- الكود:
ڕێنماييه‌كانى دەركردنى پاسپۆرت
له پێناو پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تێكى زياتر بۆ ئێوه به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى پاسپۆرتي خوێنه‌ره‌وه به ئامێر كارمان كردووه به‌وه‌ى كه فۆرمى داواكارى پاسپۆرت له ڕێگاى تۆرى زانيارى دهوليهوه ( ئينته‌رنيت) وه بێت خۆش حاڵين به پێشكه‌ش كردنى ئه‌و زانيارى و رێنيشان دانانه‌ى كه پێويسته په‌يڕه‌وى بكه‌ن له كاتي پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى ئاماژه پێكراو:
1-له كاتى هه‌ڵبژاردنى په‌ڕه‌ى پاسپۆرت له پێگه‌ى سه‌ره‌وه و كليك كردن له سه‌ر نموونهيهكى فۆرمه‌كه ئه‌توانيت هه‌ستيت به پڕكردنهوهي نمونهيهكي تايبه‌ت به‌خۆت كه پێك هاتووه له:
- زانيارى كه‌سێتى .
- ناونيشانى ته‌واو .
- به‌ڵگه‌نامه‌ى سه‌لماندن.
- ههڵدهستيت به پڕكردنه‌وه‌ى نمونه‌ي فۆرمه‌كه به زمانى ( عربى و ئينگليزي) يان ( زمانى ( كوردى و ئينگليزيٍ)
- پێويسته پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كه به پىَ ى ئه‌و زانياريانه بێت كه له پێناسي كهسێتيدا جێگيره(هويه الاحوال مدنيه) ده‌قاو ده‌ق به پێچه‌وانه‌وه داواكارييهت په‌سه‌ند ناكرێت.
- له كاتى نه‌بوونى نازناو له پێناسى كه‌سێتى ناوى باپير جێگيير ده‌بێت له برى نازناو.
- پڕكردنهوهي خانه‌ي زانيارى دارايي كه پێك هاتووه له ژماره‌ى چه ك و ڕۆژهكهيي و لق و ناوي بانق و ژماره‌ى لقه‌كه.
- پاش دلنيابوون له ڕاستى زانيارييه‌كان پێويسته چاپ بكرێت .
2-دهچيته لقه‌كانى فه‌رمانگه‌ى پاسپۆرت به پىَ ى شوينى نيشته جىَ بونت به پىَ ى ئه‌و خشتهيهي دانراوه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له لايه‌ن يه‌كێك له فه‌رمانگه‌ى سه‌ره‌وه يان قونصل خانه‌ى عێراقى سه‌باره‌ت به‌و عيراقيانهى كه نيشته‌جێن له ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى په‌نجه مۆر و ده‌رخستنى به‌ڵگه‌نامه‌ى سه‌لماندن ( وێنه‌يه‌كى اصلى له خاوه‌ني داواكهو ولي امر له‌گه‌ڵ وێنه‌يه‌كى ڕه‌نگاوڕه‌نگى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى كه له خواره‌وه ديارى كراوه.
- پێناسى بارى شارستانى
- بڕوانامه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عيراقى .
- پسوڵه‌ى نيشته جىَ بوون بۆ نيشتهجىَ بوانى ناوه‌وه‌ى عێراقن به‌ڵام سه‌باره‌ت به نيشته جىَ بوانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێناسى مانه‌وه‌يان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ( هويه الأقامه ) له جياتى پسوڵه‌ى نيشتهجىَ بوون و فۆرمى خۆراك.
- فۆرمى تازه‌ى خۆراك .
- دوو وێنه‌ى فۆتۆغرافى پشت سپى به‌پێوانه‌ى ( 45 *35) ملم به پىَ ى ئه‌و رێنماييانهى كه له پێگه‌كه‌دا هاتووه سه‌باره‌ت به وێنه#####.
- چه‌كى په‌سه‌ندكراو به بڕى (25000) بيست و پێنج هه‌زار دينار له‌سه‌ر حسابى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه/حسابات سه باره‌ت به‌و عێراقيانه‌ى كه له ناوه‌وه‌ى عێراقن .
- ئه‌بێت پێدانى پاره كاش بێت كه بڕى ( 250000) بيست و پێنج هه‌زار دينارى عێراقيه يان يه‌كسان به پاره‌ى ناوخۆيى بۆ وو‌ڵاتى بێگانه بۆ حسابى باڵيۆزخانه‌ى عێراقى له ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌و عێراقيانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ووڵاتن .
- هه‌ڵده‌ستين به پێدانت به پسووڵهيهكي مراجعه بۆوهرگرتنهوهي پاسپۆرته‌كه‌ت له باره‌گاى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى پاسپۆرت له بغداد بۆ دانيشتوانى بغداد وه نوسينگه‌ى پاسپۆرتى پارێزگاكان بۆ دانيشتوانى پارێزگاكان و باڵيۆزخانهكانى عێراق له ده‌ره‌وه بۆ دانيشتوانى ده‌ره‌وه‌ى ووڵات.
3-پيويسته له‌سه‌ر ژنانى عيراقى كه پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيريان ئه‌نجام نه‌داوه ره‌زامه‌ندى ( ولى امر ) يان به‌ده‌ست بهێنن له‌سه‌ر به‌خشيني پاسپۆرت پێيان وه ولى امر به‌ڵگه‌نامه‌كانى سه‌لماندن پێشكه‌ش بكات وخۆي ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى لقهكاني پاسپۆرت به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى په‌نجه مۆري زيندوو.
