кцгdIsтдп


    برایه‌تی و سینه‌ پاکی

    Share

    عمر خالید عسمان
    Admin

    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 2009-10-24
    Age : 24
    Welat : iraq

    برایه‌تی و سینه‌ پاکی

    Mesaj  عمر خالید عسمان on Mon May 30, 2011 3:35 pm



    خوشک و برای به‌ريز پيویسته‌ له‌سه‌ر هه‌ر یه‌ک له‌ ئيمه‌ بیر له‌ قسه‌ی پیغه‌مبه‌ره‌که‌مان صلى الله عليه وسلم بکه‌ینه‌وه‌و تيی بگه‌ین و جئ به‌جئی بکه‌ین، هه‌تا په‌یوه‌ندی برایانه‌و خؤشه‌ویستیمان بؤ یه‌کتر له‌به‌ر خوا زیاد بکه‌ین ببینه‌ برای گیانی به‌ گیانی له‌به‌ر خوا مانای برایه‌تی و خؤشه‌ویستی له‌به‌ر خوا و سینه‌ پاکی مانایه‌کی جوانه‌ رق و کینه‌ی موسولمانان یه‌ک بؤ یه‌کتری و گه‌ردی دل و ناره‌حه‌تی له‌یه‌ک کاريکی زؤر خراپه

    له‌ ئه‌بی مالیکی ئه‌شعه‌ریه‌وه‌ ده‌گيرنه‌وه ئه‌ویش له‌ پيغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلى الله عليه وسلم ده‌گيريته‌وه‌ که‌ فه‌رمویه‌تی ئه‌ی خه‌لکینه‌ گوئ بگرن و بیر بکه‌نه‌وه‌و بزانن که‌ بيگومان خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی وای هه‌یه‌ نه‌ پيغه‌مبه‌رن و نه‌ شه‌هیدن پيغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان خؤزگه‌یان پئ ده‌خوازن به‌هؤی جيگاو نزیکیانه‌وه‌ له‌ خوا پیاويکی ده‌شته‌کی له‌ ناوچه‌یه‌کی دووره‌وه‌ هات به‌ ده‌ستی ئیشاره‌تی بؤ پیغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم کردو وتی ئه‌ی پيغه‌مبه‌ری خوا که‌سانيک هه‌ن له‌ ناو خه‌لکدا ‌ نه‌ پيغه‌مبه‌رن و نه‌ شه‌هیدن پيغه‌مبه‌ران و شه‌هیدان خؤزگه‌یان پئ ده‌خوازن به‌هؤی جيگاو نزیکیانه‌وه‌ له‌ خوا باسی ئه‌و خه‌لکانه‌مان بؤ بکه‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم روی گه‌شایه‌وه‌ به‌م پرسیاره‌ی کابرای ده‌شته‌کی پیغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رموی ئه‌وانه‌ کاسانيکن له‌ناو خه‌لک و هؤزه‌ جیاجیاکاندا هیچ خزمایه‌تیه‌کیان نییه‌ له‌به‌ر خوا یه‌کتریان خؤش ده‌وئ و له‌ پيناوی ئه‌ودا تيده‌کؤشن له‌ رؤژی دواییدا خوای گه‌وره‌ سه‌کؤیان ده‌داتئ له‌ نور له‌سه‌ری داده‌نیشن ده‌م و چاویان ده‌بيت به‌ نور و جل و به‌رگیان ده‌بيت به‌ نورخه‌لک زه‌وره‌ ته‌ره‌ک ده‌بيت له‌رؤژی دواییدا ئه‌وان ناترسن ئه‌وانه‌ وه‌لی خوان ئه‌بو موسلیم ده‌ليت رؤیشتم تا گه‌یشتم به‌ عوباده‌ی کوری صامت باسی قسه‌کانی مه‌عازی کوری جه‌به‌لم بؤ کرد وتی له‌ پيغه‌مبه‌ری خوام بیست که‌ ده‌ی فه‌رموو خوا ده‌فه‌رمويت خؤشه‌ویستیم بریاری داوه‌ بؤ ئه‌وانه‌ی یه‌کتریان خؤش ده‌ويت له‌به‌ر من وه‌ خؤشه‌ویستیم بریار داوه‌ بؤ ئه‌وانه‌ی ده‌به‌خشن له‌پيناوی خوادا خؤشه‌ویستم بریاری داوه‌ بؤ ئه‌وانه‌ی هاتو چؤی یه‌کتری ده‌که‌ن له‌ به‌ر من ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر خوا یه‌کتریان خؤشده‌ويت له‌سه‌ر سه‌کؤن سه‌کؤکان له‌ نورن له‌ سيبه‌ری عه‌رشدا له‌ رؤژيکدا که‌ سيبه‌ر نییه‌ جگه‌ له‌و سيبه‌ره‌ پيغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌رده‌وام باسی برایه‌تی و خؤشه‌ویستی و سینه‌پاکی له‌ به‌ر خوا ده‌کرد جه‌ختی ده‌کرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مکانه‌ یاران ده‌یان بیست و بیریان لئ ده‌کرده‌وه‌ ليی تيده‌گه‌یشتن و جئ به‌ جییان ده‌کرد به‌ ئیخلاس و دل سؤزیه‌وه‌ به‌مه‌ش په‌یواندی و خؤشه‌ویستیان بؤ براکانیان زیاد ده‌بو خواش سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌وتوی ده‌کردن به‌سه‌ر دوژمناندا سه‌ری ده‌خستن
    خوای گه‌وره‌ سینه‌و دلمان پاک بکاته‌وه‌ له‌ هه‌م و رق و کینه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر یه‌کتری وام ليبکات هه‌مو ژیانمان بؤ به‌ده‌ست هينانی ره‌زاماندی ئه‌و بيت ئه‌مین

    www.islam-kurd.wen9.org

      Wext û Saet niha: Wed Dec 07, 2016 3:45 am