кцгdIsтдп


    گرنگترين بنه ما , كه پێويسته ره چاوبكرێن له بنياتنانى په يوه ندى له گه ل كه سانى به رامبه ردا...

    Share

    عمر خالید عسمان
    Admin

    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 2009-10-24
    Age : 24
    Welat : iraq

    گرنگترين بنه ما , كه پێويسته ره چاوبكرێن له بنياتنانى په يوه ندى له گه ل كه سانى به رامبه ردا...

    Mesaj  عمر خالید عسمان on Mon Aug 09, 2010 11:33 pm

    1- چاكسازى بكە لەوەى لەنێوان خۆت و خوادایە،خواى گەورەش ئەوەى لەنێوان تۆ و كەسانى ترە چاكسازى دەكات.


    2-
    لێكۆڵینەوەكانى دەرونناسى سەلماندوویانە: هەر مرۆڤێك شێوازێكى تایبەتى خۆى هەیە كە بەگشتى ئەمانەن:
    -
    شێوازى (صورى) واتە مرۆڤ دەڕوانێتە جیهان و مامەڵەى لەگەڵ دەكات لە ڕێگەى وێنەوە.
    -
    شێوازى(سمعي) واتە مرۆڤ دەڕوانێتە جیهان و مامەڵەى لەگەڵ دەكات لە ڕێگەى ووشەیەكى بیستراوەوە.
    -
    شێوازى(احساسي) دەڕوانێتە جیهان لە ڕێى هەست و شعورە ناوەكى یەكانى یەوە.
    بۆیە زانین و شارەزا بوون لە شێوازى مرۆڤەكان كە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت،پاشان هەوڵدان بۆ چوونە ژوورەوە لە ڕێى جۆر و شێوازى ئەو كەسە بەوەش ڕێكەوتن و گونجاندن لە نیوانیان دا روست دەبێت و متمانە بنیات دەنرێت.


    3-
    خۆت بخەرە شوێنى كەسانى ترەوە و پاشان گوێیان لێبگرە لەو قسانەى كە ئارەزووى بیستنیان دەكەى،بە شێوەیەك مامەڵەیان لەگەڵ بكە كە خۆت پێت خۆشە بەو جۆرە لەگەڵت مامەڵە بكەن.


    4-
    هەمیشە با زەردەخەنە لەسەر لێوت بێت بەتایبەتى لەكاتى ڕووداوو مەوقیفى سەخت و گران دا.


    5-
    هێمنى و لەسەرخۆیت بپارێزە لە كاتێكدا گاڵتەت پێ دەكەن.

    6-
    هەمیشە بیر لە هەست و ماف و پێویستیەكانى كەسان تر بكەرەوە.


    7-
    ووشەیەك هەڵبژێرە بە ئاگاییەوە كاتێك گفتوگۆ لەگەڵ كەسانى تر دەكەیت، با دەم و چاوت كرژو مۆن نەبێت تەنانەت ئەگەر ووشەكانیشت لە شنەى شەماڵ ناسكتر بن.


    8-
    ئەگەر جەو بۆ گفتوگۆ گونجاو نەبوو وا باشە دوا بخرێت بۆ كاتى گونجاو.


    9-
    هیچ مەڵێ بێجگە لەوەى كە ڕاستبێت،قسەكانت با خۆش و پەندیان تێدا بێت بەمەرجێك نوكتە و قسەكان زاڵ نەبن و جدیاتەكان دانەپۆشێ.


    10-
    بەخشینى دیارى هەرچەنە بچوكیش بێت،وە هەوڵ دان بۆ یارمەتیدانى كەسانى تر.هەروەك پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (تهادوا تحابوا).


    11-
    سڵاوكردن و وەڵام دانەوەى بە جوانى كلیلى دڵە،ووریابە لە بون بە خاوەنى ئەو كلیلە.


    12-
    بەوەفا بوون لەو بەڵێنەى كە داوتە و ڕاستگۆ بە،وات لێدەكات كە خۆشەویست بیت لەلاى خەڵكى تەنانەت ئەگەر ئەوەى ئەوان لە تۆیان دەوێت نەتوانى بۆیان بكەیت.


    13-
    ببەخشە بە خۆشى یەوە دەبیتە خاوەنى بەرزترین پلە لەدڵى خەڵك دا،مومكین نى یە كەسێك خۆشەویست بێت لەكاتێك دا ڕەزیل و چاو چنۆك بێت.


    14-
    سادەیى و تەكلیف نەكردن لە مامەڵەكردن دا،لەگەڵ ڕێكخستى بوارەكانى ژیان و نەبوونى فەوزا رێزى كەسانى تر بەدەست دەهێنیت تەنانەت ئەگەر دوژمنەكانیشت بن.


    15-
    پاك ڕاگرتنى لەش و لار و دەم و جلو بەرگ بەبێ زیادەڕەوى كردن.وە بەكارهێنانى بۆنى خۆش كە وادەكات خەڵكى لێت ڕانەكات كاتێك مامەڵەت لەگەڵ دەكەن.

      Wext û Saet niha: Sun Dec 11, 2016 3:57 pm