سه‌ره‌تاكانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی دهگهرِێتهوه بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو, هاورِێك له‌گه‌ڵ باڵكێشانی كۆمپیوته‌ر و توانا زۆره‌كه‌ی له كۆگاكردنی ده‌ق و تێكستی زۆردا, كه هه‌ر ئامێرێك بتوانێت هه‌زاران ناونیشان له‌خۆی بگرێت له‌گه‌ڵ توانای گواستنه‌وه‌ی بۆ سه‌ر دیسكه‌كان, تاوه‌كو توانی بگاته ده‌ستی هه‌زاران -به‌ڵكو دواتر لهرِێگهی ئینته‌رنێته‌وه و له كه‌مترین كاتدا- ملیۆنه‌ها خوێنه‌ر له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
كتێبی ئه‌لیكترۆنی وای لێهات رێگه‌ی خۆی گرت و به توندی وه‌ك ئامرازێكی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه مرۆییه‌كان كه‌وته كێبرِكێ كردنه‌وه. ململانێی نێوان زانیارییه‌كانی سه‌ر كاغه‌ز و زانیارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان, وه‌ك ئه‌و ململانێیه وایه كه له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌ستنووس بۆ چاپكراو روویدا, هه‌روه‌ها ئه‌وه دووپاتده‌كاته‌وه كه سه‌رده‌می داهاتوو سه‌رده‌می كتێبی ته‌قلیدی نییه, به‌ڵكو سه‌رده‌می شێوه ئهلیكترۆنییهكهیهتی.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا, ئه‌وه‌ی كه به كتێبی ئه‌لیكترۆنیش ناسراوه به‌دیاركه‌وت, ده‌كرێت كتێبی ئه‌لیكترۆنی به‌وه پێناسه بكرێت كه زاراوه‌یه‌كه به‌كاردێت بۆ وه‌سفكردنی ده‌قێكی هاوشێوه‌ی كتێب, به‌ڵام له‌سه‌ر شێوه‌ی دیجیته‌ڵی Digital, ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر بخرێتهرِوو. واته كتێبی ئه‌لیكترۆنی بریتییه له:
-خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر ئامێرێكی دیاریكراودا, وه‌ك Gemstar.
-خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێكی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ری كه‌سیی یان لاپ‌تۆپ.
چه‌مكی كتێبی ئه‌لیكترۆنی Electronic Book
كتێبی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و كتێبه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بڵاوكراوه‌ته‌وه و لاپهرِهكانی هاورِێكن له‌گه‌ڵ مواسه‌فاتی لاپهرِهكانی (وێب) و ده‌توانرێت به دابه‌زاندنی له سایتی بڵاوكه‌ری كتێبه‌كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌ده‌ست بهێنرێت, یاخود له‌سه‌ر سیدی له بازارِ یان لهرِێگهی پۆستی ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن ده‌زگا بڵاوكهرهوهكهیهوه. هه‌ندێجار به كتێبی ئه‌لیكترۆنی ده‌گوترێت كتێبی سه‌ر دیسك Books Disk.
هۆكارگه‌لی سه‌رهه‌ڵدانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی
-هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری كتێب كه ساڵانه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
-به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی بڵاوكردنه‌وه له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی كار و كاغه‌ز و ئامرازه‌كانی بڵاوكردنه‌وه.
- كتێبی ئه‌لیكترۆنی ئه‌و تێچووه زۆره‌ی كه كتێبخانه‌كان پێویستیانه له رێوشوێنی هونه‌ریی وه‌ك داواكردن و ته‌زوید و پێرستكردن و پۆلێن‌كردن و بهرگكردن و ... ناهێڵێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی
-ده‌توانرێت به ئاسانی بگوازرێته‌وه و داببه‌زێنرێته سه‌ر ئامێری جۆراوجۆره‌وه.
-ئاسانی گه‌یشتن به ناوهرِۆكهكهی به به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر.
-ئامرازگه‌لی هه‌مه‌چه‌شن له‌خۆده‌گرێت Multimedia وه‌ك: وێنه‌ی جوڵاو و گرته‌ی ڤیدیۆیی و باكگراوه‌ندی سرنجرِاكێش.
-ئاسانی خوێندنه‌وه‌ی به‌به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئامێری تر.
-به‌ستنه‌وه‌ی به‌و سه‌رچاوه زانستییانه‌ی كه لێیه‌وه وه‌رگیراوه (إقتباس) به‌شێوه‌یه‌ك كه له توانای خوێنه‌ر دایه سه‌رچاوه بنهرِهتییهكه بكاته‌وه و ده‌قه وه‌رگیراوه‌كه ببینێت.
-به‌كارهێنانی پێنووسی ره‌نگكردن و لێدوان له‌كاتی خسنتهرِووی كتێبه‌كه‌دا.
-ئاسانی پێرستكردنی له كتێبخانه‌كاندا.
-توانای په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردن له دووره‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری چ له سایتی بڵاوكه‌ره‌وه یان دانه‌ر یاخود كتێبخانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
-ئاسانی خوێندنه‌وه به‌هۆی ئاسانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپهرِهكان و گۆرِینی قه‌باره‌ی پیته‌كان و دۆزینه‌وه‌ی زانیاری پێویست.
-توانای زۆر بۆ كۆگاكردن.
-ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر ئاره‌زووی كرد كتێبه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت به‌ده‌ست بهێنێت, ئه‌وا گواستنه‌وه و خه‌زنكردنی كتێبه‌كه له‌هه‌ر كاتێكدا ته‌نها چه‌ند چركه و خوله‌كێكی ده‌وێت.
-هه‌رزانی نرخی كتێبی ئه‌لیكترۆنی.
شێوه‌كانی دیزاینی كتێبی ئه‌لیكترۆنی
* PDF Format
* RTF Format
-دیزاینی PDF Format
ئه‌مجۆره تایبه‌ته بۆ خوێندنه‌وه له‌سه‌ر ئامێری كۆمپیوته‌ری ته‌قلیدی (دیسكتۆپ) و كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ, هه‌میشه قه‌باره‌ی فۆنتی ده‌قه‌كه گه‌وره‌یه تاوه‌كو بۆ هه‌موو خوێنه‌ران گونجاو بێت, هه‌روه‌ك ژماره‌ی دێره‌كانی لاپهرِه له‌نێوان 9-10 دێر دایه و كتێبه‌كه لاپهرِه لاپهرِه دهخرێتهرِوو, ده‌ستكاریی كردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن خوێنه‌ر كارێكی زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
-دیزانی RTF Format
ئه‌مجۆره به چه‌ند شێوه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنرێت و ده‌توانرێت به یه‌كێك له‌م رێگایانه بخوێنرێته‌وه:
-خوێندنه‌وه‌ی به به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی Word
-خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر وه‌ك هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تر, ئه‌مجۆره رێگه به خوێنه‌ر ده‌دات كه گۆرِانكاریی له جۆری خه‌ت و قه‌باره و ره‌نگه‌كه‌ی بكات له‌گه‌ڵ گۆرِینی نێوانی دێره‌كان و په‌راوێزه‌كان.
ئامێره‌كانی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیكترۆنی E-Book Reader
به‌هۆی خراپییه‌كانی دانیشتنی سه‌ر كۆمپیوته‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه ده‌بێته هۆكاری فشار بۆ سه‌ر جه‌سته و لایه‌نی ده‌روونی به تایبه‌ت, له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی كیبۆرد و ماوس و دانیشتن به‌شێوه‌یه‌كی جێگیریی له‌به‌رامبه‌ر ئامێره‌كه‌دا, بۆیه زۆرێك له كۆمپانیاكان هه‌ستاون به دروستكردنی ئامێرگه‌لی بچووك كه به‌كاردێن بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیكترۆنی و ئه‌م ئامێرانه‌ش ناونراون به (رِیدهر-خوێنه‌ره‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیكترۆنی).
