پێناسه‌ی بلوتوس : بلوتوس بریتییه له پێوه‌رێك كه لایه‌ن كۆمه‌ڵه كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنی داهێنراوه بۆ رێگه‌دان به‌پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی دوو ئامێری ئه‌لیكترۆنی وه‌كو ((كۆمپیوته‌ر و كی بۆرد و مۆبایل ) به‌بێ به‌كارهێنانی ته‌ل وایه‌ر و به‌بێ ده‌ست كاری مرۆڤ.
بلوتوس داهێنراوه وه‌كو پێوه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی كاربكات وه‌ك :
1. هێنانه‌دی پانتایه‌ك بۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن كه پێوه‌ری بلوتوس پێوه‌رێكی شه‌پۆلی ڕادیۆ ییه.
2. هێنانه‌دی پانتایه‌ك بۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن له ئاستێكی به‌رزتر له ئاستی به‌یه‌ك گه‌یشتنی مادی كه به‌هۆی بلوتوس ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی (كاتی ناردنی داتا‌و خێرای ناردن و دڵنیا بوون له گه‌یشتنی داتاكان به بێ كه‌م و كوڕی)
كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به بلوتوس ژماره‌یان نزیكه‌ی (1000 كۆمپانیا ) ده‌بێت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه نێوه‌ندی به‌یه‌ك گه‌یاندنی بلوتوس جێگای نێوه‌ندی گه‌یاندنی به‌ته‌ل بگرێته‌وه له گه‌یاندنی كۆمپیوته‌ر ته‌له‌فۆندا.
چۆنیه‌تی رزگاربوون له ته‌ل و وایه‌ر له بواری گه‌یاندندا:
له‌ڕاستیدا دوو جۆره رێگا هه‌یه بۆ رزگاربوون له ته‌ل و ناخۆشیه‌كانی به‌یه‌ك گه‌یاندنی به ته‌ل:-
ڕیگای یه‌كه‌م : به‌به‌كارهێنانی (كۆنتڕۆل له دوور ) وه‌كو ئه‌وه‌ی له ریمۆت كۆنتڕۆلی ته‌له‌فزیۆنه‌كان هه‌روه‌ها له كۆمپیوته‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئامێری ده‌ره‌كی به پێوه‌رێكی تایبه‌ت كه‌ناوی ده برێت به (Ir da كۆمه‌ڵه‌ی داتاكانی ژێرسوور.
كه‌م و كوڕیه‌كانی تیشكی ژێرسوور :- په‌یوه‌ندییه‌كانی تیشكی ژێر سوور پشت ده‌به‌ستێت به تیشك كه ده‌توانرێت به ئاسانی و به‌نرخێكی هه‌رزان زیاد بكرێت بۆ هه‌ر ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ڵام به‌هۆی بوونی دوو كه‌م و كوڕی سه‌ره‌كی له‌م تیشكه وه‌ك:-
یه‌كه‌م/ به‌یه‌ك گه‌یاندن به هۆی تیشكی ژێر سوور پشت ده‌به‌ستێت به ئاستی بینین له نێوان هه‌ردوو ئامێر بۆ نموونه ده‌بێت تۆ كۆنتڕۆلی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ت ڕووه‌و ته‌له‌فزیۆن بكه‌یت بۆ گۆڕین.
دووه‌م / به‌یه‌ك گه‌یاندن به‌تیشكی ژێر سوور پشت ده‌به‌ستێت به تاك ڕ‌ووی واتا پێكهاتنی نێوه‌ندی گه‌یاندن ته‌نها له نێوان دوو ئامێرده‌بێت نه‌وه‌ك زیاتر بۆ نموونه تۆ نا‌توانیت له‌رێگه‌ی تیشكی ژێرسوور داتاكان له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ كۆمپیوته‌رێك و مۆبایلێك بنێری له هه‌مان كاتدا.
رێگه‌ی دووه‌م : بۆ رزگار بوون له به‌كارهێنانی ته‌ل و وایه‌ر ده‌توانرێت رێگای به‌یه‌كتربه‌ستنه‌وه‌ی كاتی (cable synchronizing) به‌كاربهێنرێت ئه‌ویش به هه‌بوونی (palm pilat) له‌گه‌ڵ ئامێرێكی (PDA).
