ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    میرنشینە کوردییەکان

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    میرنشینە کوردییەکان Empty میرنشینە کوردییەکان

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الإثنين مايو 30, 2011 2:57 pm



    دەوڵەتی حەسنەوی
    کورد لە سەردەمی ئایینی ئیسلامیشدا لە خاکی کوردستاندا چەند دەوڵەتێکی جیاوازی دامەزراندووە. بەپێی باری ئەو دەمە ئەوانە دەوڵەتی ھەرێمی بوون و لە ژێر سەرۆکایەتیی ھەندێک خێزاندا بوون.
    بەداخەوە کورد لەو کاتەدا نەیتوانی لە سەرانسەری کوردستاندا دەوڵەتێکی مەزن و ناوەندی دامەزرێنێ. ھەر لەبەر ئەوەش بوو چەند دەوڵەتێکی ھەرێمی دامەزرا. لە باشووری کوردستاندا، لە شاری "جیبەل" خانەدانێکی کورد بە ناوی "حەسنەوی"یەوە، ھێزی خۆی ڕێک خست و لە ساڵی ٩٤١ی پاش زاییندا سەربەخۆییی خۆی ئاشکرا کرد. بەرەبەرە سوپا و دەوڵەتی پێش خست و شاری ھەمەدان، مەھاباد، کرماشان و شارەزوور کەوتنە ناو سنووری دەوڵەتی حەسنەوییەوە. دەوڵەتی حەسنەوی پارە و پووڵیشی ھەڵکەند و سیستێمی ئابووریی ناوەندیی پێک ھێنا. لە کوردستاندا ڕێگاوبان و ئاواییان دروست کردەوە. دەوڵەتی حەسنەوی تاکوو ساڵی ١٠١٤ دەسەڵاتی ھەبوو

    دەوڵەتی شەدادی
    لە ساڵی ٩٥١ی پاش زاییندا سەرۆکی تیرەی ڕەوادی، محەمەد شەدادی دەوڵەتی شەدادیی کوردی دامەزراند و سنوورەکەیشی، لە شاری ڕەواندزەوە تاکوو شاری گەنجە ـ ئازەربایجانی سۆڤێتی ـ دەکشا لەو کاتەدا لە ڕۆژەڵاتی کورستاندا دەوڵەتی شەدادی و لە ڕۆژاوای کوردستاندا دەوڵەتی مەروانی و لە باشووریشدا دەوڵەتی حەسنەوی ھەبوون. ئەم سێ دەوڵەتەی کورد، ھەموو ھاودەمی یەکتر بوو. لە سەردەمی دەوڵەتی شەدادیدا، ژیانی کولتووری و ھونەری زۆر پێش کەوت لە ساڵی ١٠٨٨دا شای سەلجووقییەکان ھێرشێکی مەزنی بردە سەر دەوڵەتی شەدادی و دوایی پێ ھێنا