نمونه‌ی هه‌ندێك له‌و ئامێرانه:
-ئامێری Soft Book Reader
ئه‌م ئامێره قه‌باره‌كه‌ی بچووكه و كێشی كه‌مه, هه‌روه‌ها توانای به‌ستنه‌وه‌ی هه‌یه به ئینته‌رنێت, زیاتر له 2000 لاپهرِه ده‌گرێت, كتێبه‌كه به‌شێوه‌ی لاپهرِهی سه‌ربه‌خۆ دهخرێتهرِوو, هه‌روه‌ك ده‌توانرێت ده‌قه‌كه‌ی به فۆنت و خه‌تی جۆراوجۆر بخوێنرێته‌وه, له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی لاپهرِهكان و دانانی سێبه‌ر بۆ ده‌قه‌كان.
ئه‌مه‌یان بۆ په‌یوه‌ندیی كردن به تۆرِی ئینته‌رنێته‌وه پێویستی به ئامێری كۆمپیوته‌ر نییه, چونكه هه‌ر له‌ناو ئامێره‌كه خۆی فاكس مۆدیه‌می هه‌یه كه راسته‌وخۆ به تۆرِی Soft book ده‌یبه‌ستێته‌وه, ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی هێڵی ته‌له‌فۆنه‌وه. پرِۆسهی دابه‌زاندن و داونڵۆكردنی كتێبێك كه 300 لاپهرِه بێت دوو خولهك ده‌خایه‌نێت و له شاشه‌یه‌كی رووبه‌ر 9.5 ئینج دهخرێتهرِوو. سیمایه‌كی تری ئه‌م ئامێره ئه‌وه‌یه كه باكگراوندی شاشه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه كه پێویستی به سه‌رچاوه‌یه‌كی تری رووناكی نه‌بێت.
-ئامێری Librius Millennium E-Book
شاشه‌ی ئه‌م ئامێره‌ش رووناكی ده‌دات تاكو یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ر بدات بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی كتێبه‌كه له‌و شوێنانه‌ی كه رووناكییان كه‌مه, هه‌روه‌ها ئاسانی خوێندنه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر رووناكی راسته‌وخۆی تیشكی خۆردا, پاترییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كه كه ده‌توانرێت بارگاوی بكرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی 18 كاتژمێر كاری پێ بكرێت, هه‌روه‌ها به كتێبخانه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه كه زیاتر له 150 هه‌زار ناونیشان له هه‌موو بواره‌كانی زانیاریی له‌خۆی ده‌گرێت. لایه‌نێكی تری پۆزه‌تیڤی ئه‌م ئامێره ئه‌وه‌یه كه نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه و كێشه‌كه‌ی كه‌مه.
-ئامێری Summer Wool Lunch Book
ئه‌مه‌یان تایبه‌ت بۆ منداڵان دروستكراوه و بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبی منداڵان و له‌سه‌ر شێوه‌ی سندوقێكی خوارده‌مه‌نی منداڵانه و یه‌كه‌مین خوێنه‌ره‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیكترۆنییه كه به تایبه‌ت بۆ قوتابیان ئاماده‌كرابێت و له دامه‌زراوه فێركارییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت.
-ئامێری Rocket-Book
دیزاینێكی قه‌باره بچووكی هه‌یه تاكو به ئاسانی هه‌ڵبگیردرێت و زیاتر له 5000 لاپهرِه له ده‌ق و وێنه‌ی تێدا كۆگا ده‌كرێت, ئه‌مه و به‌هۆی كه‌میی كێشه‌كه‌ی ده‌توانرێت زۆر به ئاسانی بگوازرێته‌وه و هه‌روه‌ك توانای به‌كارهێنانی بۆ په‌یوه‌ندیكردنی راسته‌وخۆی له وه‌رگرتنی كۆپی ئه‌لیكترۆنی كتێبه‌كان و به‌مه‌ش چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌بێت گرنگرتینیان زیادكردنی ناونیشانه په‌سه‌نده‌كان و دانانی سێبه‌ر بۆ نووسینه‌كه و په‌راوێز بۆ لاپهرِهكان.
-ئامێری Dedicated Reader Every Book
ئه‌م ئامێره دوو شاشه‌ی هه‌یه كه توانایه‌كی به‌رزیان هه‌یه و به (له‌مس) كارده‌كات, به‌ڵام گرنگترین لایه‌نی نێگه‌تیڤی ئه‌مه‌یان ئه‌وه‌یه كه به به‌روارد به ئامێره‌كانی تر كێشه‌كه‌ی زۆره.
