ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    چۆن دابنیشین بۆ تەركیز و تێڕامان؟

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    چۆن دابنیشین بۆ تەركیز و تێڕامان؟ Empty چۆن دابنیشین بۆ تەركیز و تێڕامان؟

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الإثنين مايو 30, 2011 3:39 pm


    هاوبیر كامەران
    مامۆستای یۆگا
    تەركیز كۆكردنەوەی بیرە لەیەك خاڵدا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، تێڕامان غەرق بوون و توانەوەیە لەو بیرەدا بۆ ماوەیەكی درێژ بێ پچران و نەمانی كاریگەری كات و شوێنە لەسەر زهنی مرۆڤ. ئەم دووانە كەلە ڕوكاردا وەك یەك دەردەكەون بڕبڕی پشتی یۆگان. یۆگا بێ تەركیز و تێرامان هیچی نامێنێتەوە چونكە كاری یۆگی لەوێوە دەست پێدەكات كە خۆی كۆدەكاتەوەو بیر و هزری لەسەر بابەتە دژ بەیەكەكان دەكێشێتەوە دواوەو دەچێتەوە ناو خۆی. بەمە وردە وردە ئارامی و پاشان تەركیزی قوڵ و قوڵتر دروست دەبێت كەلە قوڵترین شێوەیدا بە (سامادهی) یان (فەنابوون) كۆتایی پێدێت كە مەبەست لە فەنابوونی دژەكانە لە یەكبوونێكی ڕەهادا، ئەو یەكبوونە ڕەهایەش هەركەسە و بەناوێك باسی دەكات كە اللە و یەهوا و باوك و كریشنا و خودا و ئاهورامەزدا لەو ناوانەن. هەربۆیە زۆر گرنگە بتوانین تەركیزێكی ورد و تەواو فێرببین بەو پێیەی كە یۆگا پێمان دەڵێت.
    1. دەبێت یەكێك لە ئاساناكانی یۆگا واتە یەكێك لە بارە جێگیرەكانی یۆگا هەڵبژێریت بۆ دانیشتن وەك سوكهاسانا(دانیشتنی چوارمشقی) یان پادماسانا (دانیشتنی لوتوس-قاچی راست بخەیتە سەر رانی چەپ و قاچی چەپ بخەیتە سەر رانی راست) وە یان سیدهاسانا (دنانی پاژنەی پێ لەژێر دەزگای زاووزێ). وەدەتوانی راخەرێك یان سەرینێكی تەنك لەژێر سێبەندەدا دابنێیت بۆ ئەوەی بەئاسانی دابنیشیت.
    2. دەبێت لەكاتی دانیشتندا بۆ تەركیز پشتت رێك بێت تا وزەی پرانا بە شۆسۆمنادا بەئاسانی سەركەوێت و بە زوویی خەوت لێنەكەوێت.
    3. دەبێت سەرت لەسەر بربرەی پشت رێك بێت، یان كەمێك چەناگە بەرز دەكەیتەوە.
    4. شانەكان دەبێت ئارام بن، نابێت هیچ گرژیەكیان تێدابێت.
    5. زمان بنێ بەمەڵاشوەوە و زوو زوو مەیجولێنە.
    6. دەستەكان دەبێت حەواوەبن و نابێت گرژ بووبن، ئەگەر لەحاڵەتی موردادا بوون ئەوا دبێت بە شلی لەو حاڵەتەدابن.
    7. نابێت قاچ هیچ جۆرە فشارێكی لەسەر بێت تا تەركیزت بەلای خۆیدا رانەكێشێت.
    8. ئەگەر شێوازی تەركیزەكەت ناوەكی بوو ئەوا دەبێت بە هێمنی چاوەكانت لێك بنێیت و چاو نەكەیتەوە تا كۆتایی راهێنانەكە.