    دەوڵەتی مەروانی
    لە ساڵی ٩٨٥ی پاش زاییندا باد دۆستەک دەوڵەتی مەروانیی دامەزراند و مەییافەرقین (سلیڤان)یشی کردە پایتەخت بۆ خۆی. سنووری دەوڵەتی مەروانی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا فراوان کرا و تاکوو ھەرێمی نسێبین، جەزیرە، مەعدەن، ئامەد، ڕەحا، بەدلیس و مەلازگریی گرتەوە. ئەو پاشایانەی کورد کە دوای دۆستەک ھاتن، دەوڵەتی مەروانییان بەباشی و خۆشی ڕاگرت، بەتایبەتی لە سەردەمی پاشایەتیی ئەحمەد مەروان (ناسرلدەولە)دا، خەڵک بە ئازادی و سەرفەرازی دەژیا. لە دەوڵەتی مەروانیدا شارستانێتی و ھونەر زۆر پێش کەوتن. پەیکەری مەییافەرقین و ئامەد دیاربەکری سەرلەنوێ دروست کرایەوە. گەلێک مزگەوت و کاروانسەرا و پرد دروست کران. لە کۆشکی پاشایانی کورددا مۆسیقا، سەما و ھەڵپەڕکێ پەرەی سەند و کاری ھونەری پێش کەوت و دەوڵەمەند بوو لە کاتی بوونی دەوڵەتی مەروانیدا، دەوڵەتی تورکە سەلجووقییەکانیش ھەبوون، لە سەردەمی مەنسووری ناسرلدەولەدا، توغرولبەگ سوڵتانی سەلجووقییەکان بوو لە ساڵی ١٠٤٣دا توغرولبەگ بە سەرۆکایەتیی توغا ئاسغلی ١٠٠٠ سواری ناردە سەر مەییارفەرقین، بەڵام ھێزی سەلجووقیی تورک بەرانبەر سوارچاکیی مەروانی خۆیانیان ڕانەگرت و پیس شکان و تاڵانیش کران، ئیتر لە دوای ئەوەوە تورک خۆی دوور ڕا دەگرت لە سەردەمی ناسرلدەولەدا دەوڵەتی مەروانی بەرەو کزی چوو و نیزامولمولکی سوڵتانی سەلجووقییەکان، بە ھەلی زانی و ھێزێکی سوارەی بە سەرکردایەتیی فەخرولدەولەی ناردە سەر مەروانیەکان. فەخرولدەولە لە نزیکی ئامەد لەشکری خۆی دوو بەشەوە، بەشێکیان بە سەرۆکایەتیی کوڕەکەی خۆی، زەعمیرولڕوئەسا، ناردە سەر ئامەد و خۆیشی لەگەڵ ھێزەکەی تردا ھێرشی کردە سەر وان کە پایتەخت بوو، ناسرولدەولە ناچار بەرەو جەزیرە ھەڵات
    لە ساڵی ١٠٨٦دا و دوای مەییارفەرقین و ئامەد، ئیتر دەوڵەتی مەروانی کەوتە ژێر دەستی تورکە سەلجووقییەکانەوە. لە ساڵی ١٠٩٧دا دوایی بە دەسەڵاتی مەروانی ھات

    ئیمپراتۆریی ئەیووبی
    ئەیووبییەکان تیرەیەکی کوردن و لە ڕۆژەڵاتی کوردستاندا ژیاون. نوورەدین مەحموود، لە سەدەی دوانزەیەمدا دەوڵەتی زەنگیی لە ناوچەی کەرکووک، مووسڵ، حەلەب دامەزراند. لەو دەمەدا خاچپەرستانی ئەورووپا، بە ئەنادۆڵدا ھێرشیان کردە سەر شاری قودس. نە تورکی سەلجووقی و نە دەوڵەتی فاتمیی مسر توانییان پێشی ئەو لەشکرەی خاچپەرستانی ئەورووپا بگرن، تاکوو بەرگری لە شاری قودس بکەن و بیپارێزن
    سەرۆکی دەوڵەتی زەنگی، نوورەدین مەحموود بۆ پاراستنی سەرداری و سەروەریی قودس، لەگەڵ خاچپەرستاندا کەوتە شەڕ. لەبەر ئەوە ھێزێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی سەلاحەدینی ئەیووبیی ناردە پایتەختی دەوڵەتی فاتمیی مسر
    سەلاحەدینی ئەیووبی قوماندارێکی گەلێک زیرەک و قارەمان بوو. لە ساڵی ١١٧١دا ھەلی بۆ ھەڵکەوت و دەستی بە سەر دەوڵەتی فاتمیی میسردا گرت و دەسەڵاتی خۆی ئاشکرا کرد و لە جێی دەوڵەتی فاتمی، دەوڵەتی ئەیووبیی دامەزراند. سەلاحەدین لەسەر ھەڵوێستی خۆی کاروباری ڕادەپەڕاند. لە ساڵی ١١٧٤دا سنووری دەوڵەتی ئەیووبیی ئیسلامیی فراوان کرد و بوو بە خاوەن دەسەڵات. سنووری ئەم دەوڵەتە لە مسرەوە تاکوو حیجاز،یەمەن، فەلەستین، سووریا، کوردستان بوو. سەلاحەدین بۆ خۆی ھێزێکی چابووک و سوارچاکی لە کورد دروست کردبوو سەلاحەدینی ئەیووبی بە قارەمانێتیی خۆی شاری قودسی لە خاچپەرستانی ئەورووپا ڕزگار کرد و ھێزی خاچپارێزانی ڕەتاند و ناوی قوماندارێتیی کورد لە تەواوی جیھاندا بڵاو بووەوە. ئەگەرچی سەلاحەدین و ھەندێکیش لە لەشکرەکەی کورد بوون، بەڵام دەوڵەتی ئەیووبی خۆڕسک دەوڵەتێکی نەتەوەیی کوردی نەبوو، بەڵکوو دەوڵەتێکی ئیسلامی بوو، چونکوو لە سەردەمی ئەو کاتەی ئیسلامدا، ئەو دەوڵەتانەی دادەمەزران، لەسەر بنج و بناوانی نەتەوەیی دانەدەمەزراند، چونکە ھۆشیاریی نەتەوەیی لەو ئاستەدا نەبوو کە ببێتە مایەی دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی سەلاحەدینی ئەیووبی لە ساڵی ١١٩٣دا مرد و ئیتر دەوڵەتی ئەیووبی بەرەو سستبوون دەچوو، تاکوو لە ساڵی ١٢٥٠دا دەوڵەتی ئەیووبی کۆتاییی پێ ھات. ئێستاش گۆڕی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری شامە و لەسەر کێلی گۆڕەکەی نووسراوە: "سەلاحەدینی کورد"

