یه‌كێكه له‌و ره‌گه‌ز‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له‌مه‌نغۆلیا‌و چین‌و روسیا بڵاوبونه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا له ناوه‌ڕاستی ئاسیاوه‌و له ناوچه‌یكدا كه به مه‌نغۆلیا ناسراوه په‌یدابوون، مه‌غۆلی به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌ڵێن كه به زمانی مه‌نغۆلی قسه ده‌كه‌ن‌و له ناویشیاندا گه‌لی (كالمیك) كه له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌ژین. هێشتا بنه‌ڕه‌تی زمانی مه‌غۆلی دیاری نه‌كراوه، هه‌ندێك له زانیانی بواری زمان رایان وایه له زمانی تانگۆسیه‌وه هاتووه كه به‌شێكه له( تای)، هه‌ندێكیش ده‌یگێڕنه‌وه بۆ كاریگه‌ری زمانی سیبیری كۆن. سه‌ره‌تا ناوی مه‌غۆل له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی بنه‌ماڵه‌ی تانگی چینی له سه‌ده‌ی هه‌شته‌مدا ده‌ركه‌وتوه، به‌شێوه‌یكی دیارتر له سه‌ده‌ی 11 و له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی كاسایدا ده‌ركه‌وتون، كۆمه‌ڵێك هۆزی بچوك هه بون كه له ده‌وروبه‌ری روباری (ئۆنون)ی بڵاوبونه‌ته‌وه كه‌ئێستا ده‌كه‌وێته نێوان روسیا‌و مه‌نغۆلیاوه. زۆربه‌ی زۆری هۆزه‌كانی مه‌غۆل‌و ته‌ته‌ر له سه‌ر ده‌ستی جه‌نگیزخان دا یه‌كیان گرتووه. ئێستا مه‌غۆله‌كان له نێوان مه‌نغۆلیا‌و چین‌و روسیا‌و ئاسیادا ده‌ژین، كه‌مینه‌یه‌كیشیان له ئه‌فغانستان ده‌ژین وه‌ك هازاراییه‌كان، كه به‌مه‌زهه‌ب شیعه‌ن‌و هه‌ندێكیشیان له ئێران ده‌ژین.
یه‌كگرتنی مه‌غۆله‌كان‌و پڕۆسه داگیركاریه‌كانیان:
تا ئه‌وكاته‌ی جه‌نگیزخان ده‌رده‌كه‌وێت هۆزه مه‌غۆلیه‌كان په‌رته‌وازه‌و ناكۆك بوون‌و له نێوان خۆیاندا له شه‌ڕدا بوون، به‌ڵام جه‌نگیزخان توانی هۆزه‌كانی مه‌غۆل‌و ته‌تاریش یه‌كبخات، به‌مه‌ش بوونه له‌شكرێكی به‌هێز‌و سه‌ره‌تا باكوری چینیان داگیر كرد‌و پاشان به‌ره‌و خۆرئاوا رۆشتن‌و وڵاتی خوارزمیان تێك‌شكاند كه میرنشینێكی ئیسلامی بوو، پاشان وڵاتی ئه‌ودیو روبار‌و خوراسان‌و فارسیان داگیر كرد. پاشان ده‌وڵه‌تی مه‌غۆلی بووبه سێ به‌شه‌وه، به‌شی باشوری خۆرئاوای به‌ر (هۆلاكۆ) كه‌وت ، سوپاكه‌ی هۆلاكۆ به‌رده‌وام بوو له‌داگیركاری تا توانیان له ساڵی 1258 زایین‌دا به‌غدای پایته‌ختی خه‌لافه‌ی ئیسلامی داگیر بكه‌ن و خه‌لیفه‌ی عه‌باسی بكوژن، پاشان وڵاتی شامیان داگیر كرد‌و ساڵی 1260چوونه ناو دیمه‌شقه‌وه، له‌م كاته‌دا هه‌واڵی مردنی خاقانی مه‌زنی مه‌غۆله‌كان كه‌ناوی (مه‌نكۆخان) بووه پێده‌گات، بۆیه سه‌رجه‌م منداڵ‌و نه‌وه‌كانی جه‌نگیزخان بانگده‌كرێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی شورای مه‌غۆلی ، بۆ ئه‌وه‌ی خانێكی مه‌زن له جێی ئه‌و ده‌سنیشان بكه‌ن، هۆلاكۆ كه برای مه‌نكۆخان ده‌بێت‌و یه‌كێكیش ده‌بێت له‌وانه‌ی كه كاندیده بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته خانی مه‌زن، له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی سوپاكه‌یدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌راقۆرمی پایته‌ختی مه‌نغۆلیا، به‌ڵام به‌شێكی بچوكی سوپاكه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی (كه‌ته‌بغا) له‌ولاتی شام ده‌هێلێته‌وه، كه (ته‌بغا) هێرش ده‌كاته مه‌مالیك له‌وڵاتی میسر و له جه‌نگی عه‌ین جالوتدا له به‌رامبه‌ر مه‌مالیكدا كه له‌لایه‌ن سه‌یفه‌دین قتزه‌وه سه‌رۆكایه‌تی كراوه تێك ده‌شكێت. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین تێكشكانی مه‌غۆل بووه له پڕۆسه داگیركاریه‌كانیدا.
یاسای مه‌غۆله‌كان
مه‌غۆله‌كان كاتێك ئیمبراتۆریه‌تیه‌كی مه‌زنیان دامه‌زراند، توانیان له رێگای ئه‌و یاسا توندوتیژ‌و تۆكمانه‌وه به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن كه جه‌نگیز خان كۆی كردبونه‌وه‌و كردبونیه یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی. ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی پێبكه‌ین ئه‌وه‌یه كه وشه‌ی یاسا له بنه‌ڕه‌تدا مه‌غۆلییه‌و له وشه‌ی (دزاساقی) مه‌غۆلیه‌وه هاتووه كه به‌و ته‌شریع‌و یاسایانه وتراوه جه‌نگیزخان كۆی كردونه‌ته‌وه‌و پێشی خستون‌و كردویه‌تی به یاسای بنه‌ڕه‌تی ئیمبراتۆریه‌ته‌كه‌ی.
www.kurdzhin.net