(ئێمه‌ی كورد له تورك و فارس و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن زیاتر شایه‌نی ده‌وڵه‌تین)
عیسمه‌ت پاشای تورك ده‌ڵێت (نه‌ته‌وه‌ی تورك له‌سه‌رووی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م جیهانه‌دایه ئه‌وانه‌ی وا ئه‌مه قبوڵ ناكه‌ن له حاڵی حازردا دژایه‌تی ئێمه ده‌كه‌ن!) .
تیۆدور هرتزلی جوله‌كه‌ش سه‌ده‌یه‌ك زیاتر پێش ئیستا په‌رتوكی ده‌ڵه‌تی جوله‌كه‌ی نوسی ئه‌وكات ده‌وڵه‌تی جوله‌كه له‌خه‌یاڵی هیچ كه‌سێكدا نه‌بوو.
عه‌ره‌بیش زۆربه‌یان پێیان وایه ئه‌وان شه‌ریفترین گه‌لن له‌سه‌ر رووی زه‌وی هه‌ر بۆیه‌ش قورئان له‌ناو ئه‌واندا دابه‌زیوه.
فارسیش هه‌میشه له خه‌می زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی فارسیدان، بۆیه له‌و رۆژه‌وه‌ی كه ئه‌و ئیپراتۆریه‌ته رووخا له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای مسوڵمانان له‌سه‌رده‌می عومه‌ری كوری خه‌تاب (خوای لی رازی بێت) فارس رقی له‌و خه‌لیفه‌یه‌ی مسوڵمانانه..
وه هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م دنیایه ئافسانهیهكیان بۆ خۆیان دروست كردووه ئیتر وه هه‌میشه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن بۆ نمونه سویدیه‌كان و هۆڵه‌ندیه‌كان و به‌لجیكیه‌كان رقیان له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌یه، یان نازیه‌كانی ئه‌ڵمانیا خۆیان به خاوه‌ن و گه‌وره‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌زانی كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه و ئه‌و كه‌مه‌یش كه ئێستا ماون هه‌روا بیرده‌كه‌نه‌وه، وه هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری نه‌ته‌وه‌كانی تری دنیا بۆ شتێك یان بۆ ئه‌فسانه‌یه‌ك ده‌ژین. وه‌ك چینیه‌كان و هیندیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان كه هه‌موویان ئه‌فسانی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه.
سه‌رنجێكی گرنگ::
وشیاری كۆمه‌ڵگه په‌یوه‌سته به وشیاری تاكه‌وه هه‌تا تاك وشیار بێت كۆمه‌ڵگه وشیاره وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌داخه‌وه وشیاری تاكی كورد نه‌گه‌یشتۆته ئاستێك بتوانێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وشیار پێكبهێنێت (دروست بكات) . نه‌ته‌وه‌ی كورد زیاتر له 40 ملیۆن ده‌بێت وه تا ئێستا خاوه‌نی كیان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی نیه، چ شتێك له‌وه گه‌وره تره خه‌ون به سه‌ربه‌خۆی نهتهوهكهتهوه ببینی وه له‌و پێناوه‌دا هه‌زاران ئه‌فسانه دروست بكه‌یت و بیكه‌یت به خه‌ونی منداڵانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك گه‌وره‌بوون هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌یان گه‌وره‌ترین خه‌ونیان بێت.