    میرنشینیی ئەردەڵان
    میرنشینیی ئەردەڵان لە لایەن بابائەردەڵانەوە دامەزرێنراوە، ئەم میرنشینە نزیکەی ٦٥٠ ساڵ دەسەڵاتی ھەبوو. کاتێ مەغۆلەکان ھێرشیان کردە سەر کوردستان، بابائەردەڵان سیاسەتی بەرانبەر ئەوان بەکار ھێنا و لەگەڵیاندا نەکەوتە شەڕ، جا لەبەر ئەوە تا دەھات دەسەڵاتی میرنشینی ئەردەڵان لە ھەرێمی شارەزوور و ھەوراماندا مەزنتر و بەرفراوانتر دەبوو. بە ئامانجی ئەوەی کە دەوڵەتێکی نەتەوەیی دامەزرێنێ. ئەوە بوو لە دواییشدا تا ڕادەیەک گەیشتە ئامانجی خۆی و دەوڵەتێکی ھەرێمیی نەتەوەییی تەمەندرێژیشی دروست کرد لە سەدەی چواردەیەمدا، لە عێرقدا دەوڵەتی جەلائیری دروست بوو و توانییان بەشی ڕۆژاوا و باکووری ئەردەڵان بگرن. بەڵام لە سەدەی پانزەیەمدا سەرۆکی میرنشینی ئەردەڵان، میرحەسەن، باکوور و ڕۆژاوایشی لە ژێر دەستی جەلائیرییەکان ڕزگار کرد و زێی مەزنی کردە سنووری باکووری میرنشینی ئەردەڵان و لە ڕەواندزیشدا بنکەیەکی سەربازیی دروست کرد لەو سەردەمەدا وێژە و ھونەر و زمانی کوردی لە مزگەوتەکاندا زۆر پێش کەوتن و گەلێک بەرھەم بە زمانی کوردی بڵاو کرایەوە. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٤٩دا ھێرشێکی گەلێک مەزنیان بردە سەر ڕەواندز و لە نێوان عوسمانییەکان و ھێزی میرنشینی ئەردەڵاندا شەڕێکی دژوار ڕووی دا، عوسمانییەکان سەر نەکەوتن و شکستیان ھێنا
    میرنشینیی ئەردەڵان تاکوو ساڵی ١٨٦٤ لەسەر دەسەڵاتی خۆی مایەوە دوا میری ئەم میرنشینە ئەمانوڵڵا بوو کە ھەر لەو ساڵەدا بە دەستی عوسمانییەکان لە ناو برا و ئەم میرنشینە کۆتایی پێ ھات

