تۆژینه‌وه‌یه‌كی نوێ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه چاره‌كردنی نه‌خۆشیی ده‌روونی له رێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه له‌وانه‌یه زۆر كاریگه‌رتر بێت بۆ نه‌خۆش و باشتریش بێت له‌و چاره‌كردنه راسته‌وخۆیه‌ی كه له‌نێوان پزیشك و نه‌خۆشدا ئه‌نجام ده‌درێت. تۆژه‌ره به‌ریتانیه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌وانه‌یه ئینته‌رنێت رۆڵێكی گرنگ ببینێ له چاره‌كردنی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بوون، به تایبه‌تیش له‌لای ئه‌وانه‌ی ناتوانن بچنه لای پزیشك. تۆژینه‌وه‌كه هۆكاری ئه‌مه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌و ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌ی كه نه‌خۆشه‌كه ده‌یبێت له قسه‌كردن ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه له ده‌روونیدا په‌نگیان خواردۆته‌وه و به شێوه‌یه‌كی فراوانتر له‌وه‌ی كه له‌به‌رامبه‌ر پزیشكدا بووه‌ستی و ده‌ریان بڕێت.
له‌و تۆژینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووه‌كان كراونه‌ته دوو به‌شه‌وه: به‌شێكیان ئه‌وانه بوون كه چاره‌سه‌ریان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه وه‌رده‌گرت و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان ئه‌وانه بوون كه به رێگه ئاساییه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كران و چاوه‌ڕێی پزیشكیان ده‌كرد تا نۆره‌یان دێت و رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه. ئه‌نجامه‌كان نیشانیان دا كه 38% له كۆی 113 كه‌س كه به رێگه‌ی ئینته‌رنێت چارهكران به ته‌واوی له خه‌مۆكی چاك بوونه‌وه، به‌رامبه‌ر به 24% له‌وانه‌ی كه به‌شێوه‌ی سرووشتی چاره‌سه‌ركران. پاش درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی چارهكردنهكان 48% له‌وانه‌ی به رێگه‌ی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ریان وه‌رده‌گرت توانیان چاك ببنه‌وه، به‌ڵام رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له به‌شی دووه‌م بوون و چاكبوونه‌وه ته‌نیا گه‌یشته 26%.
دكتۆر (دێیڤید كیسله‌ر) له زانكۆی (بریستۆل)ی به‌ریتانی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه نووسین كاتێكی باش به خه‌ڵك ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌سته بكات و له‌خۆ رامینێ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره له پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر كردنه‌كه.
ئینته‌رنێت پزیشكی تایبه‌تیته
له‌م دواییانه‌دا دیارده‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت له بواری چاره‌سه‌ری پزیشكیدا زۆر بڵاوبۆته‌وه و ژماره‌یه‌ك له سايتی تایبه‌ت به هه‌ندێ نه‌خۆشی باوی جیهان دروست كراون. به‌م دواییه‌ش سايتێكی ئه‌لیكترۆنی ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی پزیشكان بدات له چاره‌كردنی نزیكه‌ی چاره‌كه ملیۆنێك باری شكانی ئێسك له یه‌ك ساڵدا به‌هۆی ناسكبوون و داخورانی ئێسكه‌كان. به‌مه‌ش گیانی هه‌زاران كه‌س ده‌پارێزرێت له‌وانه‌ی تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی ئێسكه‌كانیان هاتوون. هه‌ندێ كه‌س وای ده‌بینن كه ئه‌م سايته سنوورێك داده‌نێ بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فه‌رمیه‌ی پزیشكان كه به نایه‌كسانی گه‌یشتنه ده‌ستی ده‌رمانی گونجاو بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه توندده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه ره‌نگه هه‌ندێك له ئازاره‌كان كه‌م كه‌نه‌وه و نه‌یه‌ڵن تووشی په‌ككه‌وته‌یی بێن و باری ته‌ندروستیان تێكبچێت و بمرن. چل كه‌س له شاره‌زایانی ئه‌م بواره چاویان به‌و ده‌رمان سنوورداركردنه‌دا خشانده‌وه كه له وڵاته‌كه‌یاندا بۆ چاره‌كردنی ئه‌م ده‌رده په‌یڕه‌و ده‌كرێ. به‌ڵام ئێستا تاقیكردنه‌وه‌ی چاره‌كردن به به‌كارهێنانی سایتی ئینته‌رنێت به‌ڕێوه‌یه و ده‌ست نیشان كردن و چاره‌كردن و ناسینه‌وه‌ی وردی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ی كه نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س له به‌ریتانیا له‌به‌ری ده‌ناڵێن به ئینته‌رنێت ده‌كرێ و جه‌خت له‌سه‌ر باره‌كانی لاوازی ئێسك ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌ك ئینته‌رنێت بووه‌ته پزیشكی تایبه‌تی و لێكۆڵه‌ران نیشانیان داوه كه سایتێك له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌ست نیشانكردنێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ كۆكه‌ی درێژخایه‌ن پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌وان وای داده‌نێن كه ئه‌مه ده‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پاش ماوه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر زۆر نه‌خۆشی دیكه‌ش پیاده بكرێت. لێكۆڵه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی (كاسل هیڵ) له (گوتنهام) له به‌ریتانیا له كاتی نیشاندانی ئه‌نجامی به‌رایی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زانستی سیپه‌لاك له ئه‌ورووپا، له شاری به‌رلین، جه‌ختیان كردۆته‌وه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه مه‌به‌ستی گۆڕین و جێگرتنه‌وه‌ی پزیشكان نیيه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كه یارمه‌تی نه‌خۆشان و پزیشكانیش بدات بۆ دانانی بنچینه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆ. پێشتریش پتر له 8500 كه‌س له‌وانه‌ی تووشی كۆكه‌ی درێژخایه‌ن هاتبوون هانایان بردبووه به‌ر سایتی (كهف كلینیك = واته عیاده‌ی كۆكه) له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت. ئه‌م جۆره كۆكه‌یه به‌وه ده‌ناسرێت كه بۆ ماوه‌ی پتر له هه‌شت هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت. داوا له نه‌خۆش ده‌كرێت كه فۆرمێك پڕ بكاته‌وه كه له سێ لاپه‌ڕه پێكهاتووه، پاشان سێرڤه‌رێك به‌كاردێنێت بۆ دیاریكردنی گونجاوترین ده‌ست نیشانكردن بۆ هۆكاری كۆكه‌كه. پاشان نامه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشه‌كه ده‌نێردرێت و رێوشوێنی تێدا روونده‌كرێته‌وه و پێویسته نه‌خۆش ئه‌و نامه‌یه نیشانی پزیشكی خۆی بدات.
c4 kurd