кцгdIsтдп


    شارى سليَمانى

    Share

    عمر خالید عسمان
    Admin

    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 2009-10-24
    Age : 24
    Welat : iraq

    شارى سليَمانى

    Mesaj  عمر خالید عسمان on Mon May 30, 2011 2:50 pm



    له‌ ساڵی ١٧٨٤ له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان ه‌وه‌ ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه‌. ئیبراهیم پاشا شاره‌كه‌ی به ‌ناوی باوكییه‌وه(سلێمان)پاشا‌ ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌‌وه‌ی ده‌بێته‌ پایته‌ختی میرنشینی بابان، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته‌ مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه. به‌شه‌ دیالێكتی سۆرانی له‌ ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌ ده‌ستێنێ و ده‌بێته‌ زمانی خوێندن و نووسین به‌ جورێك كه‌ به‌شه‌دیالێكتی گۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبوون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی ١٨٥١ وه‌ له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، شاری سلێمانی ده‌خرێته‌سه‌ر كۆماری عێراقی ئه‌مڕۆ. له‌ ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود بووه‌.
    ‌شاری سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیر و تێكۆشه‌ران بووه‌، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینیش بووه‌ له‌ مێژووی كوردستاندا. پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ چه‌ند شارۆچكه‌یه‌ك پێك هاتووه‌ گرنگترینیان شارۆچكه‌ی‌ پێنجوێنه‌ كه‌ وه‌ك ده‌رزوازه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌واه‌یه‌ له‌ سه‌ر سنوری‌ ئێران عێراق پاش ئه‌ویش چه‌مچه‌ماڵ به پله‌ی‌ دووه‌م دێت كه‌ ده‌روازه‌ی‌ دووه‌می‌ شاره‌ رووه ناوچه‌كانی‌ خوارووی‌ عێراق، که‌ له‌ ڕاستیشدا شارۆچکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکووکه‌ ئه‌گه‌ر بۆ مێژوو بگه‌ڕێنه‌وه‌. سلێمانی‌ به‌ هاوینه‌هه‌واره‌كانی‌‌ وه‌كو هاوینه‌هه‌واری‌ ئه‌حمه‌دئاوا، سه‌رچنار، دوكان، سه‌رته‌كیی به‌مۆ، كونه‌ماسی‌، ئه‌زمڕ و قه‌ره‌داغ به‌ناوبانگه و چه‌ندین هاوینه‌هه‌واری‌ دڵڕفێی‌ دیكه‌ش. پارێزگای‌ سلێمانی‌ دوو به‌نداوی‌ گه‌وره‌ی‌ تێدایه‌ وه‌ك به‌نداوی‌ دوكان و ده‌ربه‌ندیخان كه‌ ئه‌وانیش وه‌ك ناوچه‌یه‌كی‌ گه‌شتیاری‌ ناوزه‌ند ده‌كرێن و به‌هاران خه‌ڵكێكی‌ زۆر ڕوویان تێده‌كات.

    شوێنی شاری سلێمانی
    شاری سلێمانی دەکەوێتە نێوان هێڵی پانی ( 34 – 36) پلە لەسەر هێڵی کەمەر و هێڵی درێژی ( 45 – 46) پلە لەرۆژهەڵاتی هێڵی گرینویجی گۆی زەوییەوە، واتە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا و باکوری خۆرهەڵاتی کوردستانی عیراقەوە. سلێمانی لەباکوری خۆرهەڵاتەوە بەزینجیرە شاخی ئەزمڕ کە( 1702م ) و گۆیژە ( 1524م ) بەرزن و قەیوان دەورە دراوە، لەباشوورەوە چیای بەرانان کە ( 1373م) بەرزە دەورەدراوە و لەرۆژهەڵاتیشەوە دەشتی شارەزوور دەستپێدەکات کە درێژییەکەی ( 45 کم) و پانییەکەی ( 15 کم) لەرۆژئاواشەوە شاخی تاسڵوجە کە ( 911 م ) بەرزییەتی گەمارۆی داوە، شارەکەش ( 853 م) لەئاستی رووی دەریاوە بەرزە و ئاووهەواکەی بەدەریای ناوەڕاستەوە کاریگەرە و لەزستاندا ساردو باراناوییەو هاوینیشی وشک و گەرم و بێبارانە، جیاوازییەکی زۆریش لەنێوان پلەکانی گەرمای شەو رۆژ و وەرزەکانی ساڵیدا بەدی دەکرێت. لە یەکێک لەژمارەکانی رۆژنامەی ژیندا ساڵی 1955 بەم جۆرە باس لەپێگەی جوگرافیای شاری سلێمانی کراوە: " شاری سلێمانی مەرکەزی لیوای سلێمانیە، لەسەروویەوە شاخی گۆیژە و ئەزمڕ لەخواریەوە روباری تانجەرۆ و زنجیرە شاخی گڵە زەردە دەوری داوە، پانایی روەکەی ( 20) ملیۆن و ( 250) هەزار مەترەو ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە (60 ) هەزار کەس و خانووەکانی نزیکەی ( 7) هەزارە، شەش گەڕەکی سەرەکی تیایە( کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن) گەڕەکی جولەکانی جارانیش ئێستا خراوەتەسەر گەڕەکی سەرشەقام".

