ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    چاره سه رى نه خۆشى گرانه تا

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    چاره سه رى نه خۆشى گرانه تا Empty چاره سه رى نه خۆشى گرانه تا

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الثلاثاء أغسطس 10, 2010 11:31 pm

    نەخۆشى گرانەتا زۆر بڵاوە بە تایبەتى لەو شوێنانەى كە مەرجەكانى تەندروستى كۆمەڵگا پەیڕەوناكرێن. هۆى ئەم نەخۆشیە بەكتریایەكە پێ ى دەڵێن سالمۆنێللا Salmonella. ئەم بەكتریایە لە پیسایی نەخۆشى دیكەوە تێكەڵى ئاو و خۆراك دەبێت و دەبێتە هۆى تووشبوونى بەربڵاو.
    نیشانەكانى:
    1-
    لە هەفتەى یەكەمدا، نەخۆشەكە تایەكى هێواشى دەبێت كە ووردە ووردە زیاد دەكات. هەروەها نەخۆشەكە سەرئێشە و لەوانەیە لووتپژان و ڕشانەوەى هەبێت و حەزى لە خواردن نامێنێت. منداڵ لەوانەیە تووشى سكچوون ببێت و گەورەش زیاتر تووشى قەبزى دەبێت.
    2-
    لە هەفتەى دووەمدا نەخۆشەكە ماندووتر دەبێت. سپڵى گەورە دەبێت و تایەكەى زیاتر بەرز دەبێتەوە.
    3-
    هەفتەى سێ یەم نەخۆشى یەكە مەترسى لەسەر ژیانى زیاد دەكات، نەخۆشەكە ووڕێنە دەكات بە تایبەت ئەگەر چارەسەر نەكرێت.
    4-
    زۆربەیان لە هەفتەى چوارەمدا چاك دەبنەوە.
    پێویستە نەخۆشەكە چاندنى خوێنى بۆ بكرێت. پشكنینی ویداڵ Widdal test تەنها لەوانەیە بۆ دەستنیشان كردنى نەخۆشیەكە سوودى هەبێت، بەڵام بۆ بەدواداچوون سوودى نى یە.
    چارەسەر:
    1-
    دابەزاندنى تا بە فێنك كردنەوە و خەپلەى دژى تا.
    2-
    بەكارهێنانى ئەنتى بایۆتیك وەك كلۆرامفێنیكۆڵ یان كۆتریمۆكسازۆل بۆ ماوەى دوو هەفتە. لە ئافرەتى سكپڕدا، تاكو تەمەنى هەشت مانگى سكپڕى، ئەم دەرمانانە زیانیان نىیە، بەڵام لە مانگى نۆیەمدا پێویستە ئەمۆكسیسیلین بە ژەمى 6 گرام لە ڕۆژێكدا بۆ ماوەى دوو هەفتە بەكاربهێنرێت.
    3-
    گرانەتا ئاڵۆزكارى بەددى هەیە وەك:
    -
    كوونبوونى ڕیخۆڵەباریكە و خوێنرێزىى ڕیخۆڵە.
    -
    هەوكردنى كۆئەندامەكان وەكو مێشك، ناوپۆشى دڵ...تاد.
    لەم بارانەدا دەبێت نەخۆشەكە ڕەوانە بكرێت:
    1-
    تا لە چوار ڕۆژ زیاتر بخایەنێت.
    2-
    وڕێنەكردن و گێژى.
    3-
    خوێنبەربوونى ڕیخۆڵە.
    4-
    ئەگەر پاش پێنج ڕۆژ لە چارەسەرى تاى هەر مابوو.



    www.ba8.org

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد أبريل 28, 2024 7:28 am