кцгdIsтдп


    هۆكاره كانى به خته وه رى

    Share

    عمر خالید عسمان
    Admin

    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 2009-10-24
    Age : 24
    Welat : iraq

    هۆكاره كانى به خته وه رى

    Mesaj  عمر خالید عسمان on Wed Aug 11, 2010 4:24 pm

    ـ باوەڕ بوونى ڕاستەقینە، و كردەوەى چاك.
    2
    ـ زۆركردنى یادى خوا و خوێندنەوەى قورئانى پیرۆز.
    3
    ـ زۆرى تەوبەكردن و داواى لێخۆشبوون.
    4
    ـ پاڕانەوە بۆ چاكەى دواڕۆژ و دونیا.
    5
    ـ چاكەكارى لە گەڵ دروست كراوەكانى خواى پەروەردگار، بە ووتە و كردەوە و هەموو چەشنە چاكەكاریەك لە خێر، و چاكە، و بەجێهێنانى پەیوەندى خزمایەتى و، زیان نەگەیاندن و سەلام كردن، و ئاشتكردنەوەى دوو كەس، و چاككردنەوەى نێوانیان.
    6
    ـ بەرپەرچ دانەوەى خراپە بە چاكە.
    7
    ـ كردنى نوێژە فەرزەكان لەگەڵ جەماعەتى موسوڵمان و لە مزگەوتەكاندا.
    8
    ـ دووركەوتنەوە لە تەنیایى و دەست بەتاڵى.
    9
    ـ ئەنجام دانى كردەوەیەك لە كردەوەكان، یان زانستێ لە زانستە بەسودەكان.
    10
    ـ بایەخدان بە كردەوەى ئەمڕۆ و خۆ خەریك نەكردن بە كردەوەیەك كە كاتى نەهاتبێ.
    11
    ـ باسكردنى نیعمەتە ئاشكرا و پەنهانیەكانى خواى پەروەردگار بۆ شوكرانە بژیركردنى، نەك بۆ فیززلى و خۆ بەگەورە زانین.
    12
    ـ بەراوردكردنى ناخۆشیەكان بە نیعمەتەكانى خواى پەروەردگار.
    13
    ـ بیركردنەوە لە بەڵا و موسیبەتى كەسانى تر بۆ ئەوەى بەڵا و موسیبەتەكانى خۆت لەلا ئاسان بێتەوە.
    14
    ـ ڕوانین بۆ ئەو كەسانەى لە خۆت نزمتربێت لە بوارى، دونیا و وە بۆ ئەوانەى لە خۆت بەرزترن لە بوارى ئایین پابەند بوون پێیوە.
    15
    ـ قایل بوون و ڕازى بوون بەوەى كە پێت بەخشراوە.
    16
    ـ خۆپاراستن لە چاوبوون لە دەستى خەڵكى.
    17
    ـ چاوەڕوانكردنى پاداشتى خوا لە هەموو كردەوەیەكى بچوك و گەورەدا.
    18
    ـ باوەڕبون بە قەزا و قەدەرى خواى پەروەردگار و مل كەچ كردن بۆ خواى بەتوانا لە هەموو كارەكانت.
    19
    ـ پشت بەستن بە خواى یەكتا، لە گەڵ هەموو هۆكارێكى ڕەوا و ڕێپێدراو لەئاییندا.
    20
    ـ جێگیركردنى دەرون لەسەر خراپ ترین ئەنجام، بۆ ئەوەى مرۆڤ توشى ئەنجامى چاوەڕوان نەكراو نەبێت، ئەگەر ئەنجامەكان وەكو ئەوە نەبون كە مرۆڤ ئەیەوێ و چاوەڕێ ى دەكات.
    21
    ـ ئەوەى لە یاد بێت دونیا كورتە و پێویست ناكات بە بێزارى و دڵ تەنگى تیایدا.
    22
    ـ كەمكردنەوەى خواردنى زیادە و ووتە و خەوتنى زیاد.
    23
    ـ دووركەوتنەوە لە هەڵچون و هۆكارەكانى.
    24
    ـ پەناگرتن بە خواى بەتوانا لە شەیتانى دەركراو لە ڕەحمەتى خوا و دوركەوتنەوە لە بێزارى و بیردان بە گومان و خەیاڵاتى پڕوپووچ.
    25
    ـ سوربوون لە سەردانى حەق بەهەموو خاوەن حەقێك.
    26
    ـ هەستان بەو كردەوانەى پێت ڕاسپێردراوە بەباشترین شێوە، وە تەواوكردنى هەموو كردەوەیەك یەك بە یەك.
    27
    ـ لە یادنەچونى ئەوەى: كە ووتەى خەڵك هیچ زیانێكى نیە گەر مرۆڤ خۆى پێوە خەریك نەكات.
    28
    ـ جێگیركردنى دەرون لەسەر ئەوەى: كە ڕازیبوونى خەڵكى ئامانجێكە كەس پێى ناگات.
    29
    ـ لە بیركردنى ناخۆشیەكانى ژیانى ڕابردوو.
    30
    ـ دووركەوتنەوە لە حەسادەت، لە گەڵ پێخۆش بوونى ئەوەى كە بۆ خۆى پێی خۆشە بۆ براكەى لە خێر و چاكە.
    31
    ـ دووركەوتنەوە لە كینە، و بایەخدانت بەوەى كە دەرونت پاك بێ بەرامبەر بە موسوڵمانان.
    32
    ـ تێكەڵ بوون لە گەڵ چاكەكاران و دووركەوتنەوە لەخراپەكاران.
    33
    ـ بیرخستنەوەى ئەو شتانەى خواى پەروەردگار بۆ باوەڕدارانى داناوە لە بەهەشتى بەریندا.
    34
    ـ وەرگرتنى ڕەخنەى بنیاتنەر، و ئامۆژگاریەكان و ڕێنمویەكان لە هەموو كەسێكەوە بەسنگێكى فراوانەوە.

    وصلى الله على محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
    وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين





    سةرضاوة // سايتى بةهةشت

    نوسينى : محمد بن إبراهیم الحمد / وەرگێڕانى: مامۆستا عدنان بارام

      Wext û Saet niha: Sat Dec 10, 2016 1:20 am