ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ڕۆژووه‌وانان | |
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ڕێنمایی ته‌ندروستی بۆ رۆژووه‌وانانی مانگی ره‌مه‌زان بڵاو ده‌كاته‌وه تێیدا هاتووه "وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، هیوای مانگێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆ موسڵمانان ده‌خوازین . ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه هیوای ته‌ندروستی باش بۆ گشت موسڵمانان و هاووڵاتیانی كوردستان ده‌خوازین، چونكه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا گۆڕانێك له یاسای خۆراكیمان دا ڕووده‌دات له ڕووی ژماره و كاتی ژه‌مه‌كان و تا ڕاده‌یه‌كیش جۆری ژه‌مه‌كان جا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ته‌ندروستی یه‌كی باش له‌و مانگه‌دا به ڕۆژوو ببین و خۆمان به‌دوور بگرین له ڕه‌فتاری خۆراكی هه‌ڵه كه زیان به‌ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، داواكارین له موسڵمان ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێنمایی یانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن :- 1- دوور كه‌وه له خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه. 2- دووركه‌وه له‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر شه‌كریان تێدایه. 3- دووركه‌وه له خواردنی خۆراكی سوێر (خوێی زیاد) به‌تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو. 4- دووركه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چایی به تایبه‌تی له‌كاتی پارشێو 5- دوور كه‌وه له‌زۆر خواردن له كاتی پارشێو و به‌ربانگ 6- دووركه‌وه له‌خۆراكی تون. 7- دووركه‌وه له جگه‌ره كێشان. 8- بایه‌خ دان به پاك و خاوێنی و شوشتنی ددان به‌تایبه‌تی له پارشێو و دوای به‌ربانگ 9- كاته‌كانت ڕێك بخه و به باشی دابه‌ش بكه بۆ خوداپه‌رستی، پشوودان و خه‌وتن، وه‌رزشی سووك، كاركردن و چالاكییه ئاساییه‌كانی تر. خۆراكی ته‌ندروست بۆ پارشێو :- 1- دوور كه‌وه له خواردنی خۆراكی سوێر بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا زۆر هه‌ست به تینوێتی نه‌كه‌یت 2- دوور كه‌وه له خواردنی خۆراكی چه‌ور و سوركراوه 3- دووركه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چا 4- گرنگی به خواردنی سه‌وزه و میوه و زه‌ڵاته بده 5- ژه‌مێكی سووك و هه‌مه چه‌شن به‌هێواشی بخۆ خۆراكی ته‌ندروست بۆ به‌ربانگ ( رۆژ و شكاندن) :- 1- هه‌وڵبده خۆراكه‌كه‌ت هاوسه‌نگ و هه‌مه‌چه‌شن بێت، هه‌موو توخمه خۆراكیه‌كانی تێدابێت وه‌ك پرۆتین (گۆشت، شیر و به‌روبومه‌كانی، پاقله‌مه‌نییه‌كان)، كاربۆهیدرات، چه‌وری (زه‌یت )، خوێ كانزایی یه‌كان، سه‌وزه و میوه . 2- وا چاكه به‌ر له خواردن كه‌مێك شۆربا بخۆیت بۆ یارمه‌تی دان و ئاماده‌كردنی گه‌ده 3- له‌سه‌رخۆ خواردنه‌كه بخۆ و په‌له‌مه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له به‌د هه‌رسی و ئازار 4- خواردنی خورما به چاك ده‌زاندرێت و سوودی زۆره 5- دوور كه‌وه له زۆر خواردن، وا به چاك ده‌زاندرێت ژه‌مه‌كه دابه‌ش بكه‌یت بۆ دوو ژه‌می سووك. له‌دوای به‌ربانگ تاوه‌كو نوستن : • هه‌وڵبده ئاو و شله‌مه‌نی زۆر بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژدا دووربیت له ووشك بونه‌وه • گرنگی به خواردنی میوه بده * له‌و مانگه‌دا گرنگی دان به‌كات و ڕێكخستنی كاته‌كان بۆ خودا په‌رستی و پشوودان و نوستن و وه‌رزش و كاركردن و هه‌رچالاكیه‌كی تر زۆر گرنگه و نابێت فه‌رامۆش بكرێن *ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن یان هه‌یه و ته‌ندروستی یان جێگیر نی یه نابێت به بێ ڕاوێژكردن به پزیشكی پسپۆری خۆیان به رۆژ وو ببن . خودا پشت و په‌نای هه‌مووان بێت |
رێنماييه كانى وه زاره تى ته ندروستى بۆ رۆژووگران
عمر خالید عسمان- Admin
- Hejmara Nûçeyan : 329
Join date : 24/10/2009
Age : 32
Welat : iraq
- مساهمة رقم 1