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی رێگای هاوكات بوونی داتاكان ده‌بێت بزانرێت كه كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێت به‌به‌ستنه‌وه‌ی ئامێری (PDA) له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ر به‌ڕیگای كێبڵ پاشان ده‌ست ده‌كات به گواسنته‌وه‌ی داتاكان به جۆرێك كه داتاكانی كۆمپیوته‌ركه له هه‌مان جۆری داتای PDA بێت ، هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕێگایه به‌سووده بۆ هه‌ندێك كه‌س به‌ڵام ڕێگایه‌كی بێزار كه‌ره بۆ كاتێكی زۆر و دوور چو‌نكه هه‌مووجارێك ده‌بێت كۆمپیوته‌ره‌كه له‌گه‌ڵ (PDA) ببه‌ستیه‌وه .
مه‌به‌ست له داهێنانی بلوتوس:
مه‌به‌ست له دروستكردنی بلوتوس بۆ رزگار بوون له كه‌م و كوڕیه‌كانی تیشكی ژێرسوورو هاوكات بوونی كێبڵه‌كانه ، هه‌ندێك له كۆمپانیا مه‌زنه‌كانی وه‌ك سیمنس و ئه‌نتل و تۆشیباو مۆتۆرۆلا وایركسون هه‌ڵسان به دروستكردنی ئامێری خڕی بچووك كه له ناو كۆمپیوته‌رو ته‌له‌فۆن داده‌نرێت.
سووده‌كانی بلوتوس : له‌ڕوانگه‌ی به‌كارهێنه‌رێكی ئاسایی بلوتوس سێ سوودی سه‌ره‌كی هه‌یه:
1. بلوتوس ئامێرێكی بێ ته‌له ، واتا پێویستی به‌هه‌ڵگرتنی وایه‌رێكی زۆر و قورس نییه كاتی گواستنه‌وه‌ی له‌شوێنێك بۆ شوێنێكی تر ، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ژوورێكی كۆمپیوته‌ر به‌ئاسانی دیزاین بكرێت بێ گوێ دانه دابینكردنی وایه‌ره‌كان.
2. هه‌رزانی نرخی.
3. پێویست به‌بیركردنه‌وه‌ناكات ، بلوتوس هیچ داواكاریه‌كی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ی چو‌نكه خۆی هه‌ڵده‌ستێت به دۆزینه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی خۆی وه هه‌ڵده‌ستێت به په‌یونه‌دیكردن له نێوان خۆیان بێ ئه‌وه‌ی به‌كار هێنه‌ر ده‌ستكاری بكات .
شه‌پۆله‌كانی بلوتوس:
بلوتوس شه‌پۆله‌كانی ده‌نێرێت به له‌ره‌له‌ری 2.45 گێگا هێرتز ، ئه‌م بڕه له‌ره‌له‌ره به پێی رێكه‌و‌تنێكی جیهانی دانراوه له‌لایه‌ن ده‌زگای جیهانی گشتی به‌كارهێنه‌رانی ئامێره پیشه‌یه‌كانی وئامێره زانستی یه‌كان و ئامێره ته‌ندروستییه‌كان (ISM).
هه‌ندێك له‌و ئامێرانه‌ی تۆ ئاشنایه‌تیت له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه ئه‌م شه‌پۆله به‌كارده‌به‌ن وه‌كو ئامێری چاودێری منداڵی ساوا ئامێری كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گه‌راجی ئۆتۆمبیل له‌دووره‌وه و نه‌وه‌ی تازه له ته‌له‌فزیۆنه بێ ته‌له‌كان . ئه‌م ئامێرانه ئه‌وشه پۆڵانه به‌كارده‌هێنن كه له‌لایه‌ن (ISM)دانراوه ، هه‌روه‌ها ئاگادار بوون له تێكه‌ڵ نه بوونی شه‌پۆڵه‌كانی بلوتوس له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ئامێره‌كانی تر ئه‌ركێكی گرنگه له كاتی په‌ره‌پێدانی سیسته‌می بلوتوس.