    میرنشینیی بادینان
    میرنشینیی بادینان لە نێوان شاری مووسڵ و چەمی دیجلە و زێی مەزندا دامەزرێنرا بوو. سنووری میرنشینیی بادینان، لە ڕۆژئاواوە میرنشینیی بۆتان و لە باکوورەوە میرنشینیی ھەکاری و لە ڕۆژھەڵاتیشەوە میرنشینیی سۆران بوو. شاری ئامێدی پایتەختی میرنشینیی بادینان بوو. سنووری ئەم میرنشینییە ئەم شارانەی دەگرتەوە: زاخۆ، ئاکرێ و دھۆک
    دەوڵەتە ھەرێمی و مەزن و ناوەندییەکانیش ھەردەم دووبەرەکییان دەخستە ناو میرە کوردەکانەوە و نەیاندەویست میرە کوردەکان یەک بگرن و میرنشینە کوردییەکان ببی بە یەک
    دوای مردنی میرئیسماعیلی بادینان، میر محەمەدی سۆران میرنشینیی بادینانی خستە ژێر دەستی خۆیەوە و ھەردوو میرنشینەکە بوون بە یەک. میرنشینیی سۆرانیش لە ھەرێمی خۆیدا زۆر مەزن و بەھێز بوو

    میرنشینی سۆران
    دامەزراندنی میرنشینی سۆران لە لایەن کوردێکەوە بوو ناوی کەڵۆس بوو. کەڵۆس کوردێکی گەلێک ناودار بووە. لە سەردەمی مەر مستەفادا بارودۆخی میرنشینی سۆران گەشە دەکات و خۆش دەبێت. میر مستەفا لە ساڵی ١٨١٣دا دەسەڵاتی میرێتی دەداتە دەستی کوڕەکەی خۆیەوە کە ناوی میر محەمەد بووە، میرمحەمەد پیاوێکی ھۆشیار و زیرەک بووە، زۆر بەناوبانگ بووە، ئەم میر محەمەدە زیاتر بە پاشا کوێرە بەناوبانگ بووە
    میر محەمەد کاروباری میرێتی دەکاتە دوو بەشەوە:

    * چارەسەرکردنی شەڕ و گێرەوکێشەی ناوخۆی
    * خەبات لە پێناوی بەرفراوانکردنی میرنشینی سۆراندا.

    میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ پاش تێپەڕ بوونی سێ ساڵ بەسەر میرێتییەکەیدا، واتە لە ساڵی ١٨١٦دا کارخانەیەکی چەکی لە کاولان کە نزیکی ڕەواندزە دروست کرد لەو کارخانەیەدا، شمشێر تفەنگ و گوللە و تۆپ و چەرخی تۆپ و ... ھتد درووست دەکران
    پاش ئەوەی میر سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و دەستی دایە خەباتی بەرفراوانکردنی سنووری میرنشینیی خۆی و ئۆردووگایەکی سەربازیی لە ٣٠٠٠٠ (سی ھەزار) سەرباز درووست کرد، لەوانە ١٠٠٠٠ (دە ھەزار)ی سوارە و ٢٠٠٠٠ (بیست ھەزار)یشی پیادە بوون
    لە ساڵی ١٨٣٣دا سنووری میرنشینیی سۆران گەلێک بەرفراوان بوو. لە باکوورەوە دەگەیشتە جزیرە و لە باشووریشەوە تاکوو زێی بچووک و لە لایەکی تریشەوە دەگەیشتە سنووری میرنشینی بۆتان
    میرمحەمەد بۆ بەڕێوەبردنی میرنشینیی خۆی، سیستێمێکی دانا لە سیستێمەکەیدا خەزێنەیەکی سێ بەشیی پێک ھێنا:

    * بەشی ماڵ و مڵکی تایبەتیی میر.
    * بەشی داھات و باج.
    * بەشی دارایی و فەرمانڕەوایی و شارەکان و ... ھتد.

