ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    لێكۆلينه وه يه ك : به كارهێنانى ئينته ر نێت , زياتر خهلك ده بات به به راورد له گه ل سه يركردنى ته له فزيۆندا

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    لێكۆلينه وه يه ك :  به كارهێنانى ئينته ر نێت , زياتر خهلك ده بات به به راورد له گه ل سه يركردنى ته له فزيۆندا Empty لێكۆلينه وه يه ك : به كارهێنانى ئينته ر نێت , زياتر خهلك ده بات به به راورد له گه ل سه يركردنى ته له فزيۆندا

    مُساهمة  عمر خالید عسمان السبت أغسطس 14, 2010 2:11 pm



    له‌ لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا- كه‌ كۆمپانیای Effective Measures، ی پسپۆڕ له‌ توێژینه‌وه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوی كردۆته‌وه‌ و به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Spot On PR بۆ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان جێبه‌جێكراوه‌- هاتووه‌ كه له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،‌ به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت كاتێكی زیاتر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بات به‌ به‌راوردی ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ بینین و سه‌یركردنی TV ته‌له‌فزیۆندا به‌سه‌ری ده‌بات.
    ڕاپرسییه‌كه‌ كه‌ زیاتر له‌ 2500 به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتی له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا گرتۆته‌وه‌، به‌ ڕوونی ئه‌وه‌ پیشانده‌دات كه....


    لێكۆلينه وه يه ك :  به كارهێنانى ئينته ر نێت , زياتر خهلك ده بات به به راورد له گه ل سه يركردنى ته له فزيۆندا C4kurd10






    ‌ %88 ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌به‌رده‌وامی رۆژانه‌ ده‌چنه‌ ناو

    تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌ و رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له‌وان كاتێكی زیاتر له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بن به‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ری ده‌به‌ن.
    سه‌رۆكی ته‌نفیزی كۆمپانیاكه (بريندون أوجيلفي)‌ ده‌ڵێت: ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕوون و ئاشكرا پیشانیده‌دات كه‌ خه‌ڵك له‌ كاته‌كانی رۆژ و شه‌ودا، ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێكدا كه‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی تری وه‌كو ڕۆژنامه‌ و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن، چه‌ند كاتێكی دیاریكراوی به‌كارهێنانیان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سه‌ره‌رای ئه‌مه‌، به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك ئاره‌زووی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای رۆژانه‌دا‌، هه‌روه‌ك ئه‌وان كاتێكی زۆرتر له‌ گه‌ڕان و تازكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان به‌ یه‌ك ئاست له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی ته‌قلیدی وه‌كو ڕۆژنامه‌ و رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و گۆڤاره‌كان به‌سه‌ری ده‌به‌ن. ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش ئاماژه‌ن بۆ گۆڕانێكی كرده‌یی له‌ رێگه‌ و شێوازی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌وه‌.
    هه‌روه‌ك گووتی: كه‌ 71%ی ئه‌وانه‌ی راپرسییه‌كه‌ گرتوونیه‌ته‌وه‌، رۆژانه‌ سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن و زۆربه‌شیان (80%) له‌كاتی ئێواره‌ له‌نێوان كاتژمێر 8 ه‌وه‌ تاوه‌كو نیوه‌ی شه‌و سه‌یری تی ڤی ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی راپرسییه‌كه‌ گرتوونیه‌ته‌وه‌، له‌كاتی به‌یانیان (كاتژمێر6:00 ی به‌یانی و 3:00ی دوای نیوه‌رۆ) گوێ له‌ رادیۆ راده‌گرن و رۆژنامه‌كان ده‌خوێننه‌وه‌.
    هه‌روه‌ك راپرسییه‌كه‌ پیشانیداوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی به‌ یه‌كسانی له‌ رۆژدا ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێك كه‌ 60%ی كه‌سه‌كان (له‌نێوان كاتژمێرێك تا 3 كاتژمێر) رۆژانه‌ له‌ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌رده‌به‌ن، و 68% كاتێكی زیاتر (له‌نێوان كاتژمێرێك تا 6 كاتژمێر) له‌ به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت به‌سه‌رده‌بن.
    دیسان له‌ راپرسییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش به‌دیاركه‌وتووه‌ كه‌ كه‌سه‌كان كاتێكی كه‌متر له‌ خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كاندا به‌سه‌رده‌به‌ن، زیاتر له‌ 80%ی ئه‌وان رۆژانه‌ ته‌نها (30 خوله‌ك تاكو یه‌ك كاتژمێر) له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ به‌سه‌رده‌به‌ن.‌
    ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 70%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رووماڵه‌كه‌ گرتوونیه‌تیه‌وه‌، سایتی (فه‌یسبوك) به‌كارده‌هێنن و 73%ی كه‌سانی به‌شداربووی راپرسییه‌كه‌ش، سه‌یركردنی پۆسته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان-ئیمه‌یڵ- كاری هه‌ره‌ سه‌ره‌كییانه‌ له‌ كاتی په‌یوه‌ندیی كردنیان به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌، 41%ش گوتوویانه‌ كه‌ تۆڕه‌كانی به‌یه‌كگه‌یشتنی كۆمه‌ڵایه‌تی دیارترین چالاكی و كاریانه‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا.
    -42% كاری گه‌ڕان به‌ دوای زانیارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئاره‌زووه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.
    -زیاتر له‌ 40%ی كه‌سه‌كان زۆربه‌ی كات گه‌ڕان به‌دوای زانیاریگه‌لی په‌یوه‌ندیدار به‌ چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیاریكراو ئه‌نجامده‌ده‌ن، یانیش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كرداری كڕینی به‌رهه‌مه‌كان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ئه‌نجامده‌ده‌ن.
    ئه‌م ڕووماڵه‌ی "إفكتيف ميجر" "سبوت أون" له‌ ماوه‌ی نێوان 9-12 ی مانگی ته‌مموزی 2010 و له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه (100 سایتی ئه‌لیكترۆنی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)‌ و به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیای رووماڵكردنی تایبه‌ت به‌ كۆمپانیای "إفكتيف ميجر" ه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، قه‌باره‌ی تێكڕایی سمپڵه‌كه‌ش گه‌یشتۆته‌ 2587 كه‌س.




    سه‌رچاوه‌:www.c4kurd.com

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت أبريل 20, 2024 12:23 am