ئایه ڕاسته ئیسلام كوردستانی داگیركردووه؟!هه‌روه‌ك له‌به‌رایی ووتمان، ئه‌و بانگه‌شه‌یه هه‌ر بۆ چه‌واشه‌كردن و مانه‌وه‌ی حاڵه‌تی داگیركردنی عه‌سكه‌ری و عه‌قڵی سیاسی كورده، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌شكری ئازادیخوازی ئیسلام به‌ره‌و كوردستان هات ئه‌و ده‌مه، كه پاش ڕزگاركردنی قه‌ڵای حالوان له ساڵی (637)ز بوو، كورد و كوردستان نزیكه‌ی هه‌زار و دوو سه‌د ساڵ بوو له‌ڕووی عه‌سكه‌ری و فیكرییه‌وه داگیركرابوو، به‌واتای ئه‌وسا كورد نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌بووه تاكو خوانه‌خواسته ئیسلام داگیری بكات، به‌ڵكو به‌هی داگیركردنی ده‌سه‌ڵاتی فارسی‌یه‌وه خاوه‌ن ته‌كامولی نه‌ته‌وه‌یی، به‌هه‌وو نیشانه‌و ماكه ئیتنیكیه‌كه‌وه له‌پێش هه‌موویانه‌وه خۆناسینی ئیتنیكی -ڕه‌گه‌زی- به‌رزی نه‌بووه. ئه‌مه‌و به‌حوكمی ئه‌وه‌ی به‌ر له‌مێژووی داگیركردنی كوردستان له (550) به‌ر له زایینی، كورد خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ژیاری خۆی بووه له پاشان ده‌سه‌ڵات و ژیاره‌كه‌ی كه به‌ده‌ست ساسانی‌یه‌كانه‌وه داگیركراوه بۆته گه‌لێكی بێ ده‌سه‌ڵات و خاك و داگیركراوو كۆیله، هه‌ر بۆیه به شایه‌دی زۆربه‌ی مێژوونووسه پاكه‌كان كورد له پێشه‌نگی ئه‌و گه‌لانه بوون كه به خۆهیشتی خۆیان ئیسلامیان قه‌بوڵ كردووه: ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له دوو خاڵدا كورت ده‌كه‌ینه‌وه:
1- كورد به‌ر له هاتنی ئیسلام له‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی چه‌وساندنه‌وه‌دا بووه، چاوه‌ڕێی هێزێكی ڕزگاركه‌ری وه‌كو ئیسلامی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری مێژوویی له قاڵبێكی عه‌قیده‌یی و ژیاری نوێ‌دا بۆ بگه‌ڕێنه‌وه به واتای به ئیسلام بوونی كورد، كورد له‌هه‌موو بوواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی سوودی وه‌رگرت و بوو به به‌شێك له‌و ئوممه‌ته‌ی كه هیچ جۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌گه‌زی، چینایه‌تی تیدا نیه و ئوممه‌تێكی یه‌كگرتووه خوا ده‌په‌رستن، خوای گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه ده‌فه‌رموێت: (وَإِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ) (المؤمنون: 52).
2- ئه‌و عه‌لمانیانه‌ی كه داكۆكی له هه‌ڵوێستی -جاشانه‌ی- ئه‌و چه‌ند سه‌رۆك خێڵه ده‌كه‌ن كه له نێو سوپای فارس و ڕۆم دا شه‌ڕی له‌شكری ئیسلامیان كرد، هه‌روه‌ك هه‌ڵگرانی كراسی عوسمانن ده‌یانه‌وێ به قسه‌ی ئاغاكانیا هه‌قیقه‌تی داگیركردنی كوردستان بشارنه‌وه.