چۆنیه‌تی دووركه‌تنه‌وه له تێكه‌ڵ بوونی شه‌پۆله‌كان :-
یه‌كێك له رێگاكانی دوور كه‌تنه‌وه له تێكه‌ڵ بوونی شه‌پۆله‌كانی بلوتوس له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی تر بریتییه له لاوازی توانای نادرنی شه‌پۆله‌كانی بلوتوس كه ته‌نها بری 1 ملی واته به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فۆن((مۆبایل)) كه به‌هێزترین ته‌له‌فۆن ده‌توانێت به توانای 3 وات شه‌پۆل بنێرێت.
كه‌می توانای شه‌پۆله‌كانی بلوتوس كه‌ته‌نها 10مه‌تره وای كردوه كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت شه‌پۆله‌كانی تێكه‌ڵ به‌شه‌پۆله‌كانی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت نه‌بێت ، هه‌رچه‌نده كه‌می توانای شه‌پۆله‌كانی بلوتوس نابێته به‌ربه‌ست له تێپه‌ڕبوونی شه‌پۆله‌كان به ناو دیواری ژووره‌كاندا كه وای له‌م ته‌كنه‌لۆژیایه نوێ كردووه كه بتوانێت كۆنترۆڵی ئامێره‌كانی تر له ژووره‌كانی تردابكات.
له‌وانه‌یه واهه‌ست بكه‌یت كه شه‌پۆله‌كانی ئامێره‌كانی بلوتوس كه له‌ژوورێكدا تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ببن و كارلێكبكه‌ن به‌ڵام ئه‌م كاره دووره له‌ڕاستی ئه‌سته‌مه ڕووبدات چو‌نكه هه‌ر ئامێرێك به‌له‌ره‌له‌ری شه‌پۆلێكی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت وه‌له‌كاتی جیاوازدا به ته‌كنێكی تایبه‌ت. به‌گوێره‌ی ئه‌م ته‌كنیكه هه‌ر ئامێرێك 79 شه‌پۆلی جیاوازبه‌كار ده‌هێنێت به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و بڕی له‌ره‌له‌ری ده‌گۆڕێت به تێپه‌ربوونی كات.
بۆ شێوازی سیسته‌می بلوتوس ئامێری نێره‌ر بڕی له‌ره‌له‌ره‌كه‌ی 1600 جارده‌گۆڕێت له‌هه‌ر چركه‌یه‌كدا واتا ده‌كرێت چه‌ندین ئامێر سوود له‌و نێوه‌نده ڕادیۆییه تایبه‌ته ببینن بۆیه ئه‌گه‌ری تێكه‌ڵ بوونی ئامێره‌كانی بلوتوس به‌به‌كارهێنانی هه‌مان له‌ره‌له‌ر زۆر دووره.
تۆڕه تایبه‌تییه‌كان:-
كاتێك دوو ئامێری بلوتوس نزیكه یه‌ك ده‌خرێنه‌وه ئاڵوگۆرێكی ئه‌لكترۆنی له نێوانیاندا ڕووده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه‌واهیچ داتایه‌ك هه‌یه بۆ گواستنه‌وه یاخود ئامێری یه‌كه‌م كۆنتڕۆڵی ئامێری دووه‌م ده‌كات؟
ئه‌م كرداره هه‌مووی ده‌كرێت بێ پێویست بوون به‌ده‌ست كاری به‌كارهێنه‌ر(چ به په‌نجه‌نان به‌دوگمه یان ناردنی فه‌رمان) چو‌نكه ئه‌م ئاڵوگۆڕه ئه‌لكترۆنییه به‌شێوه‌یه‌كی له خۆوه جێ به‌جێ ده‌بێت وه كاتێك په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌م دوو ئامێره دروست ده‌بێت ئه‌وا تۆرێكی تایبه‌ت له نێوان هه‌ردوو ئامێر په‌یدا ده‌بێت . له‌م كاته‌دا سیسته‌می بلوتوس تۆڕێكی تایبه‌ت دروست ده‌كات كه بڵاوده‌بێته‌وه له ژووره‌كه‌دا به‌ته‌واوی . یاخود درێژ ده‌بێته‌وه بۆ مه‌ترێك یان كه‌متر .
