PNA - ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانایانی ئه‌مه‌ریكایی پیشانیداوه كه مه‌ترسی تووشبوون به كه‌م
خوێنی، له منداڵان زۆر زیاتره به به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه دا.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی "یونایتدپرێس"، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی ئه‌مه‌ریكایی پیشانی داوه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی تووشبوونی منداڵان به‌نه‌خۆشیی كه‌م خوێنی به‌هۆی كه‌می ڤیتامین D یه له‌منداڵه‌كان.
به پێی ئه‌و توێژینه‌وانه، حاڵه‌تی كه‌م خوێنی، به هۆی كه‌مبوونی ئه‌و خرۆكه سوورانه‌ی كه هه‌ڵگری ئۆكسجینن له‌و كه‌سه دا كه‌م ده‌بێـته‌وه.
پسپۆرێكی نه‌خۆشی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی " جانز هاپكینه‌ز" به‌ناوی دكتۆر "مردیت ئاتكینسۆن" كه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و تیمه توێژینه‌وه‌یه‌ی به ئه‌ستۆگرتووه له‌و باره‌یه‌وه وتوویه‌تی: له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا په‌یوه‌نده‌ی نێوان رێژه‌ی " هیموگلۆبینه‌كانی" كه‌سی تووشبوو به كه‌م خوێنی یان "ئانمی" و هه‌روه‌ها رێژه‌ی ڤیتامین D په‌یوه‌ست به 9 هه‌زار و 400 منداڵ كه ته‌مه‌نییان له نێوان 2 تا 12 ساڵ بووه، توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر بۆ ئه‌نجامدراوه.
ده‌رئه‌نجام ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر چه‌نده رێژه‌ی ڤیتامین D له ناو ئه‌و كه‌سانه كه‌متر بێت، رێژه‌ی "هیموگلۆبینه‌كان" كه‌متر بوون و مه‌ترسی تووشبوون به كه‌م خوێنی له‌و كه‌سانه روی له به‌رز بوونه‌وه كردووه.
ئه‌و منداڵانانه‌ی رێژه‌ی ڤیتامین D به‌رێژه‌ی 20 نانۆگرام له ناو یه‌ك میلی مه‌تری خوێنیان كه‌متر بووه، ئه‌وا به‌رێژه‌ی 50% زیاتر به به‌راوه‌رد له كه‌سانی تر له مه‌ترسی تووشبوون به " ئانمی" یان كه‌م خوێنی دا بوون.
www.gullchin.com