سود و زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی (چا)
ناوی زانستی داری چا (Camellia sinensis) كه هه‌ر سێ جۆره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی چا (ره‌ش، سه‌وز، سپی)ی له گه‌ڵاكه‌ی ئاماده ده‌كرێت، زۆر له مێژه چینیه‌كان وه‌ك چاره‌سه‌ركه‌ر و خواردنه‌وه‌یه‌كی سودبه‌خش چایان به كارهێناوه، په‌ندێكی چینی ده‌ڵێت (سێ رۆژ نان نه‌خۆیت باشتره له‌وه كه یه‌ك رۆژ چا نه‌خۆیت)، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونهشهوه، ده‌گونجێت چا زیانبه‌خش بێت.
داری چا له ناوچه گه‌رمه‌كاندا ده‌ڕوێت به چه‌ند شێوه و قۆناغێك جۆره‌كانی چای لێ ئاماده ده‌كرێت، بۆ نمونه چای سپی له‌گه‌ڵای تازه چرۆكردوی داره‌كه دروست ده‌كرێت له به‌هاردا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌وزه پێكهاته‌ی كلۆروفیلی تێدانیه ره‌نگی سپی یان خۆڵه‌مێشی ده‌بێت، چای سه‌وز له‌گه‌ڵای سه‌وزی داره‌كه ئاماده ده‌كرێت و هه‌رچی چای ره‌شه له هاڕاوه‌ی گه‌ڵاكه ئاماده ده‌كرێت پاش ترشاندنی.
هه‌مو جۆره‌كانی چا سودی زۆریان بۆ مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مویان سودبه‌خشتر چای سه‌وزه.
سود و زیانه‌كانی چا:
• چا یارمه‌تی ده‌ره بۆ پاراستنی ددانه‌كان له كلۆربون، نزیكی 300 جۆری به‌كتریا به‌شداره له كلۆركردنی ددانه‌كان، خواردنه‌وه‌ی چا رێگری ده‌كات له نوساندنی به‌كتریا به ددانه‌كانه‌وه و لاوازكردنی گه‌شه‌ی به‌كتریا به‌هۆی بونی رێژه‌یه‌كی به‌رزی دژه ئۆكسێنه‌ر (polyphenols)ه‌كان له چادا.
• به هۆی بونی پێكهاته خۆراكی (flavonoid) له چادا، یارمه‌تی پته‌وكردنی ئێسكه‌كان ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌هۆی بونی (catechins) سودی زۆری هه‌یه بۆ هه‌وكردنی كڕكڕاگه‌كان.
• چه‌ندین لێكۆلینه‌وه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و چین سه‌لماندویانه كه چا كارگهریهكی ئیجگار گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له توشبون به شێرپه‌نجه، چا به دژه شێرپه‌نجه ناوده‌برێت به هۆی بونی (epigallocatechin-3-gallate (EGCG))، كه رێگری ده‌كات له گه‌شه كردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.
• چا سودی زۆری هه‌یه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و بۆری خوێن و هه‌روه‌ها دوركه‌وتنه‌وه له جه‌ڵته، چا ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆل له خوێندا، به هۆی خێراكردنی سوتاندنی چه‌وری.
• چا هاوسه‌نگی ئاو له‌له‌شدا راده‌گرێت به رێگرتن له كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاو كه سودی زۆری هه‌یه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له تینوێتی.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م سودانه‌وه چا بۆ هه‌ندێ مرۆڤ زیانی هه‌یه وه‌ك:
• رێگرتنی له مژینی ئاسن له ریخۆڵه‌كاندا كه ئه‌مه‌ش زیانی زۆر گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م خوێنن.
• چا رێگره له مژینی پرۆتین و چه‌ندین پێكهاته‌ی تری خۆراكی له رێخۆڵهدا، هه‌روه‌ها به‌هۆی بونی (oxlates) له چادا زیان ده‌گه‌یه‌نێت به گورچیله‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه.
• به‌هۆی بونی تانین (tannin) له چادا هۆكارێكه بۆ توشبون به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك به‌تایبه‌تی كاتێك كه چای زۆر گه‌رم بخورێته‌وه.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م زیانه لاوه‌كیانه و سودبینین له خواردنه‌وه‌ی چا پێویسته ره‌چاوی ئه‌م راستیانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
• چا به رێژه‌یه‌كی گونجاو بخۆینه‌وه واتا له رۆژێكدا 3-5 كوپ، وه له‌م رێژه‌یه زیاتر ره‌نگه زیان بگه‌یه‌نێت.
• نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك راسته‌وخۆ پاش نان خواردن چا بخۆینه‌وه، چونكه رێگری ده‌كات له مژینی ژماره‌یه‌ك پێكهاته‌ی سودبه‌خش له ریخۆڵه‌كاندا، به تایبه‌تی له كه‌سانی كه‌م خوێن و لاوازدا زیانی زۆر ده‌گه‌یه‌نێت، وا باشتره 30-60 خولهك پاش نان خواردن چا بخورێته‌وه.
• پێویسته خۆمان بپارێزین له خواردنه‌وه‌ی چای خه‌ست (پڕ ره‌نگ)، هه‌روه‌ها پێویسته گه‌رمی ئه‌و چایه‌ی ده‌یخۆینه‌وه ئاسایی بێت نه‌ك داخ بوبێت، چونكه چای زۆرگه‌رم زیانی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی تام كردن له زماندا، توشبون به شێرپه‌نجه‌ی قورگ و سورێنچك.
ئاماده‌كردنی : د. ئاسۆ محمود
B. V. M& S, H. M.M.
• BBC news.
• Wikipedia.com
• Hirofumi Tachibana, Kiyoshi Koga, Yoshinori Fujimura & Koji Yamada; A receptor for green tea polyphenol EGCG, Nature Structural and Molecular Biology, 2004
• Julie Edgar. WebMD Feature, Experts explain green tea's potential benefits for everything from fighting cancer to helping your heart.
• Circulation, The Journal of the American Heart Association, 2001
• Gloria Tsang, RD, Health Benefits of