ئه‌و ده‌مه‌ی حاكمییه‌تی ئیسلام نه‌ما، مه‌سه‌له‌ی داگیركردنی كوردستان ده‌ستی پێ كرد ئه‌و هه‌قیقه‌ته له‌و چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه. له‌ناوه‌ڕاستی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، به‌دروستی له‌ساڵی (1916) هاوپه‌یمانه‌كان (ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا) پڕۆژه‌ی داگیركردن و دابه‌شكردنی ده‌وڵه‌تی عوسمانیان داڕشت و به‌حوكمی ئه‌وه‌ی چوار به‌شی كوردستان له‌نێو قه‌ڵه‌مڕه‌وی عوسمانی‌دا بوو شوێنێكی ئیستیراتیژی له ئیمبراتۆریه‌ته‌كه‌دا هه‌بوو هه‌ریه‌كه به‌شێكی بۆخۆی دانا. كه‌واتا له‌ڕووی مه‌بده‌ئیه‌وه په‌یمانی شوومی (سایكس - بیكۆ) سه‌ره‌تای خاڵی نه‌هه‌مه‌تی و ماڵوێرانی خێزانی كورد بوو، ئه‌و په‌یمانه‌ش بوو به بنه‌مایه‌ك بۆ په‌یمانه شوومه‌كانی تر، به‌ڵێ دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگدا دۆڕاندی قۆناغی داگیركردن و دابه‌شكردنی كوردستان ده‌ستی پێ كرد. كوردستان عوسمانلی به‌پێی په‌یمانی (لۆزان) به‌سه‌ر عێراقی عه‌ره‌بی و سوریا و توركیا و یه‌كێتی سوڤیه‌تی (كۆن) دابه‌ش كرا. كوردستان بووه كۆڵۆنیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی! لێره‌دا پێویسته هه‌موو تاوانه‌كان نه‌خه‌ینه‌وه ئه‌ستۆی ئیمپریالیزم كه ده‌ورێكی سه‌ره‌كی له داگیركردنی كوردستان و دابه‌شكردنی گێڕا، به‌ڵام نابێ ده‌وری عه‌لمانیه‌تی عه‌ربی و تورك و فارسیش وون بكرێ له‌و پرۆسه نامرۆڤانه‌یه‌دا. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردیش تاكو له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌ركرده كلاسیكیه‌كان بوو نوێنه‌ری كورد بوو، چونكه ته‌عبیری له فیكر و ستراتیژیه‌تی و سایكۆلۆژیه‌تی كۆمه‌ڵی كورده‌واری ده‌كرد، ئاماده نه‌بوو داگیركردنی كوردستان به شه‌رعی بزانێ. هه‌ر بۆیه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ستراتیژیه‌تی ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه بوو. به‌ڵام ده‌مێك ئه‌و سه‌ركردایه‌تیی‌یه له‌نێو چوو، سه‌ركردایه‌تی عه‌لمانی كورد كه به ماركسیزم و ئیزمه‌كانی تر گۆش كرابوو دانی شه‌رعیه‌تی داگیركردنی هێنا و دروشمی (الوحدة الوطنية) و لامه‌ركه‌زییه‌ت و حوكمی زاتی به‌رزكرده‌وه، به‌مه‌ش هه‌موو خه‌بات وخوێن و داد‌و فیغانی كورد له‌پێناوی ماركسیزم و ماویزم و دیموكراسیزم له‌قاڵب دران!
ڕاسته ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسا و سۆڤیه‌ت پڕۆژه‌ی داگیركردنی عه‌سكه‌ری كوردستانیان داڕشت و ده‌سه‌ڵاتی عه‌لمانی عه‌ره‌ب و تورك و فارسیش ئه‌و پڕۆژه عه‌سكه‌ری‌یانه‌ی جێ به‌جێ كرد، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی عه‌لمانی كوردیش عه‌قڵی سیاسی كوردی داگیركرد.
هه‌ر ئه‌و داگیركردنه شوومه‌ش عه‌قڵ و هۆش و بیركردنه‌وه‌ی كوردیان داگیركردووه. تاكی كورد تازه خه‌ریكه له خه‌وی غه‌فڵه‌ت ڕاپه‌ڕێ و هه‌قیقه‌تی داگیركردنی بۆ ڕوون بێته‌وه كه ئیمپریالیزم و دیموكراسیزم و ماركسیزم كوردستانیان داگیركرووه.
سه‌رچاوه: كتێبی (كوردستان چۆن داگیركرا و دابه‌شكرا)
له‌نوسینی: سه‌لام ناوخۆش
سه‌رچاوه: سایتی بانگه‌واز