له راستیدا ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ئامانجێکی به‌رزو پیرۆزه‌و هه‌رده‌بێ بێته‌دی. چونکه له‌دنیای ئه‌مڕۆدا نه‌ته‌وه‌ی کورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه که تا ئێستا له مافی چاره‌نووس و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی بێبه‌شه‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ی خاکی دابه‌شکراوی نیشتیمانه‌که‌ی ئامانجێکه هێشتا نه‌هاتۆته‌دی. گه‌لێ کوردستانیش له‌باشوور که مامۆستا له بروسکه‌که‌ی مه‌به‌ستێتی، له‌رووی تێکۆشانی گه‌ل و جه‌ماوه‌ری فراوان و هێزو حیزب و رێکخراوه‌کانییه‌وه گه‌لێک ده‌ستکه‌وتی گرنگی هێناوه‌ته‌دی و، به‌ره‌ی دوژمنان هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ده‌ده‌ن وده‌بێ به‌هه‌موو قوربانیدانێکی به‌ره‌ی گه‌ل، به‌هه‌موو ره‌نگه‌کانییه‌وه، بپارێزرێن وقووڵبکرێنه‌وه‌و بچه‌سپێندرێن. ئه‌مه بنه‌مایه‌که بۆ زامنکردنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی گه‌له‌که‌مان له‌م به‌شه‌دا که ئیتر بۆ دواخستنی ماوه‌یه‌کی درێژ نابێت.
جا من ئه‌گه‌ر شتێکم له‌باره‌ی ئه‌م بروسکه‌و پێشنیازه‌ی نووسه‌ره‌وه هه‌بێت به‌کورتی ئه‌وه‌یه که راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان
به مافێکی ره‌وای میلله‌تی کورد ده‌زانم، به‌ڵام چۆن و که‌ی؟ ئه‌مه لێکۆڵینه‌وه‌ی وردی پێده‌وێ و، ده‌بوو نووسه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی روونتر رێگای هێنانه‌دیی پێشنیازه‌که‌ی دیاری بکردایه باشتربوو. ده‌بوو پێشنیازی بکردایه که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و لایه‌نه کوردستانییانه‌ی له بروسکه‌که‌یدا باسی کردوون کۆنگره‌یه‌کی گشتی، یان چه‌ند کۆنگره‌یه‌ک له کوردستانی باشووردا ئه‌نجام بده‌ن و له‌و بابه‌ته گرنگه بکۆڵنه‌وه‌و بڕیاری پێویستی بۆ بده‌ن و گه‌لی کوردستان و رای گشتیی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی بۆ ته‌یار بکه‌ن. ئه‌م ئامانجه پیرۆزه بۆ ئه‌وه نابێ "هه‌فته‌یه‌کی بۆ دیاری بکرێت"!. ئه‌وه‌ته ماوه‌که‌ش تێپه‌ڕبوو، نه‌شهێنرایه‌دی، به‌ڵکو پێموایه ئه‌مه ئامانجێکی سه‌ره‌کی هێنده گه‌وره‌یه که تا هاتنه‌دیی کۆششی بۆ بکرێت و ماوه‌شی بۆ دیاری نه‌کرێت، به‌ڵکو ماوه‌که‌ی تا جێبه‌جێکردنه‌که‌ی بێت. ئه‌مڕۆ عێراق به قۆناغێکی زۆر دژوار‌دا تێپه‌ڕده‌بێ، ماوه‌ی ده‌ستوری تێپه‌ڕبووه‌و، حکومه‌ته چاوه‌ڕوانکراوه‌که پێک ناهێنن، له‌ژێر سایه‌ی خولیای شۆڤێنی و، تایه‌فه‌گه‌ری و، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته داگیرکاره‌کانی کوردستان و، دراوسێ و، تێرۆریستانی تاوانکارو، لایه‌نی دیکه‌و، په‌رسه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و، یه‌کنه‌گرتوویی ریزه‌کانی گه‌لدا.. دواده‌خرێ وده‌خوازن هه‌ر ئه‌م حکومه‌ته‌ی ئێستا کاربه‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌گه‌رچی ماوه‌که‌شی ته‌واوبووه. !
له په‌ناوه پلانێکی گه‌وره‌ش له‌دژی گه‌لی کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی سازده‌کرێت. هه‌روا له دژی هه‌ندێ له به‌نده‌کانی ده‌ستور و بڕیاری 140له‌باره‌ی گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوکه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، هه‌روا گێڕانه‌وه‌ی گشت ناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆ سه‌ر کوردستان و پێویستیی دیاریکردنی سنوور، ئه‌م بارودۆخه‌و زۆری‌تریش... هه‌موو هێزو لایه‌نی فه‌رمی و گه‌لی ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسییه‌کی گه‌وره‌وه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و گه‌یشتنه ئامانجه ستراتیژییه ره‌واکانی گه‌لی کوردستان.