ئه‌وكاته‌ی تۆڕێكی تایبه‌تی دروست ده‌بێت هه‌ردووو ئامێر له‌ره‌له‌ری شه‌پۆله‌كانیان ده‌گۆڕن به هه‌مان شێوازی یه‌كترو له هه‌مان كاتدا بۆئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به تۆری تایبه‌تی ترنه‌بن كه‌ڕه‌نگه له‌م شوێنه‌دا بوونیان هه‌بێت .
نموونه‌یه‌ك له ته‌كنیكی بلوتوس : باپێكه‌وه سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه بكه‌ین كه چۆن كاتێك ئامێری بلوتوس هه‌ڵده‌ستێت به‌دروستكردنی تایبه‌ت و چۆن له‌ره‌له‌ری شه‌پۆله‌كانی جیاواز ناهێڵن هیچ تێكه‌ڵ بوونێك رووبدات ، وای داده‌نێین كه ژوورێكی ئاسایی هه‌یه كه چه‌ند ئامێرێكی تیاییه وه‌ك سترۆ ، DVD ، ئامێری سه‌ته‌لایه‌ت و‌ته‌له‌فۆن و ئامێرێكی ته‌له‌فۆنی بێته‌ل و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌موو ئه‌و ئامێرانه سیسته‌می بلوتوسی تێدایه .
ته‌له‌فۆنی بێته‌ل سیسته‌می بلوتوسی نێره‌ری تێدایه له‌پارچه سه‌ره‌كییه‌كی سه ر‌مێز وسیسته‌مێكی تر له پارچه هه‌ڵگیراوه‌كه‌ی ، كۆمپانیای دروست كه‌ری ئه‌م ته‌له‌فۆنه ناوێكی تایبه‌تی به‌خشه به‌هه‌ریه‌ك له پارچه‌كان ناوی هه‌رپارچه‌یه‌كیش به‌شێكه له كۆمه‌ڵه ناوێكی ئامێرێكی تایبه‌ت . كاتێك ته‌له‌فۆنه سه‌ره‌كییه‌كه به‌كارده‌هێنرێت ده‌ست ده‌كات به‌ناردنی شه‌پۆڵی ڕادیۆیی به هه‌موولایه‌كدا بۆ به‌دواگه‌ڕان له پارچه‌كانی تربه‌گوێره‌ی ناوه‌كان ئه‌م ئامێره به‌ئه‌ندازه‌ی دووریه‌كی تایبه‌ت وه‌له به‌رئه‌وه پارچه هه‌ڵگراوه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه هه‌مان ناوی تێدایه بۆیه ئه‌م شه‌پۆڵانه وه‌رده‌گرێت و تۆڕێكی تایبه‌ت پێكد‌ێت ئێستا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر هێمایه‌ك بنێردرێت بۆ یه‌كێك له پارچه‌كانی ئه‌م تۆڕه ، ئامێره‌كانی ئه‌م تۆڕه قبوڵی ناكه‌ن چو‌نكه له چوارچێوه‌ی تۆڕه‌كه‌دا نه‌هاتووه ، به‌هه‌مان شێوه له نێوان كۆمپیوته‌ر و ئامێری ستریۆ بۆیه هه‌ر تۆڕێك تایبه‌ت گۆڕانكاری ده‌كات له له‌ره‌له‌ری شه‌پۆله‌كانی نێوان خۆیاندا بۆیه‌ش هیچ تۆرێك كار له تۆڕه‌كه‌ی تر ناكات.
ئێستا سێ تۆڕی تایبه‌تی هه‌یه له نێوان :
1. ته‌له‌فۆنی سه‌رمێزو پارچه هه‌ڵگیراوه‌كه‌ی.
2. كۆمپیوته‌رو ئامێری ستریۆ.
3. ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایه‌ت.
بۆیه تێكه‌ڵ بوون ڕوونادات وه ئه‌گه‌ر ڕووبدات ته‌نها بۆ چه‌ندبه‌شێك له چركه به‌رده‌وام ده‌بێت.