кцгdIsтдп


    برا , ئايا ده زانى ئاكامى نوێژ نه كردن چييه ؟

    Share

    عمر خالید عسمان
    Admin

    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 2009-10-24
    Age : 24
    Welat : iraq

    برا , ئايا ده زانى ئاكامى نوێژ نه كردن چييه ؟

    Mesaj  عمر خالید عسمان on Tue Aug 10, 2010 11:37 pm

    براى لاوم: داواكارم ئەگەر بتوانى بە گوێى دڵ گوێبیستى ووتەكانم بیت، و هەست و بیرى خۆتم بدەیتێ، لە چەند خولەكێكى ژیانت، بۆ ئەوەى چەند ئامۆژگاریەكت بە گوێدا بدەم، كە هەموویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كەسێكى خۆشەویستى خۆى، لە كەسێكى پەرۆش لە سەر دوا ڕۆژ و ژیانت، لە ڕۆژگارێكدا كە ئامۆژگاریكاران تێدا كەم و بەدەگمەنن، ئامۆژگاریەكانیشم بە شێوەى پرسیار دەبن، بۆ ئەوەى هەموو پرسیارێكى زەنگێكى بیداركارى بێت، و چیتر لە خەوى غەفڵەت بێدارمان بكاتەوە، و بە ئاگامان بێنێتەوە، و قۆڵى بۆ هەڵماڵین و پەشیمان ببینەوە لەوەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان كەمتەرخەمیەكمان نوواندبێت لە ئەنجان دانى نوێژەكانماندا، و دوواى بیستنى ئەم ووتانە بڕیارى یەك لاى خۆمان بدەین و نوێژەكانمان ئەنجام بدەین، و سەردەمى سستى و تەمبەڵى بەلاوە نەین، ئامۆژگارى و پرسیارەكانیش ئەمانەن:
    *
    ئایا دەزانى خواى پەرەروەودگار و پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم بێ بەرین لەو كەسەى كە نوێژەكانى ئەنجام نادات ؟ هەروەكو پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لەو بارەیەوە فەرموویەتى: " لاَ تَتْرُكِ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً، فَإِنَّهُ مَنْ تَرَكَ الصَّلاَةَ مُتَعَمِّداً فَقَدْ بَڕئَتْ مِنْهُ ذِمَّةُ اللَّهِ وَرَسُولِهِ " (صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب، برقم: 573).
    واتە: بە ئەنقەست واز مەهێنە لە نوێژەكانت، چونكە ئەو كەسەى بە ئەنقەست واز لە نوێژەكانى بێنێت، ئەوا خواى پەروەردگار و پێغەمبەرەكەى صلى الله عليه وسلم لێى بێ بەرین، واتە هیچ پەیمانێكى لە لایاندا نیە، جا بیر لەوە بكەرەوە لە ڕۆژى دواییدا هیچ پشتیوان و پەیمانێكت نەبێت لە لاى خواى پەروەردگا !! حاڵت چى دەبێت ؟
    *
    وە ئایا دەزانیت كە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم نوێژكردنى بە بەربەستى نێوان موسڵمان و كوفر داناوە ؟ هەروەك پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى صلى الله عليه وسلم: " بين الرجل وبين الكفر ترك الصلاة " (صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب، برقم: 563).
    واتە: نوێژ بەربەستە لە نێوان مرۆڤ و كەوتنە كوفرەوە، بۆیە ئامان نەكەى خۆت ببەیتە ڕیزى كەسانێك كە خواى پەروەردگار لێیان ڕازى نیە، و ڕازیش نیە كە بەندەكانى ئەو كارە ئەنجام بدەن، هەروەكو خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ] (الزمر: 7)، واتە: ئەگەر ئێوە كوفرى خوا بكەن ئەوا خواى پەروەردگار دەوڵەمەندە و پێویستى بە ئێوە نیە، ڕازیش نیە بەوەى كە بەندەكانى كوفر بە خواى پەروەردگار بكەن.
    *
    وە ئایا دەزانیت ئەو كەسەى تەنها نوێژى (عصر) ى بفەوتێت، وەكو ئەوەیە هەموو كەس وكار و ماڵ و سامانى لە ناو بچێت ؟ هەروەكو پێغەرمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " الذي تفوته صلاة العصر، فكأنما وتر أهله وماله " (متفق عليه)، واتە: ئەو كەسەى كە تەنها نوێژى (عصر) ى بفەوتێت، وەكو ئەوەیە هەموو كەس وكار و ماڵ و سامانى لە ناو بچێت، ئەمە بۆ تەنها نوێژێك ئەى ئەو كەسەى هەموو نوێژەكانى لەدەست دەچێت حاڵى چیە لە لاى خواى پەروەردگار ؟!!