پوخته‌ی مه‌به‌ست::
كاتێك عیسمه‌ت پاشای تورك ده‌ڵێت نه‌ته‌وه‌ی تورك له‌سه‌رو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌ن. تاكی تورك به‌و ئه‌فسانه گه‌وره بووه ئیتر چون ئه‌و توركه‌ی كه ئه‌و ئه‌فسانه‌ی لا چه‌سپاوه قبوڵی ده‌كات نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ئاغا‌و ده‌م ڕاستی بێت، هه‌رگیز قبوڵی ناكات غه‌یره توركێك له‌سه‌رویه‌وه بێت چونكه لای چه‌سپاوه كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری سه‌ر زه‌وی له خوار ئه‌وه‌ن بۆیه پێی وایه ئاغایی كردنی نه‌ته‌وه‌كانی تری سه‌ر زه‌وی ئیشی ئه‌وه و به‌كاری خۆی ئه‌زانێت. به‌ڵام تاكی كورد ئه‌و ئه‌فسانه‌ی لا دروست نه‌بووه كه خۆی به پاشكۆ نه‌زانێت و خۆی به ئازاد و سه‌ربه‌ست بزانێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌و به‌س، خۆی به گه‌وره‌و ئاغای كه‌س نه‌زانێت به‌س خۆی به ئاغای خۆی بزانێت،
یان ئه‌و كاته‌ی كه تیۆدور هرتزلی جوله‌كه كتێبی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه‌ی نووسی، كه‌س به خه‌یاڵیشیا نه‌ده‌هات كه ده‌وڵتێك بۆ جوله‌كه دروست بكرێت، به‌ڵام ئێسته ده‌بینی ئه‌و خه‌وه‌ی جوله‌كه هاتۆته دی وه ده‌وڵه‌تێكی جوله‌كه له‌سه‌ر خاكی خه‌ڵكی دروست بووه، چونكه جوله‌كه ئه‌وه‌ی له ناخا دروست بوبوو كه ده‌وڵه‌تێ به‌ناوی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه ده‌بێت دروست بكرێت ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌ی تریش بێت، ده‌بینین ئه‌و خه‌وه‌یان هێناوه‌ته دی. به‌ڵام بۆ ئه‌بێت تاكی كورد ئه‌وه‌ی لا دروست نه‌بێت له‌سه‌ر خاكی خۆی ده‌وڵه‌تێك دروست بكات وه ئه‌م فیكره‌یه له ده‌ماخی نه‌وه نوێیه‌كانیدا بچێنێت. كه ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه مافی خۆیه‌تی وه‌كو نه‌ته‌وه، خۆ خه‌وی ئێمه به ده‌وڵه‌ته‌وه زیاتر ئه‌گه‌ری هاتنه دی هه‌یه تا جوله‌كه چونكه ئێمه خاكی خۆمانمان هه‌یه و چاومان نهبریوهته خاكی خه‌ڵكی وه له‌ڕوی ژماره‌وه ئێمه زیاترین له جوله‌كه وه له زۆر روی تره‌وه له پێش ترین. به‌داخه‌وه فیكرهیی به ده‌وڵت بوونی كورد و سه‌ربه‌خۆی لای تاكی كورد نه‌بینراوه‌و به‌نیازیش نیه ئه‌و خه‌وه ببینێت ئیتر چۆن هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆی ئه‌دات، جێگه‌ی داخه تاكی كورد تا ئێستاش خۆی به موالی نه‌ته‌وه‌كانی تر ئه‌زانێت و له‌بیری نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیدانیه و سه‌ربه‌خۆی به مافی خۆی نازانێت پاشكۆ بون به چاكه‌و خێر سه‌یر ئه‌كات بی ئاگا له‌وه‌ی ئازادی گه‌وره‌ترین به‌خششی خوایه بۆ مرۆڤ.
یان عه‌ره‌بان زمانه‌كه‌یان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به شه‌ریفتر له زمان و نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌زانن وه‌ك بڵێی زمان و نه‌ته‌وه‌كانی تر خوا دروستی نه‌كردوون (په‌نا ئه‌گرم به‌خوا له‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه) . ئه‌وه‌تا زانای مسوڵمانی عه‌ره‌ب له ته‌فسیری ئه‌یاتی (إِنَّا ڕَنزَلْنَاهُ قُرْإناً عَرَبِیّاً ڵعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ) دا ده‌ڵێت خوا قورئانی به زمانی عه‌ره‌بی دابه‌زاندووه كه شه‌ریفترن و ره‌وانترین زمانه. له‌وانه‌یه ئه‌وه‌یان