    میرمحەمەد لە ساڵی ١٨٣٠دا لەشکرێکی مەزنی بە سەرۆکایەتیی ئیبراھیم پاشا، دژی سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی ناردە سەر سووریا و لە لایەکی تریشەوە لەشکرێکی تری بە سەرۆکایەتیی میرموراد ناردە ئێران و ئەو ناوچانەی کوردیان تیا دەژیا میر لە ساڵی ١٨٣٤دا پەیمانێکی ئاشتیی لەگەڵ ئێراندا مۆر کرد دەوڵەتی عوسمانیش ھەردەم خەریکی پلانی ھێرش بردنە سەر میرنشینی سۆران بوو، بەڵام ھەر سەر نەدەکەوت لە ساڵی ١٨٣٦دا عوسمانییەکان بە سەرۆکایەتیی ڕەشید پاشا، ھێزێکی گەورە و گرانیان ناردە سەر میرنشینی سۆران و شەڕێک قورس بەرپا بوو. لە دواییدا ھێزی عوسمانی توانیی دەوروبەری میرنشینیی سۆران بگرێ دوایی میرمحەمد خۆی چوو بۆ ئەستەمووڵ. سوڵتان مەحموودی دووەمی عوسمانی میری ئازاد کرد، بەڵام لە گەڕانەوەدا بۆسەیەکیان بۆ دا نا و بە نامەردی میرمحەمەد ـ پاشا کۆرە ـ یان کوشت و میرنشینیی سۆرانیان ھەڵوەشاندەوە

    میرنشینی بابان
    میرنشینی بابان لە بنەڕەتدا بە ناوی فەقێ ئەحمەدی بابانەوە دامەزراوە. لە ساڵەکانی ١٦٨٦ بەدواوە بەھێز بووە و دواییش دەسەڵاتی گرتۆتە دەست. لە نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمدا میرنشینی بابان لە ڕووی سیاسییەوە و دژی دەوڵەتی عوسمانی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی بینیوە، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵات و ھێزی سەربازیی میرنشینی بابان. دەسەڵاتی میرنشینی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠ ساڵێک لەمەوبەر. ئەم میرنشینە دەکەوێتە ناوچەی سلێمانییەوە، لە باشووری میرنشینی سۆرانەوە و تاکوو بەشێکیش لە ڕۆژەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە. لە ڕۆژئاواشەوە تەواوی ناوچەی کەرکووکی دەگرتەوە. بەشێکی ناوچەی شارەزوور لەژێر دەسەڵاتی میرنشینی باباندا بوو. پایتەختی میرنشینی بابان قەڵاچوالان بوو. دوای ئەوەی دادوەری گوندی مەڵکەندی، ئیبراھیم پاشا، بە ناوی سلێمان پاشاوە، لە ساڵی ١٧٨٤دا دەستی بە درووستکردنی شارێک کرد و ناوی سلێمانیی لێ نا و دواییش کرا بە پایتەختی میرنشینی بابان
    لە سەردەمی میرنشینی باباندا گیروگرفتی ناوخۆیی زۆر بوو، ئەمە زۆر کاری کردە سەر بێھێزی و لاوازکردنی ئەم میرنشینە لە لایەکەوە، لە لایەکی تریشەوە عوسمانی و فارس بە پێی ڕێککەوتنی پەیمانی قەسری شیرین میرنشینی بابانیان لە ناو خۆیاندا بەش کرد. ئیتر لە دوای ئەوەیش میرنشینی بابان جارێ دەکەوتە ژێر دەستی عوسمانی و جارێکی تریش ژێر دەستی فارس
    لە سەردەمی میرعەبدولڕەحمان پاشادا جارێکی تریش میرنشینی بابان بەھێز بووەوە و سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. عوسمانییەکان لە ساڵی ١٨٢٢دا بە لەشکرێکی زۆر بەھێز و لەژێر سەرکردایەتیی مامەد پاشا خۆیدا، ھێرشی بردە سەر سلێمانی کە پایتەختی میرنشینی بابان بوو
    نزیکەی ٥٠٠ کەس لە لەشکری عوسمانی کوژرا، بەڵام لە دواییدا عوسمانییەکان توانییان شاری سلێمانی بگرن. مەحموود پاشا لە دوای مردنی باوکی بوو بە سەرۆکی میرنشینی بابان و تاکوو ساڵی ١٨٣٤ دەسەڵات بە دەستی ئەو بوو و دوای ئەویش دەسەڵاتی میرنشینی بابان تاکوو ساڵی ١٨٥١ بە دەستی سلێمان پاشا بوو
    ئەوەی شایانی باسە، لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئەم میرنشینەدا زمان و ئەدەبی کوردی زۆر پەرەی سەند، بەتایبەتی لە کۆتایی سەدەی شانزەوە تاکوو نیوەی یەکەمی سەدەی ھەژدە
    دروستبوونی قوتابخانەی شیعری کلاسیکی کوردی بە ڕێبەرایەتیی نالی ١٧٩٧ ـ ١٨٥٥ و ھاوڕێکانی، سالم و کوردی و مەحوی کە شەقـڵشکێنی شیعری کوردی بوون لە دیالێکتی کرمانجیی خواروودا و دواییش بوو بە زمانی ئەدەب و نووسین و زۆر لە شاعیرانی تریش ھەر لەسە ئەو ڕێچکەیە ڕۆیشتن و پەیڕەوییان کرد و پەرەیان بەو زمانە ئەدەبییە دا

