1- چاكسازى بكە لەوەى لەنێوان خۆت و خوادایە،خواى گەورەش ئەوەى لەنێوان تۆ و كەسانى ترە چاكسازى دەكات.
2- لێكۆڵینەوەكانى دەرونناسى سەلماندوویانە: هەر مرۆڤێك شێوازێكى تایبەتى خۆى هەیە كە بەگشتى ئەمانەن:
- شێوازى (صورى) واتە مرۆڤ دەڕوانێتە جیهان و مامەڵەى لەگەڵ دەكات لە ڕێگەى وێنەوە.
- شێوازى(سمعي) واتە مرۆڤ دەڕوانێتە جیهان و مامەڵەى لەگەڵ دەكات لە ڕێگەى ووشەیەكى بیستراوەوە.
- شێوازى(احساسي) دەڕوانێتە جیهان لە ڕێى هەست و شعورە ناوەكى یەكانى یەوە.
بۆیە زانین و شارەزا بوون لە شێوازى مرۆڤەكان كە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت،پاشان هەوڵدان بۆ چوونە ژوورەوە لە ڕێى جۆر و شێوازى ئەو كەسە بەوەش ڕێكەوتن و گونجاندن لە نیوانیان دا روست دەبێت و متمانە بنیات دەنرێت.
3- خۆت بخەرە شوێنى كەسانى ترەوە و پاشان گوێیان لێبگرە لەو قسانەى كە ئارەزووى بیستنیان دەكەى،بە شێوەیەك مامەڵەیان لەگەڵ بكە كە خۆت پێت خۆشە بەو جۆرە لەگەڵت مامەڵە بكەن.
4- هەمیشە با زەردەخەنە لەسەر لێوت بێت بەتایبەتى لەكاتى ڕووداوو مەوقیفى سەخت و گران دا.
5- هێمنى و لەسەرخۆیت بپارێزە لە كاتێكدا گاڵتەت پێ دەكەن.
6- هەمیشە بیر لە هەست و ماف و پێویستیەكانى كەسان تر بكەرەوە.
7- ووشەیەك هەڵبژێرە بە ئاگاییەوە كاتێك گفتوگۆ لەگەڵ كەسانى تر دەكەیت، با دەم و چاوت كرژو مۆن نەبێت تەنانەت ئەگەر ووشەكانیشت لە شنەى شەماڵ ناسكتر بن.
8- ئەگەر جەو بۆ گفتوگۆ گونجاو نەبوو وا باشە دوا بخرێت بۆ كاتى گونجاو.
9- هیچ مەڵێ بێجگە لەوەى كە ڕاستبێت،قسەكانت با خۆش و پەندیان تێدا بێت بەمەرجێك نوكتە و قسەكان زاڵ نەبن و جدیاتەكان دانەپۆشێ.
10- بەخشینى دیارى هەرچەنە بچوكیش بێت،وە هەوڵ دان بۆ یارمەتیدانى كەسانى تر.هەروەك پێغەمبەر(صلى الله علیه وسلم) دەفەرموێت: (تهادوا تحابوا).
11- سڵاوكردن و وەڵام دانەوەى بە جوانى كلیلى دڵە،ووریابە لە بون بە خاوەنى ئەو كلیلە.
12- بەوەفا بوون لەو بەڵێنەى كە داوتە و ڕاستگۆ بە،وات لێدەكات كە خۆشەویست بیت لەلاى خەڵكى تەنانەت ئەگەر ئەوەى ئەوان لە تۆیان دەوێت نەتوانى بۆیان بكەیت.
13- ببەخشە بە خۆشى یەوە دەبیتە خاوەنى بەرزترین پلە لەدڵى خەڵك دا،مومكین نى یە كەسێك خۆشەویست بێت لەكاتێك دا ڕەزیل و چاو چنۆك بێت.
14- سادەیى و تەكلیف نەكردن لە مامەڵەكردن دا،لەگەڵ ڕێكخستى بوارەكانى ژیان و نەبوونى فەوزا رێزى كەسانى تر بەدەست دەهێنیت تەنانەت ئەگەر دوژمنەكانیشت بن.
15- پاك ڕاگرتنى لەش و لار و دەم و جلو بەرگ بەبێ زیادەڕەوى كردن.وە بەكارهێنانى بۆنى خۆش كە وادەكات خەڵكى لێت ڕانەكات كاتێك مامەڵەت لەگەڵ دەكەن.