    9. نابێت شوێنی دانیشتنەكەت زۆر نەرم یان زۆر رەق بێت بەشێوەیەك كە ئازارت بدات.
    10. دەبێت ژورەكەت زۆر گەرم یان زۆر سارد نەبێت بۆ ئەوەی سیستمە دەماری لەشت زۆر گرژ یان زۆر خاو نەبێتەوە چونكە ئەمە كار دەكاتە سەر تەركیزی بیر و هۆش.
    11. نابێت شوێنەكەت خز یان چاڵ بێت.
    12. لە باكووری ژورەكەت دابنیشە بۆ تەركیز.
    13. لەكاتی تێراماندا باشترە رووت لە باكوور یان باكوری رۆژهەڵات بێت.
    14. مەهێڵە بۆنی زۆر ناخۆش بێت بەسەرتدا، یۆگیەكان هەندێجار بۆ بۆنخۆش كردنی ژورەكە بخورد یان بۆنی سروشتی بەكاردێنن.
    15. باشترە رۆژانە لەیەك كاتدا تێرامان ئەنجام بدەیت تا مێشك و بیر شەرتی ببن و ەم مەرجدار كردنە دەتوانیت زوتر بچیتە تێرامانەوە.
    16. رووناك و تیشكی خۆر نابێت بەراستەوخۆ بدەن لە پێشەوەی لەشت ئەگەر ناچاربوویت تیشكی خۆر لێت بدات ئەوا پشتی تێبكە.
    17. هەرگیز لەبەرچاوی خەڵك تێرتامان ئەنجام مەدە، یان بەتەنها یان كارێك بكە ئەوانیش لەگەڵت دابنیشن بۆ ئەوەی نەبینە سینەمای ئەوان و بەدیارتەوە رانەمێنن.
    18. لەسەرەتادا باشترە شوێنەكەت بێ دەنگ بێت.
    19. نابێت زۆرت برسی بێت یان زۆر تێربیت. لەهەردوو بارەكەدا مێشك سەرقاڵی لەش دەبێ و تۆش ناتوانی تەركیز بكەیت. ئەگەر زۆرت برسی بوو پەرداخێك شیر بخۆ و دابمیشە بۆ راهێنان.
    20. نابێت نەخۆش بیت یان ئازاری جەستەیی زۆرت هەبێت، ئاساناكانی یۆگا لێرەدا یارمەتیت ئەدەن بۆ ئەوەی ئازارەكانت كەم بكەیتەوە تا لە تێراماندا تەركیزت بەلای خۆیاندا نەبەن.
    21. كاتێك دادەنیشی بۆ تێرامان و تەركیز پەلەت نەبێت و ئەگەر پەیمانت لەگەڵ كەسێك هەیە یان ئیشێكت دوا ئیشكەت تێرامان بكە، نابێت چاوێكت لەسەر سەعاتەكەت بێت.
    22. دەبێت شێوازێكی گونجاوو روون هەڵبژێریت بۆ ئەنجامدانی تەركیز و لەسەر ئەو شێوازە برۆیت نەك رۆژێك تەركیز بكەیتە سەر هەناسە و رۆێك سەر دڵ و رۆژیچك سەر ناوچەوان و رۆژیچك سەر ناوەكانی خودا. هەموویان راستن بەڵام یەكیان هەڵبژێرە لەسەری برۆ، لەو پێناوەشدا مامۆستا دەوری سەرەكی هەیە بۆ ئەوەی فێرت بكات لەسەر چی تەركیز دەكەیت.
    23. هەمیشە پاش تەواوبوونی تەركیز سوپاسی مامۆستاكەت و سوپاسی خودا بكە لە دڵی خۆتدا كە ئەم رێگەیەیان پیشانی تۆ داوە، چونكە تەركیز و تێڕامان تۆ دەگەیەننە ئارامی و ڕەهایی و یەكبوون و گەورەیی.
    ده‌رروونناسی

      الوقت/التاريخ الآن هو الخميس مايو 09, 2024 5:21 am