    ناوشاری‌ سلێمانی‌
    له‌ ناوشاری‌ سلێمانیدا چه‌ند مه‌زارگه‌یه‌كی‌ به‌ناوبانگی‌ تێدایه‌ و وه‌ك مه‌زارگه‌ی‌ كاك ئه‌حمه‌دی‌ شێخ و شێخ مه‌حمودی‌ حه‌فید كه‌ له‌ ناو مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ی‌ شاری‌ سلێمانیدان، شاری‌ سلێمانی‌ به‌ پایته‌ختی‌ رۆشنبیری‌ كوردستان داده‌نرێت. له‌ ئێستادا به‌هۆی‌ ئه‌و رۆشنبیرییه‌ فراوان و دێرینه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌، به "‌شاری‌ هه‌ڵمه‌ت و‌ قوربانی"ش ناوی‌ ده‌ركردوه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و قوربانییه‌ گه‌ورانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م شاره‌ له‌ سه‌رده‌می‌ ڕژێمی دیکتاتۆریدا شێشكه‌شیان كردوه‌. سلێمانی‌ گه‌وره‌ترین زانكۆی‌ تێدایه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌ به‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ ناسراوه‌، گه‌لێك شوێنه‌واری‌ دێرین و مێژووییش هه‌ن له‌م پارێزگایه‌دا، وه‌كو گردی‌ یاسن ته‌په ‌و ئه‌شكه‌وتی‌ قس قاپان و ئه‌شكه‌وتی‌ هه‌زار مێرد و شانه‌ده‌ری. شاری‌ سلێمانی‌ له‌پاش ڕاپه‌رینه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ ئاداری‌ ساڵی‌ 1991 یه‌كه‌وه‌ فراوان بوون و پێشكه‌وتنێكی‌ له‌ به‌ر چاوی‌ به‌خۆوه‌ دیوه‌ و به‌ ئارامترین پارێزگاش ده‌ژمێردرێت له‌ عێراقدا، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراقه‌وه‌ خه‌لكێی‌ زۆر ڕوویان تێكردووه ‌و بووه‌ به‌ په‌ناگای‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی‌ كه‌ له‌ خوارووی‌ عێراق و ناوچه‌كانی‌ ناوه‌راسته‌وه‌ ڕووده‌كه‌نه‌ ئه‌و شاره ‌ده‌كات و له‌ بناری‌ جیای‌ گۆیژه‌دا قه‌شه‌نگتر و جوانتر ده‌بێت.

    گه‌ڕه‌که‌کانی شاری سلێمانی
    • هەوارەبەرزە
    • ئه‌زمڕ
    • گۆیژه‌ی نوێ
    • ئازادی
    • ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
    • هه‌واری تازه‌
    • مه‌جید به‌گ
    • تووی مەلیک
    • عه‌لی که‌مال
    • شه‌هیدان • دارۆغا
    • گۆیژە
    • مامۆستایان
    • قازی محه‌مه‌د
    • سلێمانی نوێ
    • گردی جۆگه‌
    • مه‌ڵکه‌ندی
    • شێخان
    • کانی ئاسکان
    • ڕاپه‌ڕین • شۆڕش
    • سه‌لیم به‌گ
    • ده‌باشان
    • سورێن
    • کارهێزه‌ وشک
    • عه‌لی ناجی
    • ئاشتی
    • بادینان
    • باخان
    • بێسه‌رانی • ئه‌ندازیاران
    • به‌رانان
    • زه‌رگه‌ته‌
    • کانی سپیکه‌، هه‌ردی
    • سه‌رچنار
    • چوارچرا
    • به‌ختیاری
    • هه‌ندرێن
    • شه‌روانه‌
    • هه‌کاری
    • به‌ختیاری نوێ
    • هه‌راواز (گردی سه‌رچنار)
    • قلیاسان
    • زه‌رگه‌ته‌ی کۆن
    • مامه‌ یاره‌، ڕۆژهه‌ڵات
    • ساوان، ڕۆژهه‌ڵات
    • سابونکه‌ران، دارگازێن
    • بازرگانی
    • خه‌بات
    • تانجه‌رۆ، زمناکۆ • جوله‌کان
    • شاره‌وانی
    • سه‌رشه‌قام
    • وه‌یس
    • چوارباخ
    • ئاوباریک
    • گه‌رمیان
    • شێخ محێدین
    • زێڕێنۆک
    • قالاوا • موشیرئاوا
    • ئابڵاغ
    • ڕزگاری
    • کارگه‌که‌ن
    • لالا زار
    • زه‌رداو
    • وڵووبه‌
    • گوندی ئه‌ڵمانی یه‌ک
    • گوندی ئه‌ڵمانی دوو
    • کورد سیتی • شاری گۆیژه‌
    • حاجیئاوا

    هه‌رچه‌نده‌ پارێزگای سلێمانی مێژوویێکی نوێی له‌ دروست کردن و دامه‌زراندنی هه‌یه‌ ، به‌ڵام مێژووی نیشته‌جێی مرۆڤ له‌ ناوچه‌و قه‌د پاڵی چیا و ده‌شته‌ به‌ پیته‌کانی بۆ سه‌رده‌مانێکی دێرینی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌رێته‌وه‌ هه‌رده‌م لانکه‌ی شارستانی بووه‌ .


    www.kurdzhin.net



      Wext û Saet niha: Sun Dec 11, 2016 3:57 pm