جۆره‌كانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی
-كتێبی ئه‌لیكترۆنی تێكستی: ئه‌و كتێبانه‌ن كه تێكستی ته‌واوی چاپكراوی كتێبه‌كه له‌خۆده‌گرن. به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به ئاسانی گهرِان (Search)ی تێدا بكات, له‌رێگه‌ی هه‌مان وشه‌كانی دانه‌ره‌كه به‌بێ گهرِانهوه سه‌ر سه‌ردێری بابهتهكان.
- كتێبی ئه‌لیكترۆنی تێكستی وێنه‌دار: جیاوازی ئه‌مجۆره له‌گه‌لڕ جۆری یه‌كه‌م له چۆنیه‌تی گهرِانهكه دایه به دوای وشه‌كان, به‌كارهێنه‌ر ناتوانێت ته‌نها به‌هۆی تێكستی كتێبه‌كه بگهرِێت, به‌ڵكو ده‌بێت پشت به سه‌ردێری بابهتهكان ببه‌ستێت یاخود لهرِێگهی ناونیشانی به‌شه‌كانی كتێبه‌كه‌وه.
- كتێبی ئه‌لیكترۆنی چه‌ند ئامرازیی: ئه‌مجۆره كتێبه ته‌نها ده‌ق و تێكست نییه و به‌س, به‌ڵكو ده‌نگ و وێنه و ئامرازگه‌لی تریشی تێدایه, به‌زۆری كتێبه فێركارییه‌كان و ده‌قی قورئانی پیرۆز له‌م جۆره‌ن.
سیماكانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی
-خێرایی له دابه‌شكردن به به‌راورد به كتێبی چاپكراو.
-هه‌مه‌چه‌شنی لاپهرِهكانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی, چونكه گرته‌ی ڤیدیۆیی و ده‌نگ و كاریگه‌ریی ده‌نگیی جۆراوجۆریشی تێداده‌بێت.
-توانای راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان له كتێبی ئه‌لیكترۆنی هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشان كردنیاندا.
-خێرایی له تازه‌كردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ناو كتێبی ئه‌لیكترۆنی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر.
-دابه‌شكردنی كتێبی ئه‌لیكترۆنی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ گهرِانهوه بۆ مافه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك.
-بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیكترۆنی رۆڵی نێوه‌ند له‌نێوان خوێنه‌ر و بڵاوكار یان دانه‌ر ناهێڵێت و لهرِووی تێچووه‌كانی فرۆشتنی كتێبه‌كه به تاك و تێچووه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه, ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نرخی فرۆشتن بۆ خوێنه‌ر.
-كه‌مبوونه‌وه‌ی تێچووی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیكترۆنی به به‌راورد به كتێبی چاپكراو به‌هۆی نه‌بوونی تێچووی چاپكردنی كاغه‌زه‌كه‌یه‌وه.
-ده‌توانرێت ژماره‌یه‌كی زۆری كتێبی ئه‌لیكترۆنی له یه‌ك كات و له یه‌ك شوێن داببه‌زێنرێت.
-كتێبی ئه‌لیكترۆنی پێویستی به كاتێكی كه‌متر هه‌یه له ده‌ركردن و بڵاوكردنه‌وه و تازهكردنهوهیدا.
گرفته‌كانی به‌رده‌م بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیكترۆنی
-هێشتا حه‌ز و ئاره‌زووی خوێنه‌ر بۆ كتێبی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك پێویست نییه. سهرهرِای هه‌مه‌چه‌شنی زانیارییه‌كانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی, كه‌چی مه‌یل و ئاره‌زووی خوێنه‌ر بۆ كتێبی چاپكراو زیاتره.
-بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی پێویستی به ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووتر و باشتر هه‌یه بۆ خوێنه‌ر.
-ئامێره‌كانی خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیكترۆنی (Book Reader) سهرهرِای كه‌می تێچوونه‌كه‌ی, به‌ڵام هێشتا بۆ خوێنه‌ری كه‌مده‌رامه‌ت بارگرانییه لهرِووی مادییه‌وه.