    میرنشینی ھەکاری
    ھەکاری ناوچەیەکی شاخاوییە، میرنشینی ھەکاری دەکەوتە نێوان گۆلی وان، شاری وان و خۆشاوی. پایتەختی میرنشینی ھەکاری شاری چۆلەمێرگ بوو لەبەر ئەوەی ئەم میرنشینە لە ھەرێمێکی چیاییدا بوو، دەیتوانی خۆی لە دوژمن بپارێزێ و بژێ. بۆیەش ھەتا دەھات بەھێز دەبوو دەوڵەتی عوسمانی لەم میرنشینە دەترسا، بۆیە زۆر جار لەشکری دەناردە سەر گوندەکانی دەوروبەری میرنشینی ھەکاری و کاولی دەکردن و مووچەخۆر و ڕۆشنبیرانی کوردیان لەو ھەرێمە دەر دەکرد لەبەر ھێرش و زوڵم و زۆرداریی عوسمانییەکان، خەڵک پەنایان دەبردە بەر میرنشینی ھەکاری و ھێزی ئەم میرنشینەش ھەتا دەھات زیادی دەکرد. ھێزی چەکداری لە ٤٠٠٠٠ (چل ھەزار) زێدەتر بوو
    لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی فارسیش ترسی ئەم میرنشینەی لێ نیشتبوو، بۆیە جارەناجارێک بە لەشکری زۆر مەزنەوە ھێرش دەبردە سەری، بەڵام میرنشینی ھەکاری بەردەوام سەربەخۆییی خۆی دژی عوسمان و فارس بە سەرفەرازی پاراستووە. ئەمەش بەتایبەتی لە سەردەمی مستەفا پاشای ھەکاریدا کە میرنشینەکەی زۆر بەھێز بووبوو
    ھەرچەندە میرنشینی ھەکاری لەم دواییەی سەردەمی عوسمانییەکاندا ناوی نەمابوو، بەڵام دەوڵەت تاکوو ئەمڕۆش نەیتوانیوە بە تەواوی دەس بەسەر ئەو ھەرێمەدا بگرێ