    *
    وە ئایا دەزانیت ئەگەر تەنها لە سەر نوێژى بەیانى بخەویت، و ئەنجامى نەدەى چ سزایەك دەدرێت ؟! پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " أتينا على رجل مضطجع، وإذا آخر قائم عليه بصخرة، وإذا هو يهوي بالصخرة لرأسه فيثلغ رأسه ـ أي يشدخه ـ فيتدهده الحجر ـ أي يتدحرج ـ فيأخذه فلا يرجع إليه حتى يصبح رأسه كما كان، ثم يعود عليه فيفعل به مثل ما فعل المرة الأولى، فقلت: سبحان الله ! ما هذان ؟ فقال جبريل عليه السلام: إنه الرجل ينام عن الصلاة المكتوبة " (صححه العلامة الألباني في صحيح الترغيب والترهيب، برقم: 578).
    واتە: دووپیاوم بینى یەكێكیان پاڵ كەوتبوون، ئەویتریشیان بەردێكى گەورەى بە دەستەوە بوو بە سەریەوە وەستا بوو، و بەردەكەى بەسەردا دەدا و سەرى دەپژاند و پانى دەكردەوە، و پاشان بەردەكەى هەڵدەگرتەوە، و دەوەستا تاكو سەرى دەگەڕایەوە بۆ دۆخى جارانى، و جارێكى تر بەردەكەى دەدایەوە بە سەریدا، هەروەكو لە جارى یەكەمدا پێی كرد، منیش ووتم: پاكى بێگەردى بۆ خواى پەروەردگار ئەم دوو كەسە چیانە ؟! جبریل ـ علیه السلام ـ پێی ووتم: ئەوە ئەو كەسەیە كە دەخەوێت و نوێژى بەیانیانى ناكات.
    ئەمە ئەگەر كەسێك تەنها نوێژێكى ئەنجام نەدابێت، ئەى ئەو كەسەى كە بە بیانووى پڕوپوچ هەموو نوێژەەكانى لە دەست دەدات، خواى پەروەردگار پەنامان بدات لە سزا وتووڕەیى خۆى.
    *
    وە ئایا دەزانیت كە یەكەم شتێك كە لێپرسینەوەت لە گەڵدا بكرێت سەبارەتى نوێژەكانتە ؟ هەروەكو پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتى: " أول ما يحاسب به العبد يوم القيامة عن الصلاة، فإن صلحت، صلح سائر عمله، وإن فسدت، فسد سائر عمله " (صححه العلامة الألباني في صحيح الجامع الصغير، برقم: 2573).
    واتە: یەكەم شتێك كە لێپرسینەوەى بەندەى موسڵمانى لە سەر بكرێت لە ڕۆژى دواییدا نوێژە، جا ئەگەر نوێژەكانى باش بوو، ئەوا پەرستشەكانى ترى باش دەبێت، وە ئەگەر خراپ بوون، ئەوا پەرستشەكانى تریشى خراپ دەبن، جا ئامان نەكەى لەو كەسانە بی كە لە كاتى پرسینەوە بڵێى: نوێژ نەكر بووم !! پاشان بەو شێوە مامەڵەت لە گەڵدا بكرێت، بۆ هەموو كردەوەكانى ترت.
    *
    وە ئایا دەزانیت ئەگەر نوێژەكانت نەكەى لەگەڵ فیرعەون خۆ بە خوا زان و هامانى یاریدەدەرى ستەمكار و قاروونى پارە پەرست، و ئوبەیى كوڕى خەلەف سەرى دووڕووان دا حەشر دەكرێت لە ڕۆژى دواییدا ؟ هەروەكو پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم پآى ڕاگەیاندووین: "... من حافظ عليها ـ أي الصلاة ـ كانت له نورا وبرهانا يوم القيامة، ومن لم يحافظ عليها لم يكن له نور ولا برهان، ولا نجاة، وكان يوم القيامة مع قارون وفرعون وهامان وأبي بن خلف " (صححه العلامة الألباني في صحيح مشكاة المصابيح، برقم: 578).
    واتە: ئەو كەسەى كە پارێزگاریان لە سەر بكات ـ مەبەستى نوێژەكانە ـ ئەوا ڕووناكى و بەڵگەن بۆى لە ڕۆژى دواییدا، و ئەوكەسەش كە پارێزگاریان لە سەر نەكات، نە ڕووناكین بۆى و نەش بەڵگەن، نەش دەبنە ڕزگار كارى، وە لە ڕۆژى دواییشدا لە دۆزەخدا لەگەڵ قارون، و فیرعەون، و هامان، و ئوبەیى كوڕى خەڵەفدایە ـ خواى پەروەردگار پەنامان بدات ـ !!!
    *
    وە ئایا دەزانى نوێژ نەكەر بە یەكێك لە تاوانباران و موجریمەكان دادەنرێت لە ڕۆژى دواییدا ؟ هەروەكو خواى پەروەردگار فەرموویەتى: [ كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ إِلَّا أَصْحَابَ الْيَمِينِ فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءلُونَ عَنِ الْمُجْرِمِينَ مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ ] (المدثر: 38 ـ 43).