-نه‌بوونی كتێبی ئه‌لیكترۆنی و ئامێره‌كانی خوێندنه‌وه‌كه‌ی له گرنگترین ژینگه و شوێنه‌كانی به‌كارهێنانیاندا, وه‌ك زانكۆ و قوتابخانه و كتێبخانه‌كان, ئه‌مه‌ش به نێگه‌تیڤ كارده‌كاته سه‌ر خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی.
-نه‌بوونی بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی ئامێری خوێندنه‌وه‌ی كتێبی ئه‌لیكترۆنی له شوێنه گشتییه‌كان, ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی وشیاری له‌باره‌ی گرنگییه‌كه‌ی و رێگه‌كانی به‌كارهێنانی.
-ئه‌گه‌ر كتێبه‌كه گه‌وره بێت, ئه‌وا دانه‌ر پێویستی به كات و ماندووبوونی زۆره له داخڵكردنی داتا و زانیارییه‌كان بۆ ناو سیسته‌مه‌كه.
-كه‌میی ناونیشانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی به به‌راورد به كتێبی چاپكراو.
كتێبی ئه‌لیكترۆنی و خوێندن له ئایینده‌دا
به به‌كارهێنانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن مامۆستایانی قوتابخانه و زانكۆكان له ئایینده‌دا, خوێندن چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیی وه‌رده‌گرێت, له‌وانه:
-به‌كارهێنانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی و ئامێره‌كانی خوێندنه‌وه له جیاتی كتێبی ته‌قلیدی كه زۆربه‌ی جار قوتابیان له به‌كارهێنانیدا سه‌ركه‌وتوو نابن.
-خێرایی تازه‌كردنه‌وه‌ی بابه‌تی زانستی و راهێنانی قوتابیان له‌سه‌ری و بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان.
-توانای قوتابیان له به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت, ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئاسانی به‌كارهێنانی كتێبی ئه‌لیكترۆنیش.
-به‌كارهێنانی كتێبی ئه‌لیكترۆنی بۆ خوێندن له دووره‌وه.
-هه‌مه‌جۆری شێوه‌كانی خستنهرِووی زانیارییه‌كان له كتێبی ئه‌لیكترۆنیدا, یارمه‌تیده‌ره بۆ تێگه‌یشتنی زانیارییه‌كان به ئاسانی له‌لایه‌ن قوتابیانه‌وه.
-خوێندنی چالاكییه زانستییه‌كان به به‌كارهێنانی گرته‌ی ڤیدیۆیی جوڵاو, یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه فێركارییه‌كان.
-جێبه‌جێكردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌لیكترۆنی به په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ له‌نێوان قوتابیان و بابه‌ته فێركارییه‌كه‌ی كتێبه ئه‌لیكترۆنییه‌كه و له‌لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایان‌دا.
كتێبی ئه‌لیكترۆنی و كتێبخانه
ئایا كتێبی ئه‌لیكترۆنی له كتێبخانه‌دا رووبهرِووی كێشه و گرفته‌كاندا ده‌بێته‌وه؟ كتێبی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك هه‌ر كه‌ره‌سه‌یه‌كی تری كتێبخانه‌ی تازه و سه‌رده‌میانه‌یه كه پێویستییان به ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌یه, بۆیه ئه‌مینداری كتێبخانه‌ش پێویستی به راهێنان و ئاشنابوون به به‌كارهێنانه‌كانی هه‌یه, وه‌ك:
-ته‌كنیكی پێرستكردنی بیبیلۆگرافی.
-هه‌ڵبژاردن و ده‌ستنیشان كردن.
-ده‌ستاوده‌ست كردنی ئه‌م كه‌ره‌سانه له‌نێوان خوێنه‌ران و شێوازی خواستنی.
-شێوازه‌كانی خواستنی ئامێره‌كانی خوێندنه‌وه.
-شێوه‌كانی فه‌راهه‌م كردن له‌سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت.
=شێوازی (ته‌زوید) كردن.
-بهرِێوهبردنی داتابه‌یسی تایبه‌ت به كه‌ره‌سه‌كانی كتێبخانه.
www.c4kurd.com