•
ماڕادۆنا:
ناوی تەواوی: دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا
بەرواری لەدایكبوونی: 30ـی ئۆكتۆبەری 1960 (50 ساڵ)
شوێنی لەدایكبوونی: لانۆس، بۆینس ئایرس – ئەرژەنتین
درێژی: 165 سانتیم
ناوەندی یاریكردنی: ناوەڕاست و هێرشبردن.
ئەو یانانەی یاریی بۆ كردوون:
لە ساڵی 1969ـوە تا 1976 لە ڕیزی لاوانی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی كردووە.
1976 تا 1981 لە ڕیزی یەكەمی یانەی ئەرژەنتینۆس جۆنیۆرزدا یاریی كردووە، كە لە كۆی 166 یاریدا، 116 گۆڵی تۆمار كردووە.
لە 1981ـەوە تا 1982 لە یانەی بۆكاجۆنیۆرزدا یاریی كردووە، لە كۆی 40 یاریدا 28 گۆڵی تۆمار كردووە.
لە 1982ـەوە تا 1984 لە یانەی بەرشلۆنە یاریی كردووە و لە كۆی 58 یاریدا، 38 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە چنگ خستووە.
لە 1984ـەوە تا 1991 لە یانەی ناپۆلی یاریی كردووە و لە كۆی 259 یاریدا بۆ ئەو یانەیە، 115 گۆڵی تۆمار كردووە.
لە 1992ـەوە تا 1993 لە یانەی سڤیلیا یاریی كردووە، كە لە كۆی 29 یاریدا، 7 گۆڵی دەست خستووە.
لە 1993ـدا لە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێزدا بووە، كە لە كۆی 7 یاریدا، تاقە گۆڵێكیشی نەكردووە.
پاشان لە 1995ـەوە تا 1997 لە یانەی بۆكاجۆنیۆرزدا یاریی كردووە و لە كۆی 31 یاریدا، 7 گۆڵی تۆمار كردووە.
كە بە كۆی گشتی دەكاتە 311 گۆڵ لە 590 یاری و ئەو گۆڵانە تەنیا لە خولی نێوخۆیی وڵاتانەكاندا تۆمار كراون.
ماڕادۆنا، لە 1977ـەوە تا 1994 لە ڕیزەكانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەكەیدا یاریی كردووە، لەو ماوەیەدا لە كۆی 91 یاریدا، 34 گۆڵی تۆمار كردووە، كە زۆربەیان گۆڵی كاریگەر و ئەنجامگۆڕ بوونە.
ماڕادۆنا كێیە؟
دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا (Diego Armando Maradona)، لە 30ـی ئۆكتۆبەری 1960 لە دایك بووە، ئەو یاریزانی تۆپی پێی ئەرژەنتینییە، زۆرترین كاریگەریی هەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێكی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیهاندا دەزانن.
سەرەتای یاریكردنی:
ماڕادۆنا، كە لە “لانۆس”ـی باشووری “بۆینس ئایرس” لە دایك بووە، لە خێزانێكی زۆر هەژاری پارێزگەی “كۆریێنتس” بووە، ماڕادۆنا یەكەم كوڕی گەورەی خێزانەكەیەتی لە دوای بوونی سێ كچ، هەروەها دوو برایشی لە دوای خۆی لە دایك بوون، كە نێویان (هیۆگۆ و ئیدواردۆ)ـیە و هەردووكیان وەك ماڕادۆنا یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بوونە.