    واتە: هەموو كەسێك ئەوانەى لەسەرە كە ئەنجامى داوون، جگە لەوەى كە بەهەشتیان پرسیار لە تاوانباران و موجریمان دەكەن، ئێوە چى واى لێكردن كە دۆزەخى بن و لە دۆزەخدا بن ؟! ئەوانیش ووتیان: چونكە ئێمە لە نوێژگەران نەبووین.
    *
    وە ئایا دەزانیت كە خواى پەروەردگار فەرمانى پێكردوویت بە نوێژكردن و ئەنجام نەدانى سەرپێچى كردنتە لە فەرمانى پەروەردگارت، هەروەكو فەرموویەتى: [ حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ والصَّلاَةِ الْوُسْطَى وَقُومُواْ لِلّهِ قَانِتِينَ ] (البقرة: 238).
    واتە: پارێزگارى لە نوێژەكانتان بكەن، بەتایبەت نوێژى (عصر)، و كەسانێكى قانت و هەستاو بن بە فرمانەكانى خواى پەروەردگار.
    *
    وە ئایا ئەوەت زانیوە كە دوا وەسێتى پێغەمبەرەكەت صلى الله عليه وسلم پێش دەرچوونى لە دونیا ئەوە بووە كە پارێزگارى لە نوێژەكەت بكەى، لە كاتێكدا لە دوا هەناسە و دوا ساتەكانى ژیانیدا بووە ؟! هەروەكو لێوەى دەگێڕنەوە كە لە سەرەمەرگیدا فەرموویەتى: " اتقوا الله في الصلاة، وما ملكت أيمانكم " (صححه العلامة الألباني في السلسلة الصحيحة، برقم: 868).
    واتە: لە خوا بترسن لە نوێژەكانتان و ئەوانەش كە لە ژێر دەستانن، لە هاوسەرانتان و جگە لەوانیش.
    *
    وە ئایا دەزانیت نوێژكردن كلیلى هەموو چاكە و خێرێكە ؟ بە نەكردنى هەموو ئەو چاكانەى نوێژت لە دەست دەچێت ؟!! هەروەكو شێخى پایە بەرزى ئیسلام (ابن القیم الجوزي) ـ بە ڕەحمەت بێت ـ فەرمویەتى: ((الصلاة: مجلبة للرزق، حافظة للصحة، دافعة للأذى، مطردة للأدواء، مقوية للقلب، مبيضة للوجه، مفرحة للنفس، مذهبة للكسل، منشطة للجوارح، ممدة للقوى، شارحة للصدر، مغذية للروح، منورة للقلب، حافظة للنعمة، دافعة للنقمة، جالبة للبركة، مبعدة من الشيطان، مقربة من الرحمن...، وسر ذلك: أن الصلاة صلة بالله ـ عز و جل ـ وعلى قدر صلة العبد بربه ـ عز و جل ـ تفتح عليه من الخيرات أبوابها، وتقطع عنه من الشرور أسبابها، وتفيض عليه مواد التوفيق من ربه ـ عز و جل ـ والعافية، والصحة، والغنيمة، والغنى، والراحة، والنعيم، والأفراح،...)) (زاد المعاد: ج 4، ص 304).
    واتە: نوێژ: بەدەست هێنەرى ڕۆزیە، وپارێزەرى تەندرووستیە، ودوورخەرەوەى ئازارە، پاڵنەرى نەخۆشیەكانە، پتەوكەرى دڵەكانە، وڕووناك كەرەوەى ڕوومەتە، وئاسوودەكارى دەروونە، ونەهێڵەرى سستیە، وبەگڕخەرى ئەندامەكانە، بەردەوام كارى تواناكانە، وفراوانكارى سینگ وخۆراكدەرى دەروونە، وڕووناك كەرەوەى دڵە، وپارێزەرى نیعمەتەكانى خواى پەروەردگارە، پاڵنەرى ناهەمواریەكانە، بە دەست هێنەرى بەرەكەتە، ودوورخەرەرەوەیە لە شەیتان، ونزیكەرەوەیە لە خواى پەروەردگار.... نهێنى ئەوەش ئەوەیە كە نوێژ پەیوەندیە لەگەڵ خواى پەروەردگار، وە بە پێی ئەو پەیوەندیەى نێوان بەندە وپەروەردگارى، دەرگاكانى چاكە وخێرى بۆ دەكرێتەوە، وهۆكارەكانى خراپەى لێ دەبڕدرێت، ویارمەتى و سەركەوتنى خواى پەروەردگارى بە سەردا دەڕێژدرێت لە لایەن خواى پەروەردگارەوە، لەگەڵ سەلامەتى و صيحەت ودەسكەوت ودەوەڵەمەندى وئارامى ونیعمەت وخۆشى.. هتد. جا براى لاو، و خوشكى بە حیشمەتم: بیرێك لەم ووتانە بكەرەوە، وبڕیار بدە كە ئایا دواى بیستنى ئەم ووتانە بڕیار دەدەى كە نوێژەكانت بكەى، یان هێشتا دەڵت ڕانەچەڵەكیوە ؟!!
    وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ







    سةرضاوة// سايتى بةهةشت

    نووسةر: مامؤستا عدنان بارام

      Wext û Saet niha: Sun Dec 11, 2016 3:59 pm