кцгdIsтдп


    رێنماييه كانى وه زاره تى ته ندروستى بۆ رۆژووگران

    Share

    عمر خالید عسمان
    Admin

    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 2009-10-24
    Age : 24
    Welat : iraq

    رێنماييه كانى وه زاره تى ته ندروستى بۆ رۆژووگران

    Mesaj  عمر خالید عسمان on Thu Aug 12, 2010 10:05 pm


    ڕێنماییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی بۆ ڕۆژووه‌وانان

    وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕێنمایی ته‌ندروستی بۆ رۆژووه‌وانانی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ تێیدا هاتووه‌ "وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، هیوای مانگێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ موسڵمانان ده‌خوازین .

    ئه‌وه‌شی‌ تێدا هاتووه‌ هیوای‌ ته‌ندروستی باش بۆ گشت موسڵمانان و هاووڵاتیانی كوردستان ده‌خوازین، چونكه‌ له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا گۆڕانێك له‌ یاسای خۆراكیمان دا ڕووده‌دات له‌ ڕووی ژماره‌ و كاتی ژه‌مه‌كان و تا ڕاده‌یه‌كیش جۆری ژه‌مه‌كان جا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ته‌ندروستی یه‌كی باش له‌و مانگه‌دا به‌ ڕۆژوو ببین و خۆمان به‌دوور بگرین له‌ ڕه‌فتاری خۆراكی هه‌ڵه‌ كه‌ زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، داواكارین له‌ موسڵمان ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنمایی یانه‌ی

    خواره‌وه‌ بكه‌ن :-

    1- دوور كه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه‌.

    2- دووركه‌وه‌ له‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر شه‌كریان تێدایه‌.

    3- دووركه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكی سوێر (خوێی زیاد) به‌تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو.

    4- دووركه‌وه‌ له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی چایی به‌ تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو

    5- دوور كه‌وه‌ له‌زۆر خواردن له‌ كاتی پارشێو و به‌ربانگ

    6- دووركه‌وه‌ له‌خۆراكی تون.

    7- دووركه‌وه‌ له‌ جگه‌ره‌ كێشان.

    8- بایه‌خ دان به‌ پاك و خاوێنی و شوشتنی ددان به‌تایبه‌تی له‌ پارشێو و دوای به‌ربانگ

    9- كاته‌كانت ڕێك بخه‌ و به‌ باشی دابه‌ش بكه‌ بۆ خوداپه‌رستی، پشوودان و خه‌وتن، وه‌رزشی سووك، كاركردن و چالاكییه‌ ئاساییه‌كانی تر.

    خۆراكی ته‌ندروست بۆ پارشێو :-

    1- دوور كه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكی سوێر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژدا زۆر هه‌ست به‌ تینوێتی نه‌كه‌یت

    2- دوور كه‌وه‌ له‌ خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه‌

    3- دووركه‌وه‌ له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی چا

    4- گرنگی به‌ خواردنی سه‌وزه‌ و میوه‌ و زه‌ڵاته‌ بده‌

    5- ژه‌مێكی سووك و هه‌مه‌ چه‌شن به‌هێواشی بخۆ

    خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ ( رۆژ و شكاندن) :-

    1- هه‌وڵبده‌ خۆراكه‌كه‌ت هاوسه‌نگ و هه‌مه‌چه‌شن بێت، هه‌موو توخمه‌ خۆراكیه‌كانی تێدابێت وه‌ك پرۆتین (گۆشت، شیر و به‌روبومه‌كانی، پاقله‌مه‌نییه‌كان)، كاربۆهیدرات، چه‌وری (زه‌یت )، خوێ كانزایی یه‌كان، سه‌وزه‌ و میوه‌ .

    2- وا چاكه‌ به‌ر له‌ خواردن كه‌مێك شۆربا بخۆیت بۆ یارمه‌تی دان و ئاماده‌كردنی گه‌ده‌

    3- له‌سه‌رخۆ خواردنه‌كه‌ بخۆ و په‌له‌مه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له‌ به‌د هه‌رسی و ئازار

    4- خواردنی خورما به‌ چاك ده‌زاندرێت و سوودی زۆره‌

    5- دوور كه‌وه‌ له‌ زۆر خواردن، وا به‌ چاك ده‌زاندرێت ژه‌مه‌كه‌ دابه‌ش بكه‌یت بۆ دوو ژه‌می سووك.

    له‌دوای به‌ربانگ تاوه‌كو نوستن :

    • هه‌وڵبده‌ ئاو و شله‌مه‌نی زۆر بخۆیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رۆژدا دووربیت له‌ ووشك بونه‌وه‌

    • گرنگی به‌ خواردنی میوه‌ بده‌

    * له‌و مانگه‌دا گرنگی دان به‌كات و ڕێكخستنی كاته‌كان بۆ خودا په‌رستی و پشوودان و نوستن و وه‌رزش و كاركردن و هه‌رچالاكیه‌كی تر زۆر گرنگه‌ و نابێت فه‌رامۆش بكرێن

    *ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان هه‌یه‌ و ته‌ندروستی یان جێگیر نی یه‌ نابێت

    به‌ بێ ڕاوێژكردن به‌ پزیشكی پسپۆری خۆیان به‌ رۆژ وو ببن .

    خودا پشت و په‌نای هه‌مووان بێت










      Wext û Saet niha: Sun Dec 11, 2016 3:54 pm