەى كە خۆت دەتەوێت؟
    2-
    گوێگرەكانت بناسە:
    ئەوان كێن؟ چ شتێك لە پشتیانەوەیە؟
    ووردەكارى ئەوەى كە پێویستیانە چى یە؟
    ئەو ئەزمونەى كە پیایدا تێپەڕ بوون پێش ئەوەى بگەنە وتارەكەى تۆ كاتێ ووتاریان بۆ دەدەیت ئایا بە ئاگان؟گرنگى دەدەن پێت وە بە ئەوەى كە دەیڵێى؟
    3-
    خۆت بناسە وەك گەیەنەرێك:
    هەموو كائینێكى مرۆیى ڕێگەیەكى تایبەتى خۆى هەیە لە قسەكردن دا، هەروەها تۆش، چ شێوازێكى تایبەتیت هەیە؟ بیر و بۆچوون و ڕێگەى بیركردنەوەت و موفرەدات و نەبرەى دەنگت و خووت وە جوڵەى لەشت و هەموو ئەو شتانەى گوێگرى پێ هان دەدرێت، چۆن كاریگەر دەبن بۆ گوێگر؟
    4-
    گوێگرەكانت بخەرە وێنەیەكەوە:
    زمانێكى وا بەكاربهێنە پڕبێت لە زیندویى،ئەو چیرۆكەى دەیگێڕیتەوە تەواوى بكە،وێنەیەكى تەواو بۆ گوێگرەكانت بكێشە هەتا بتوانن ببینن بە گوێكانیان (واتە باس كردنە كە بە جۆرێك بێت كە گوێگرەكە هەست بكات ئەو باسەى كە هەیە دەیبینێت)، نمونە بەكاربهێنە وە لێكچوون و جۆرى دەنگ بەكار بهێنە واتە بەیەك دەنگ نەبێت لەوانەیە لە هەندێ شوێن پێویست بە دەنگ بەرز كردنەوەیان نزم كردنەوەبكات،كەمترین ووشە بەكاربهێنە بۆ دەربڕینى وێنەیەكى ڕوون و دیاری كراو،دوور بكەوەرەوە لە درێژەدان لە گفتوگۆدا.
    5-
    قەناعەت بە گوێگرەكانت بكە:
    ئەو بابەتەى باسى دەكەیت پێویستە خودى خۆت سەرەتا قەناعەتت پێى هەبێت،وە حەماسەتت لە ڕێگەى ئاوازى دەنگت و زمانى جەستەت هاندەر بن.
    وەسفى شتێك مەكە زیاتر لەوەى كە تێیدایە واتە سنور مەبەزێنە و لە زیادە ڕەوى دوور بكەوەرەوە،بە شێوەیەكى نەرم و نیانى و بە سۆزەوە لەگەڵ گوێگرەكانت بدوێ دەربارەى ئەو شتانەى بەلایانەوە گرنگە چونكە بەردەوام دەپرسن: (لەو هەمووە چیمان دەس كەوت).
    6-
    نەرم و میان بە لەگەڵ گوێگرەكانت:
    ڕێگەیان پێ بدە هەست بە ڕەزامەندی بكەن بە خودى خۆیان و تۆش هەروەها، یارمەتیان بدە و ببەرە پاڵپشت بۆیان و كەس تاوانبار مەكە لە نرخى كەس كەم مەكەرەوە و كەسیش پۆلێن مەكە و گاڵتە بە بیروو بۆ چوون و ئەو ڕایەى هەیەتى مەكە،بە باشى گوێ بگرە لەوەى كە دەیڵێت، بە ناوى خۆیانەوە بانگیان بكە لە كاتى قسەكردنت لەگەڵیان، وا بكە هەست بە حەوانەوە بكەن كاتێك گوێت لێ دەگرن.
    7-
    حوكم بە كات و زەمان بكە:
    قسە بكە كاتێ گوێگرەكانت ئامادەن بۆ گوێگرتن، نەك كاتێك كە خۆت هەست بكەیت كە دەتەوێت قسەیان بۆ بكەیت.شوێنێكى گونجاو هەڵبژێرە كە یارمەتی گەیاندنى ئەو مانایەى كە دەتەوێ بیگەیەنى بدات.
    8-
    ئەنجامەكان پێوانە بكە و وەڵامت هەبێت بۆیان:
    ئەنجامى قسەكردنت لەسەر گوێگرەكانت چى یە؟
    ئایا لێت تێگەشتوون؟
    بۆ وەڵامت (بەڵێ) یە؟ وە بۆ (نەخێر)ە؟
    چ شتێك بۆ جارى داهاتوو دەكەیت؟
    هەموو ئەمانە بۆ ئەوەى ئامادە باش بیت لە گەیاندن....

      الوقت/التاريخ الآن هو الخميس مارس 28, 2024 4:48 pm