[size=12]بۆ یه‌كه‌م جار كه ناوی توركمان هاتبێ له‌كوردستان له‌سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایه‌نی بووه له‌سه‌ر ده‌ستی (ئه‌لمه‌قده‌سی) یه‌وه. ناوی توركمانیش وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌وانه بوون كه خزمه‌تچی سوپای داگیركه‌ری عوسمانلیان كردووه، كه بریتییه له‌وشه‌ی (تورك) و (مان) كه ده‌كاته پیاوی تورك. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای نیشته‌جێبوونیان بكه‌ین. ده‌بینین وان به‌سه‌ر رێگاكانه‌وه كه له (ماردین) وه ده‌ستپێده‌كات به‌ره‌و باشووری رۆژهه‌ڵات تاكو شاره‌دێی ته‌له‌عفه‌ر و ئینجا موسڵ و كه‌ركوك شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ باشووری كه‌ركوك وه‌ك تازه و داقوق و خورماتوو و شاره‌بان و قزرابات و خانه‌قین، به‌ڵام له‌هیچ شوێنێك (زۆرینه) نین. بۆیه توانای ئه‌وه‌یانه نییه قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و جوگرافی دروست بكه‌ن. خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشایی سه‌رژمێری ساڵی (1957) بكه‌ین ژماره‌ی توركمان له‌هه‌موو عێراقدا (136165) كه‌سه له‌كۆی ژماره‌ی كۆماری عێراق (976/ 298/ 6) كه‌س، كه ده‌كاته رێژه‌ی (2%) . ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵی (2002) كه كۆی عێراق (26) ملێۆن بوو ئه‌و كاته ژماره‌ی سه‌رجه‌می توركمان ده‌كاته (550_ 650) هه‌زار كه‌س.
نه‌مانی عوسمانییه‌كان كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بوو له‌دابڕانی توركمان له‌رووداوه‌كانی عێراق. بۆیه ده‌بینین هیچ جۆره به‌شداربوویه‌كی سیاسیان نه‌بووه له‌عێراقدا چ نهێنی چ ئاشكرا، كه‌چی له‌كۆتایی ساڵی (1991) به‌ده‌ستپێشخه‌ری (ی. ن. ك) (پارتی میللی توركمانیان) دامه‌زراند. به‌رژه‌وه‌ندی توركمانیش له‌وه دایه خۆیان به‌به‌شێك له‌هه‌رێم بزانن، چونكه مافه‌كانیان ده‌پارێزرێ و خۆێندنیان به‌زمانی خۆشیان ده‌بێت داواكاری سیاسی و رۆشنبیری و ئیداریش. ئه‌گه‌ر خۆیان به‌هاوڵاتی هه‌رێم نه‌زانن و بكه‌ونه داوی ده‌وڵه‌تێكی دراوسێی شه‌ڕ خواز ئه‌وه ناتوانن داوای مافی سیاسی و ئیداری بكه‌ن ته‌نها مافی رۆشنبیریان ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر بروانیینه توركمانه‌كان له‌كاتی رژێمی به‌عسدا ده‌بینین له‌ده‌ستوریشدا ناویان نه‌هاتووه و كاتێكیش سه‌ددام له‌دۆخێكی ناسكدا بوو له‌ساڵی (1997) بۆڵند ئه‌جه‌ویدی دۆستی داوای كرد له‌گه‌ڵ به‌ناو (به‌ره‌ی توركمانی) كه له‌ساڵی (1995) دا له‌هه‌ولێری پایته‌خت دامه‌زرا گفتوگۆ بكات، سه‌ددام به‌یه‌ك ووته وه‌ڵامی دایه‌وه (له‌عێراقدا مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه به‌ناو توركمانه‌وه) . هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی خۆیان گوایه له‌ساڵانی (1991_2002) زیاتر له (600) خێزانی توركمان له‌كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ده‌ركراون و روویان كردوه‌ته ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌درێژایی مێژوو هیچ ناخۆشی و ئاڵۆزییه‌ك له‌نێوان كورد و توركمان نه‌بووه ته‌نانه‌ت له‌رووداوه‌كه‌ی (14ی ته‌مووزی ساڵی 1959) ی كه‌ركوك شه‌ڕی كورد‌و توركمان نه‌بووه، به‌ڵكو شه‌ڕی توركمان و كۆمۆنیسته‌كان بووه كه زۆرینه‌یان كورد بووه. پێان وابوو كه توركمانه‌كان ده‌ره‌به‌گ و سه‌رمایه‌دار و دژی (قاسم) ن. ئێمڕۆ به‌ناو به‌ره‌ی توركمانی هه‌مان سیاسه‌تی عه‌قڵیه‌تی ئه‌تاتورك جێبه‌جێ ده‌كات، به‌قسه‌ی ئاغاكانیان له‌و دیوی سنووره‌وه كه ده‌یانه‌وێ دار و دیوار هه‌مووی تورك بێت بۆ نمونه جێی گومان نییه و وه‌ك ڕۆژی ڕوون عه‌یانه كه (سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبی) كورده و هه‌موو كه‌سێك موته‌فقه، به‌ڵام یه‌كێ به‌ناو مێژوونووس (بێگومان ده‌بێت مێژوونوس ئه‌مین و ده‌ست و داوێن پاك بێت) به‌ناوی (نه‌جیب عاێم) كه كتێبێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه له‌ساڵی (1316) كۆچی له‌لاپه‌ڕه (446) دا ده‌ڵێت (سه‌ڵاحه‌دین پیاوێكی توركه) سه‌یره ده‌یانه‌وێ مردووه‌كانیش بكه‌نه تورك؟.
*خوێندكاری یاسا‌و رامیاری[/size]