كاروانی ژیانی یاریزانی:
مارادۆنا بههۆی لێهاتوویهوه لهتهمهنی 16دا ساڵیدا لهلایهن (مینۆتو)ی ڕاهیِنهره وداوای لێكرا بۆئهوهی بچێتهریزی ههڵبژاردهی ووڵاتهكهیهوه ,بهڵام لهجامی پاڵهوانیهتی ساڵی1978دا (مینۆتو)ی ڕاهێنهربهشداری بهمارادۆنا نهكرد, ئهمهش كاریگهریهكی زۆری لهلای مارادۆنا جێهێشت بهجۆرێك بۆداهاتوو ههوڵی زیاتری دهدابۆ بهشداری كردن له پاڵهوانێتیهكاندا,شایان باسه له جامی پاڵهوانیهتی جیهانی لهساڵی1979دا مارادۆنا به وورهیهكی پۆڵاینهوه بهشداری كرد له وولاتی یابان,له ههمان كاتدا جهماوهری (بۆینس ئاێرس) له گواستنهوه ڕاستهوخۆی دا و له كاتژمێره سهرهتاكانی بهیانیدا تێبینی یاریهكهیان دهكرد, بهو هیوایهی ئهستێرهكهیان بتوانێت كارێكی سهركهوتوو ئهنجام بدات,بهم جۆره ئهرجهنتین لهیاری كۆتایی دا توانی لهگهڵ یهكیهتی سوڤێتی جاران بهئهنجامی 3گۆڵ بهرامبهربه گۆلێك سهركهوتووبێت ومارادۆناش پێگهی
جیهانی خۆی ویهكهم نازناوی خۆی بهلێدانه ڕاستهوخۆكهی جێگیرتر كرد ولهداویدا چهندین نازناوی تر بهدوایهدا هات.بهڵام دوای ئهوهی
زیاتر بهناوبانگ بوو
ماڕادۆنا لەوە بە دوا، لەگەڵ ئەرژەنتین بەردەوام بوو و بەشداریی مۆندیالی 1982ـی كرد، كە هەر لەو ساڵەدا بەرەو یانەی بەرشلۆنە گواسترایەوە، لە 1983ـیش لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا، ئەوەیش كاتێك بوو كە لە یاریی كۆتاییدا لە یانەی ڕیاڵ مەدریدیان بردەوە.
كارگێڕیی یانەی بەرشلۆنە، بە ئاستی ماڕادۆنا سەرسام نەبوون، بۆیە ئەو یاریزانە لە ساڵی 1984ـدا بەرەو یانەی ناپۆلی گواسترایەوە.
لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیاییەدا، ئاستێكی جێسەرنجی نماییش كرد، ماڕادۆنا وای كرد كە ئەو یانەیە نازناوی كاڵچیۆی 1987 و 1990 بباتەوە و لە 1988 و 1989ـدا پلەی دووەمی هەمان خولیان بەركەوت، هەروەها لە 1987ـیشدا جامی ئیتاڵیای بۆ چنگ خست و، لە 1989ـدا بە نازناوی جامی ئەوكاتی یەكیەتیی ئەورووپا شاد بوون و ئینجا لە 1990ـدا جامی سوپەری ئیتاڵیایش لە لایەن ناپۆلییەوە تاپۆ كرا، كە لە هەموو ئەو دەستكەوتانەدا ماڕادءنا ڕۆڵی سەرەكیی هەبوو.
لە ساڵی 1986ـدا، ماڕادۆنا توانی مۆندیالی ئەو ساڵە بۆ ئەرژەنتین بە دەست بهێنێت، ئەوەیش كاتێك هات كە لە یاریی كۆتاییدا بە ئەنجامی 3 – 2 گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژئاوای بردەوە.
لەو پاڵەوانیەتییەدا، ڕووداوێك پێش هات، ئەویش تۆماركردنی گۆڵ بوو “بە دەست” لە لایەن ماڕادۆناوە، كە لە یاریی پێشكۆتایی و بەرانبەر ئینگلیزەكان بوو، بەو هۆیەوەی ناوبژیوان ئەو بارەی نەبینی، بۆیە دەستی بۆ نێوەڕاستی یاریگە درێژ كرد و گۆڵی ژمارد.
ماڕادۆنا لە مۆندیالی 1990ـیشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدا گەییشتە یاریی كۆتایی و بەرانبەر هەمان هەڵبژاردە یارییان كرد، كە لە فیناڵی مۆندیالی پێشوودا لێیان بردبووەوە. ئەرژەنتین یاریی كۆتایی ئەو مۆندیالەی 0 – 1 بە ئەڵمانیای خۆرئاوا دۆڕاند.
ماڕادۆنا هەروەها لە مۆندیالی 1994ـیش لە دوو یاریدا بەشدار بوو و گۆڵێكیشی تۆمار كرد، بەڵام دوای ئەوەی هەر لە نێو مۆندیالدا پشكنینی پزیشكیی بۆ كرا، سەركەوتوو نەبوو و دەركەوت كە ماددەی وزەبەخشی قەدەغەكراو و كۆكاینی بە كار بردووە، بۆیە بۆ ماوەی 15 مانگ لە یاریكردن ڕاگیرا.