    میرنشینی بۆتان
    پایتەختی میرنشینی بۆتان شاری جزیرە بوو. ئەم شارە دەکەوێتە تەنیشت چەمی دیجلەوە کە ئەویش ھۆیەکی گرنگ بوو بۆ ناوچەکە. ڕێگای بازرگانیی دیاربەکر ـ مووسڵ ـ بەغداد ـ ئەستەمووڵ بەوێدا تێدەپەڕی ئەم میرنشینە ڕۆڵێکی گرنگی لە مێژووی ڕووناکبیریی کورددا بینیوە. لە میرنشینیی بۆتاندا خەباتێکی زۆر بۆ پێشخستنی زمان و وێژەی کوردی کراوە. لە نێوان ساڵانی ١٤٠٠ ـ ١٥٧٠دا شاری جزیرە بووبووە سەرچاوەی زانیاری و ڕووناکبیری. لە قوتابخانەکانی جزیرەدا گەلێ مرۆڤی مەزن و ناودار ھەڵکەوتن لە ھەرێمەکانی میرنشینی بۆتان و ھەکاریدا، فەیلەسووف و نووسەر و شاعیری وەکوو مەلای جزیری، فەقێ تەیران و ئەحمەدی خانی دەرکەوتن. مەم و زینی خانی ئەمڕۆ لە ناو کلاسیکانی جیھاندا جێی خۆی گرتووە ھەروەھا بنەماڵەی بەدرخان لە ڕووی خزمەتکردنی زمان و وێژە و ھونەرەوە ڕۆڵێکی مەزن و گرنگیان بینیوە.لە ساڵی ١٨٨٠دا ڕۆژنامەی کوردستان و ساڵانی ١٩٣٠ ـ ١٩٥٤، گۆڤاری ھاوار، ڕۆژا نوو، ڕووناھی یان دەرکردووە لە ساڵی ١٨٢١دا بنەماڵەی عەزیزان دەسەڵاتی ئەم میرنشینەیان گرتە دەست لە سەدەی نۆزدەیەمدا کوردستان لە نێوان میرنشینەکاندا بەش کرا بوو. میرنشینی بۆتان دژی دوژمن تێکەڵاوییەکەی باشی لەگەڵ خەڵکی کورددا درووست کردبوو. ھەوڵێکی زۆریش بۆ یەکبوون و سەربەخۆیی میرنشینانی سۆران، بۆتان، بادینان،بابان درا، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی زوو ھەستی بەمە کرد و بە لەشکرێکی گەورە و گرانەوە ھێرشی بردە سەر ھەموو میرنشینەکان و بەو پەلامارە ئۆتۆنۆمیی میرنشینەکانی نەھێشت و دەزگای درووستکراوی داگیرکەری لە جێی میرنشینەکاندا دامەزراند کورد کە ئەوڕۆ گەورەترین نەتەوەی بێ نیشتمانی سەر گۆی زەوییە یەکێک لە کۆنترین نەتەوەکانی ڕۆژھەڵاتی نێزیک و ناوەڕاستە. سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناخی مێژوو. بەڵگە زانستییەکان پیشان دەدەن کە کوردستانیش مێژینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کانگەی کەونارایەکی ھەرە کۆن و دێرین. لە چاخی بەستەڵەکدا کە نێزیکەی نیو میلیۆن ساڵ پێش لە ئێستە ڕووی دا و نزیکەی ٢٠.٠٠٠ ساڵ پێش لە زایین کۆتایی ھات زۆربەی ناوچەکانی ئەورووپا و ئەمریکای باکووری داپۆشرابوون لە سەھۆڵ. ئەو دەمە ناوچە بیابانی و چۆڵەوانییەکانی ئەفریقا و مەڵبەندە وشکە عەرەبییەکان کەشێکی مامناوەندییان ھەبوو. کوردستانیش کەش و ئاووھەوایەکی بارانی و مامناوەندیی ھەبوو.





    سەرچاوە:ویکیپیدیا

      الوقت/التاريخ الآن هو الجمعة أبريل 19, 2024 6:45 pm