راستبێت كه عه‌ره‌بی زمانێكی و فراوان و ره‌وانه، به‌ڵام نازانم ئه‌م پیاوه ئه‌وه‌ی كه عه‌ره‌بی شه‌ریفترین زمانه‌ی له كوێوه هێناوه به چ به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌و قسه ئه‌كات خوا هه‌موو زمانه‌كانی دروست كردووه وه رێزی له هه‌موو مرۆڤێك ناوه به بێ جیاوازی و له‌به‌رچاوگرتنی زمان و ره‌نگ و نه‌ته‌وه، ئیتر بۆ ئه‌بێت عه‌ره‌بی شه‌ریفترین زمان بێت من بۆ خۆم شتی وام نه‌بینیوه و نه‌بیستوه بڕوا ناكه‌م كه‌سیش شتێكی وای له قورئان و حه‌دیسدا بینیبێت، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه شتێكی تری له پشته‌وه‌یه ئه‌ویش ئه‌فسانه‌ی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تردا تا تاكی عه‌ره‌ب ئه‌و ئه‌فسانه‌ی لا بچه‌سپێت كه ئه‌و له نه‌ته‌وه‌كانی تر شه‌ریفتره بۆیه شایه‌نی باشتره و ئهفزهڵتره. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بێك به‌و شێوه‌یه مێشكی زاخ بدرێت ئیتر چۆن بچوكی قبوڵ ئه‌كات نه‌خێر هه‌رگیز شتی وای پێ قبوڵ ناكرێت وه بگره خۆی به خاوه‌ن و گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر ئه‌زانێت، من ئازادی عه‌ره‌ب به‌ره‌وا ئه‌زانم به‌ڵام گه‌وره‌یی عه‌ره‌ب به‌سه‌ر نهتهوهكهما هه‌رگیز قبوڵ ناكه‌م. به‌سه‌رنجدان له تاكی كورد و تاكی عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ت بۆ ده‌ر ده‌كه‌وێت چه‌نده جیاواز بیر ئه‌كه‌نه‌وه عه‌ره‌ب خۆی به گه‌وره ئه‌زانێت كه‌چی كورد خۆی زۆر به بچوك ئه‌كاته‌وه. وه سه‌ر به‌خۆ بوون به خۆی ره‌وا نابینێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبكه‌وێت و بانگی سه‌ربه‌خۆی بدات گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر به‌سه‌ریدا ره‌ت بكاته‌وه هه‌ر له ناو كوردا به چاوێكی تره‌وه سه‌یری ئه‌كه‌ن، وه‌ك بڵێی تاوانێكی گه‌وه‌ی كردبێت. تۆ بڵێی زمانه‌كه‌مان كه خوای گه‌وره به دیاری پێی به‌خشیوین كه زمانی شیرینی كوردیه ئه‌وه‌نده شه‌ریف نه‌بێت كه ئه‌وه‌ی قسه‌ی پێ ئه‌كات شیاوی سه‌ربه‌خۆی نه‌بێت. ئێمه ناڵێن زمانه‌كه‌مان شهریفترینه به‌ڵام پێمان وایه زمانه‌كه‌مان ئه‌وه‌نه شه‌ریفه كه كورد زمان مافی سه‌ربه‌خۆ بونی هه‌بێت، من پێم وایه پاراستنی ئه‌و زمانه‌ی كه خوا پێی به‌خشیوین واجبه و پێویسته هه‌تا ئه‌و راده‌یه‌یی خۆمان له پێناوی زمانه‌كه‌ماندا به‌خت بكه‌ین. چونكه زمانی ئاخاوتن یه‌كێكه له به‌خششه گه‌وره‌كانی خوای گه‌وره بۆ به‌نده‌كانی. ئه‌گه‌ریش زمانه‌كه‌مان وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بێت ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه زمانه‌كه‌مان بێرێزه به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه كه به ئه‌ندازه‌ی خۆمان و بگره زیاتریش له حۆمان زمانه‌كه‌مان چه‌وساوه‌ته‌وه. ئه‌بێت كورد له خه‌می زمانه‌كه‌یدا بێت چونكه پاراستنی زمان واتای پاراستنی نه‌ته‌وه‌یه، وه سه‌ر به‌خۆیی زمان سه‌ر به‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی لی ئه‌كه‌وێته‌وه. بۆ ئێمه ئه‌م خه‌وه نه‌كه‌ین به خه‌ویی ئه‌و رۆڵانه‌ی كورد كه تازه پێئه‌گه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه گه‌وره‌بوون وه‌ك ئێمه نه‌كه‌ن و ئه‌وان خه‌می نه‌ته‌وه‌كه‌یان بخۆن له‌هه‌وڵی سهربهخۆیدابن.