ماڕادۆنا پێش ئەو بەروارە، لە 1992- 1993 لە یانەی سڤیلیا یاریی كردبوو، پاشان لە 1993ـدا چووە یانەی نیوێڵز ئۆڵد بوێز.
ماڕادۆنا لە 1995 تا 1997 لە یانەی بۆكا جۆنیۆرزی وڵاتەكەیدا یاریی كرد.
دواتریش گەرەكی بوو كە مەشقی چەند یانەیەك بداتەوە، بەڵام سەركوتوو نەبوو و وازی هێنا، دواجار لە 30ـی ئۆكۆتۆبەری 1997ـدا و لە تەمەنی 37 ساڵاندا بە یەكجاری وازی لە یاریكردن هێنا.
ماڕادۆنا دوای وازهێنانی لە یاریكردن، ئاڵوودە بوو بە كێشانی كۆكایین و بەكاربردنی ماددەی وزەبەخش و سەرخۆشكەر، هەروەها بە دەست كێشزۆرییشەوە دەیناڵاند، بە هۆی ئەوانەوە ماڕادۆنا لە مەرگ نزیك بووەوە، بەڵام بە هۆی هەوڵی زۆر و ڕانەوەستاوی پزیشكانەوە، لەو بەڵایە ڕزگاری بوو و چارەسەر كرا، ئەوەیش لەسەر دەستی سەركردەی گەورەی كوباییەكان (ڤیدڵ كاسترۆ) بوو، كە هەر لەو وڵاتەیش چارەی بۆ كرا.
دوای ماوەیەك لە چاكبوونەوەی و ڕێك لە 29ـی ئۆكتۆبەری 2008ـدا ماڕادۆنا لە شوێنی “ئەلڤیۆ بازێلی” ئەركی مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی تانگۆی گرتە ئەستۆ، كە ئەوە خەونی چەند ساڵەی بوو، بەڵام دوای ئەوەی ئەو ئەركی مەشقدانەوەی ئەرژەنتینی گرتە ئەسۆ، ئاستی ئەرژەنتین هێندەی دیكە دابەزی و بە ڕاددەیەك ئەرژەنتین لەژێر هەڕەشەی نەگەییشتن بە مۆندیالی 2010 بوو،
بەڵام دواجار هەرچۆنێك بێت بە مۆندیال گەییشت، لە مۆندیالیش دیسان بە دەست ئاستخراپی و ئەنجامناباشییەوە ئەرژەنتین دەیناڵاند، بە ڕاددەیەك لە قۆناغی نیوەی كۆتاییدا، بە ئەنجامێكی گەورە و 0 – 4 بە ئەڵمانیاییەكان دۆڕاندیان. دوای ئەوە بە ماوەیەك، یەكیەتیی تۆپی پێی ئەرژەنتین ماڕادۆنای لە ئەركەكەی دوور خستەوە و ئەو ئێستا هیچ كارێكی فەرمی ناكات، بەڵام بە هیوای ئەوەیە مەشقی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین وەربگرێتەوە.
دەستكەوتەكانی:
نازناوی”Primera División” لە 1982
نازناوی لا لیگا 1982
جامی سوپەری ئیسپانی 1983
جامی خولی ئیتاڵیا 1987
جامی ئیتاڵیا 1987
جامی یەكیەتیی ئەورووپا 1989
جامی خولی ئیتاڵیا 1990
جامی سوپەری ئیتاڵیا 1991
جامی جیهانی لاوان 1979
مۆندیالی 1986
دووەمی مۆندیالی 1990
خەونی مارادۆنا ئەوەبوو كە ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وە بەردەوام لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەكانەوە ئاماژەی پێدەكرد ،لە بەرواری (29) ئۆكتۆبەری ساڵی (2008) سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین(خولیۆ گرۆندونا)بڕیاری دا مارادۆنا بكاتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە شوێنی رأهێنەری پێشووی ئەرجەنتینی (ئەلڤیۆ بازیلی) كە دەستی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی كێشایەوە دوای دۆڕاندنی بە هەڵبژاردەی شیللی لە یاری یەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی (2010) ئەفەریقای باشوور.وە هەروەها (خولیۆ گرۆندونا) (سیرجیۆ ترۆلیو) كردە یاریدەدەری ڕاهێنەر.
یانهی کوردان