ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    وه ستا گه رۆكه كان و مێژووه كى كۆن

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    وه ستا گه رۆكه كان و مێژووه كى كۆن Empty وه ستا گه رۆكه كان و مێژووه كى كۆن

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الأحد أغسطس 15, 2010 12:49 pm

    وه ستا گه رۆكه كان و مێژووه كى كۆن Httpi311نويبنى : سەید محەمەد سەروچاوەیی



    مێژووی ئەو وەستایانەی كە هەمیشە بەدوای كاردا دەگەڕێن دەگەڕێتەوە بۆ سەدەكانی هەژدەهەمە، ژیانی ئەوانە لەسەر دەستی خۆیان بووە واتا كاری دەستی خۆیان لە كوردستانیشدا لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو كارە لە شارەوە بۆ گوندەكان زۆر برەوی پێدراوە و هەمیشە لە چوار وەرزی ساڵدا كاریان هەبووە بەتایبەتی لە گوندەكاندا دروستكردنی داس و چەقۆ و تیژكردنەوەی تەورداس، كە هەمیشە ئەو شتانە پێداویستییەكی گەورەی كار و پیشەی خەڵكی گوندەكان بوونە، بەڵام تادێت و ڕۆژبەڕۆژ ئەو كارە ڕوو لە كزی و لەناوچوون دەكات، ئەگەر لە شوێنێكدا یان لە جێگایەكدا كەسانێك هەبن، ئەوا لەناو خەڵكدا زۆر دەگمەنن لە یەكێك لەناوچەكانی ئەو وڵاتەدا لە دۆڵی خانەقای بناری قەندیل وەستا حەمەدەمین كە خێوەتیكی هەڵدابوو هەموو دەزگاكانی كە لەوێنەكەدا دیارن لای خۆی داینابوون و خەریكی كاری خۆی بوو. خەبات بەپێویستی زانی سەردانێكی بكات و لەبارەی ئەو كارە كۆنەی كە لەناو گوندەكان هەبووە گفتوگۆیەكی لەگەڵدا سازبدەین:



    - دەتوانیت پێمان بڵێی لەكەیەوە ئەو كارە دەكەیت و سەرهەڵدانی ئەو كارەش چۆن بووە؟

    - مێژووی ئەو كارە دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەد ساڵێك پێش ئێستا كاتێك كە جووەكان هاتن بۆ كوردستان ئەو كارەیان وەك پیشەیەك هێنا كە چەند بەشێك بووە، لەوانە دروستكردنی دەزگای جۆڵایی، خمخانە، كوورە، دەزگای چاككردن و تیژكردنەوەی داس و تەور و ئامووری جووت و چەقۆ و بژاربڕ یەكێك بوو لە دەزگا هەرە گەورەكان، ئێمەش لەو كارەدا لە باب و باپیرانمانەوە تا ئەمڕۆ سودمەندبووین و شارەزاییەكی زۆرمان لێ پەیداكردووە، ژیانمان لەسەر ئەو كارەیە و ساڵانە لەگەڵ وەرزی كاردا بەدوایدا دەگەڕێین.



    - ئێستا لەگەڵ جاران چ جیاوازییەك هەیە لە كاركردندا؟

    - برالە هەموو كەس دەزانێت لەگەڵ جاران جیاوازی زۆر هەیە، جاران كاتی هیچ شتێكمان نەبوو هەمیشە كار شەو و ڕۆژ، ئێستا بەناشكووری نەبێ تەنها بای بژێوی خۆمان بەزەحمەت دەست دەكەوێت ئەوەش بەهۆی تەمەڵی خەڵكەكە و كۆچكردنی خەڵك لە گوندەوە بۆ شار و ڕازی نەبوونی خەڵكەكە بە ژیانی لادێ هەرچەندە لادێ سەرچاوەی ژیان و خۆشگوزەرانی و سەربەرزییە، بەڵام نازانم خەڵك بۆ هێندە شەیدای ژیانی شارە.



    - ئێوە بەزۆری چ كارێك دەكەن و چ پەیامێكتان هەیە بۆ خەڵكی گوندەكان؟

    - پرسیارەكەت دوو بەشە دەبێ لێم گەڕێیت تا بە وردی وڵامت بدەمەوە كاری ئێمە ئاودانەوەی بیر و داس و تەورداس و مەلەغان و شەكرشكێن بەهۆی ئەو دەزگایەوە گەرمی دەكەین و دەیكوتین یەعنی وەك ئەوەی وایە سەرلەنوێ دروستی دەكەینەوە بەشتێك لەو شتانەی كە ناوم هێنان دروست دەكەین جا ئەوەی كە بیفرۆشین، ئەگەرنا هەقدەستی چاكردنەوەی وەردەگرین، لەبارەی بەشی دووەمی پرسیارەكەت پەیامی من ئەوەیە، داوا لە هەموو خەڵكی گوندەكان دەكەین بگەڕێنەوە گوندەكانی خۆیان و دەستی كاری لێ هەڵبكەن و من لەبەر بەرژەوەندی خۆم نییە خوا ڕزقی من هەر دەدات، بەڵام حەیفە ئەو خاك و ئاوە بەبێ بەرهەم ساڵی لێوە بسوڕێتەوە و خەڵكیش لەماڵەوە چاوەڕوانی موچە بكات، برالە من وەك خۆم هیچ گلەییەكم لە حكوومەت نییە، چونكە دەبینم ئەو هەموو زەوی و زارە بە بەتاڵی دەمێنێتەوە خەڵكەكەش لەماڵەوە دانیشتوون. لە كۆتاییدا تەنها ئەوە ماوە بڵێین بابە هەموومان هەوڵبدەین بۆ ئاوەدانكردنەوەی وڵاتمان چیتر چاوەڕوانی بەرهەمی دەرەكی نەبین.







    سةرضاوة // سايتى خةبات

      الوقت/التاريخ الآن هو الخميس مارس 28, 2024 8:27 pm