له ڕاستیدا بڕیاردانی مافی چاره‌نووسی گه‌لان به‌ده‌ستی خۆیان، له دنیای ئه‌مرۆدا، مافێکی ئاسایی گه‌لانه به‌بچوک و گه‌وره‌یانه‌وه، له‌سه‌رئه‌وه نه‌وه‌ستاوه ژماره‌ی ئه‌و گه‌له چه‌نده. یان چاوه‌ڕوانی ژماره زۆربوونی گه‌لی کوردستانی باشوور بکرێت و رێوشوێنی بۆ ده‌ستنیشان بکرێت. چه‌ندان ده‌وڵه‌ت هه‌ن که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیشن و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان هه‌یه به‌ڵام سه‌ر‌ژمێری دانیشتوانیان له سه‌دان هه‌زارکه‌س تێپه‌ڕناکات.
له‌لایه‌کیتره‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌وردی و له‌سه‌ر رۆشنایی زانست بڕوانینه بابه‌ته‌که ده‌بینین چاره‌نووس هیچ مانایه‌ک ناگرێته‌خۆی جگه له مافی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ومافی جیابوونه‌وه. راسته ئۆتۆنۆمی، نامه‌رکه‌زی و فیدراڵی مافی گرنگن، به‌ڵام هیچ کامێکیان مافی چاره‌نووسنین و جێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ناگرنه‌وه. هه‌ن باسی یه‌کگرتنی به هه‌ڵبژاردن، یان ئاره‌زوومه‌ندانه - إتحادی إختیاری – ده‌که‌ن به‌ڵام که‌ی ئه‌وه ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌و به‌هه‌ڵبژاردنی گه‌لانه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌ویسترێ با له باشووری کوردستان به فه‌رمی راپرسی (رێفێراندوم) بکرێت. به‌ڵام بێگومان ده‌نگده‌ران ته‌نیا هاونیشتیمانیانی کوردستان ده‌بن نه‌ک هه‌موو عێراق. چونکه بڕیاردانی چاره‌نووس مافی هه‌رگه‌لێک خۆیه‌تی و به‌س. خۆ چاره‌نووسی گه‌لانی عێراق دیاری ناکه‌ین تا هه‌مووان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن. با سێ پرسیار له‌باره‌ک کوردستانه‌وه بخه‌نه به‌ر ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی بێ ساخته‌کردن: 1- إتحادی إختیاری 2- ئۆتۆنۆمی 3- ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان. ئه‌وجا ده‌رده‌که‌وێ که زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی گه‌لی کوردستان له باشوور خاڵی سێیه‌میان هه‌ڵده‌بژێرن. چونکه کوردستان هه‌موو پێداویسته‌کانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی تێدا هه‌یه‌و، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و، نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب نییه که 22 ده‌وڵه‌تی هه‌یه. به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقی عه‌ره‌بی و گه‌لانی عه‌ره‌ب و گه‌لانی ناوچه‌که ده‌بێ.
له به‌ڵگه‌نامه‌کانی وه‌ک پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی زۆر له حیزبه‌کاندا جه‌خت له‌سه‌ر مافی چاره‌نووس کراوه‌ته‌وه. بۆ نمونه:
حیزبی شیوعی (... هه‌میشه، کێشه‌ی کوردی له وڵات‌دا به یه‌کێک له کێشه سه‌ره‌کییه‌کان داناوه، شانبه‌شانی ئه‌رکه‌کانی ئه‌م قۆناغه‌و ئه‌رکه ستراتیژییه‌کانی دیکه‌ی، له هه‌موو قۆناغه‌کانی تێکۆشانی‌دا، له پێناو چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای مافی چاره‌نووسی گه‌لی کوردستان‌مان و، پاڵپشتی کردن له ئامانجی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ رزگاری و یه‌کگرتن خه‌باتی کردووه. ) بڕوانه ل2 به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبی شیوعی کوردستان- عێراق 10- 18ی ته‌مووزی 1995)
ده‌بێ ئه‌مڕۆژانه ئه‌مه له‌لایه‌ن هه‌موو حیزب و کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوه‌کان و جه‌ماوه‌ره‌وه کارا بکرێت، فراوانترین کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بۆ ته‌یاربکرێت، رای گشتیی جیهانی بۆ ته‌یاربکرێت، تا بگاته بواری جێبه‌جێکردن و، هه‌ر مه‌ره‌که‌بی سه‌رکاغه‌ز نه‌بێت.
به‌هه‌رحاڵ ده‌ستخۆشی له مامۆستا عومه‌رده‌که‌م که‌له رووی دڵسۆزییه‌وه ئه‌و بروسکه‌یه‌ی ناردووه‌و به‌ته‌نگ ئه‌و ئامانجه ستراتیژییه‌ی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌یه‌و به‌هیوام پێشنیازه‌که‌ی جێگه‌ی بایه‌خپێدانی ئاشکراو نهێنی هه‌موو لایه‌ک بێت و هه‌نگاوی به کرده‌وه‌ی بۆ بنرێت.