یان نه‌ته‌وه‌یی فارس ئێستاش به‌و داخه‌وه ئه‌تلێته‌وه كه ئیمپراتۆریه‌ته گه‌وره‌كه‌ی له كیس چووه هه‌ر چه‌نده ئێستا ئازاد و سه‌ربه‌خۆن كه‌چی داخی ئه‌وه شێتی كردوون كه ئه‌و گهورهییهیان له‌ده‌ست چووه وه با ئاشكرا‌و به نهێنی باسی گه‌وره‌یی خۆیان له چاو نه‌ته‌وه‌كانی تر ئه‌كه‌ن و شانازی به ئیپراتۆریه‌تی فارسیه‌وه ئه‌كه‌ن. جێی خۆیه‌تی شانازی به مێژووی خۆیانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام نابێت ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه له ئێستا یان ڕابردودا له كورد یان له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تریان كردووه وا لهتاكی كورد بكات ئه‌وان به گه‌وره‌و خۆی به بچوك بزانێت، به‌ڵكو ئه‌بێت تاكی كورد هۆشیاری ئه‌وه‌ی لا دروست بێت پێی وابێت ئه‌و زوڵمه‌ی لێی كراوه ئه‌بێت بیوه‌ستێنێت مافی لێ زه‌وتكراوی وه‌ر بگرێته‌وه، ئه‌وه‌ی پێشینانی ئێمه و ئێمه بۆمان وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه نه‌وه‌كانی دوایی ئێمه وه‌ری بگرنه‌وه، بۆیه ئه‌بێت تاكی كورد به وشیاریه‌وه گه‌وره بكرێت و پێبگهینرێت.
یان زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر وه‌ك سویدیه‌كان و به‌لجیكیه‌كان و چینیه‌كان هیندیه‌كان و یۆنانیه‌كان و ئه‌مریكیه‌كان و... ... هتد. هه‌مویان ئه‌فسانه‌یه‌كیان هه‌یه‌و بۆی ئه‌ژین و هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن، به‌ڵام من پێم باش نیه لێره‌دا باسی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی تر بكه‌م له‌به‌ر درێژی بابه‌ته‌كه تا زۆر درێژ نه‌بێت وه هه‌روه‌ها ئه‌وان وه‌كو مافی نه‌ته‌وه‌یی هیچ مافێكی ئێمه‌یان لا نیه و زوڵم و ستهمكانی ئه‌وان پشكی به‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌كه‌وتووه بۆیه باسكردنی سودێكی ئه‌وتۆی نیه‌و به پیوستی نازانم.
سه‌رنجدانێكی كورت::
ئه‌گه‌ر سه‌رج بده‌ین ئه‌و ئهفسانانهیی كه نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی بۆی ئه‌ژین خه‌وی شه‌و و رۆژیانه. هیچیان بنچینه‌یه‌كی دروست و راستیه‌كی ره‌وا نیه، بگره زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فسانانه له‌سه‌ر زوڵم و سته‌م بنیات نراون بنهڕهتهكهیان بریتیه له سته‌م و زۆرداری، كه‌چی هیچ كام له‌و نه‌ته‌وانه نه‌شه‌رم ئه‌كه‌ن و نه به‌تاوانی ئه‌زانن باسی ئافسانهكانی خۆیان بكه‌ن، وه باسكردنی به مافی خۆیان ئه‌زانن. ئه‌گه‌رچی مافی نه‌ته‌وه‌كانی تریش بخۆن له‌وپێناوه‌دا. وه به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و شتانه‌ی كه كورد پێویستی پێیه‌تی و مافی خۆیه‌تی هه‌یبێت نه ئه‌فسانه‌ن نه‌ك سته‌من له نه‌ته‌وه‌كانی تر نه ناڕه‌واو پوچ و بێ بنه‌مان. به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و مافانه‌ن كه خوا به تاكی كوردی به‌خشیوه، كه‌چی تا ئێستا تاكی كورد ئاگای له‌و مافانه‌ی نیه نه ده‌ركی پێئه‌كات نه هه‌وڵی بۆ ئه‌دات وه نه بیری لێئه‌كاته‌وه، چی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م مافانه ببێت به خه‌وی تاكی كورد ئه‌و خه‌وه‌ی بێته دی. بۆیه ئه‌بینین مافی خۆمان نه‌ك به‌ڕه‌وا نازانین ته‌نانه‌ت وه‌ك ئه‌فسانه‌ش سه‌یری ناكه‌ین تا وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر له هه‌وڵی به‌دیهێنانیدا بین. به پێچه‌وانه‌وه ئهفاسانهی نه‌ته‌وكانی تر بووه به مافی خۆیان و به‌ڕه‌وای ئه‌زانن و هه‌ڵی بۆ ئه‌ده‌ن و خه‌می ئه‌خۆن بگره خه‌می شه‌و رۆژیانه... .
تێبینی
مه‌به‌ست له ئه‌فسانه شتی دوور له راستی و ناواقحیهDaban_osman@yahoo. com