4-پيويسته له‌سه‌ر ژنانى عيراقى كهپرۆسهى هاوسه‌رگيريان كردووه ڕه‌زامه‌ندى هاوسه‌ره‌كانيان به ده‌ست بهێنن له‌سه‌ر به‌خشيني پاسپۆرت پێيان دواى پێشكه‌ش كردنى به‌ڵگه نامه‌ي سه‌لماندن له‌لايه‌ن هاوسهرهكهيي و ئاماده‌بووني له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى لقهكاني پاسپۆرت به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى په‌نجه مۆ ري زيندوو.
5-پيويسته له‌سه‌ر ژنانى عيراقى كه نهگهيشتونه ته‌مه‌نى ههراشى ( سن الرشد) واته ( 18) ساڵيان ته‌واو نه‌كردوه ڕه‌زامه‌ندى ولى امريان به ده‌ست بهێنن له‌سه‌ر به‌خشيني پاسپۆرت پێيان وه پێويسته ولى امر به‌ڵگه‌نامه‌كانى سه‌لماندن پێشكه‌ش بكات وه ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى لقهكاني پاسپۆرت بۆ وه‌رگرتنى په‌نجه مۆر ي زيندوو .
6-پێويسته له‌سه‌ر ئه‌و ژنه عێراقيانهىكه بێوه‌ژن يان جيابۆوهن (ارمله يان مگلقه)ن ڕه‌زامه‌ندى ولى امريان به ده‌ست بهێنن له‌سه‌ر به‌خشيني پاسپۆرت پێيان وه پێويسته ولى امر بهڵگهنامهكاني سه‌لماندن پێشكه‌ش بكات و ئاماده‌بێت له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى لقهكاني پاسپۆرت بۆ وه‌رگرتنى په‌نجه مۆرى زيندوو.
7-پيشكهش كردنى به‌ڵگه‌نامه‌كان كه له بڕگه‌ى سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه سه‌باره‌ت به وهلي امري ئه‌و مناڵانهي كه نه‌گه‌شتونه‌ته ته‌مه‌ني ( 16) شانزه ساڵ ئاماده‌بێت له به‌رده‌م ئه‌فسه‌رى پاسپۆرت له لقهكاني فه‌رمانگه‌كاندا بۆ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى په‌نجه مۆ ري زيندوو .
8-پشت ده‌به‌سترێت به بڕوانامه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقى باوك سه باره‌ت به‌و منداڵانه‌ى ( كچ يان كوڕ ) كه ناكامن و له ژێر ته‌مه‌نى ( 12) ساڵن و بڕوانامه‌ى ڕه‌گه‌زنامه‌ى عێراقيان به ده‌ست نه هێناوه .
9-پشت نابه‌سترێت به پێناسي باري شارستاني كه پێش (10) ده ساڵ ده‌رچووه له مێژووى پێشكه‌ش كردنى داواكاريى و هه‌روه‌ها ناگونجێت و پشت نا به‌سترێت به‌و پێناسه‌ى بارى شارستانيانهتى كه وێنه‌يان پێوه نى يه يان ته‌له‌ف بوون .
10-پێويسته له سه‌ر ئه‌و ولى امرانهى كه له ده‌ره‌وه‌ى عێراقن هه‌ستن به ناردنى ڕهزامهنديان له‌سه‌ر ده‌ركردنى پاسپۆرت بۆ هاوسه‌ره‌كانيان يان منالهكانيان كه له ناو عێراقدان له ڕێگه‌ى سفارهتى عێراقى له‌و ووڵاته به مه‌به‌ستى ناردنى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تي كاروبارى پاسپۆرت پاش پشت راست كردنه‌وه‌ى له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه/ فه‌رمانگه‌ي / تصديق
11-ئه‌گه‌ر پاسپۆرتى جۆرى ( G ) ت به ده‌ست هێنابێت پێش ئه‌م پاسپۆرته ناتوانيت داواكارى پێشكه‌ش بكه‌يت بۆ به‌ده‌ست هێنانى پاسپۆرتێكى تر هه تا كۆتايى به ماوه‌ى كار پێكردنى دێت يان كۆتايى به په‌ڕه‌كانى پاسپۆرته‌كه‌ت دێت .
12-له حاڵه‌تى روودانى وون بوون يان ته‌له‌ف بوونى يان دزينى پاسپۆرته‌كه‌ت پێويسته ئاگادارى بنكه‌ى پۆليسى شوێنى ڕووداوه‌كه بكه‌ت به مه‌به‌ستى به ده‌ست هێنانى ڕه‌زامه‌ندى ياسايى و ده‌رچونى بڕيارى دادگا له لايه‌ن دادگاى تايبه‌تمه‌ند به‌ڵام له كاتێكدا دانيشتوى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بيت پێويسته ئاگادارى قونصل خانه‌ى عێراق بكه‌يت به مه‌به‌ستى ده‌ركردنى ( جواز مرور ) .
13- ماوه‌ى كارپێكردنى پاسپۆرته‌كه ( 8 ) ساڵه .
سوپاسى هاوكاريتان ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵماندا