یه‌كێك له‌و ده‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كانی هونه‌ر وگۆرانی كوردی به هه‌رگیز له‌بیر ناچێت و نامرێت زیره‌كه، ئهوچریكهی لهموكریانهوه ده‌نگ وسه‌دای هه‌ڵێنا گه‌یشته چوارپارچه‌كه‌ی كوردستانی گرته‌وه. حه‌سه‌ن زیره‌ك وه‌ك زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی موكریان كه‌مه‌ڵبه‌ندی شاعیر‌و نوسه‌ری گه‌وره‌و ده‌نگخۆشان بووه. زیره‌ك هه‌ر منداڵیه‌وه هه‌تیو و سه‌رگه‌ردان ده‌بێت، به‌ڵام زیره‌كی وبلیمه‌تی زیره‌ك وای كرد ببێته كه‌سێك كه كورد شانازی پێوه بكات، له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌ری ئاواره‌ی نه‌خوێنده‌واری دا توانی خۆی بكاته سه‌رقافڵه‌ی هونه‌رمه‌ندای كوردستان و به‌شێكی زۆری میلۆدیهكوردیهكان له فه‌وتان و دزینی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێه‌وه بپارێزێت، نامه‌وێت به چه‌ند دێڕێك باس له‌گه‌وره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بكه‌م چونكه مێژووی شایه‌تی ئه‌وه‌مان بۆده‌دات زیره‌ك چه‌ند گه‌وره‌یه، من وه‌ك یه‌كێك له شه‌یدایانی ده‌نگی زیره‌ك هه‌میشه خولیایی ئه‌وه‌م هه‌یه زۆر شت له‌باره‌ی زیره‌كه‌وه بزانم، بۆیه ویستم بزانم كهزیرهك له‌كاتی هاتنی زیره‌ك بۆكوردستانی باشور و چوونی بۆ به‌غدا گیرسانه‌وه‌ی له‌وی چۆن بووه، ئه‌وه‌بوو له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێز (محه‌مه‌دی ئهحمهدئاڵای) قه‌ڵادزی كه بۆی باس كردم زیره‌ك زۆر تێكه‌ڵاوی هه‌بووه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه به‌رێز (خدری سه‌لیم ئاغای) میرئاودولی كه یه‌كێك بوو له‌دۆسته نزیكه‌كانی زیره‌ك ئه‌م به‌ڕێزه خزمه‌تێكی زۆری به حه‌سه‌ن زیره‌ك گه‌یاندووه، واڕێكه‌وت له كۆتایی به‌هاری ساڵی 2006 له هه‌ولێری پایته‌خت به‌پرسیارو سۆراخ كردن ماڵی كاك (خدری سه‌لیم ئاغا) مان دۆزیه‌وه ئه‌ویش به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی لێكردین، چونكه هه‌ندێك زانیاری گرینگی له‌سه‌ر زیره‌ك لابوو كه تائێستا نه‌زانراوه له‌سه‌رژیانی حه‌سه‌ن زیره‌ك هه‌ربۆیه وه‌ك هه‌وادارێكی ده‌نگی زیره‌ك ده‌مه‌وێت خه‌ڵكیش ئه‌م ورده‌كاریانه‌ی ژیانی زیره‌ك بزانن، به‌م شێوه‌یه بۆی گێڕامه‌وه: له‌ساڵی 1953 من له‌به‌غدا قوتابی ناوه‌ندی بووم كه حه‌سه‌ن زیره‌ك ناسی له یه‌كێك له میوانخانه‌كانی به‌غدا به‌ناوی (شیمال كه‌بیر) باكوری گه‌وره له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه ی‌دا شاگردی ئه‌م میوانخانه‌یه بوون، زیره‌ك زۆرجاران لهبهرخۆیه وه گۆرانی ده‌گووت، پێشتر نه‌مانده‌زانی گۆرانی بێژه دواتر كه‌زانیمان كه‌به‌راستی ئه‌وه هونه‌رمه‌ندێكی ته‌واوه، ئێمه‌ش براده‌رێكمان هه‌بوو به‌ناوی (سه‌لاح ئه‌نسار) كه‌له ڕادیۆی به‌غدا وه‌ڕگێری به‌شی ئینگلیزی بوو، داوامان لێ‌كرد كهزیرهك به‌رێته ئێزگه‌ی به‌غدا به‌شی كوردی، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌وكاتی رادیۆكه به‌رێز (كامیل ئه‌فه‌ندی) كه خه‌ڵكی سلیمانی بوو، كهبردمان بۆئێزگه چه‌ند گۆرانیه‌كی گووت هه‌موومانی سه‌رسام كرد، زۆریان پێ باش بوو حه‌زیان كرد له ڕادیۆ دایمه‌زرێنن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زیره‌ك له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ڵاتبوو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌بوو كهبیسهلمێنی ئێراقیه بۆیه نه‌توانرا ئه‌و خه‌ونه‌ی بێته‌دی، هه‌ربۆیه من كاغه‌زێكم بۆ نووسی كهبچێتهوه بۆقهڵاَدزی به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئێمه لهناچهكه ده‌سته‌ڵاتمان هه‌بوو وه نوێنه‌ر (وه‌كیل) م هه‌بوو له‌قه‌ڵادزی به‌ناوی (ته‌های مام حه‌سه‌نی) بۆم نوسی بچێت له‌گه‌ڵ زیره‌ك له سه‌ر گوندی (برای ئاوا) كه‌ده‌كه‌وێته باشوری قه‌ڵادزی هه‌ویه‌ی ئێراقی بۆ ده‌ربێنی ئه‌وه‌بوو حه‌سه‌ن مان كرد ئێراقی دواتر هاته‌وه بۆ به‌غدا له‌وێش توانیم (جنسیه) ئێراقی بۆدهربكهم حه‌سه‌ن مان كرده ئێراقیهكی عه‌یار بیست وچوار توانیم دایبمه‌زرێنم له‌ئێزگه‌ی به‌غدا مانگی به12دینار، له‌رووی یاسایه‌وه حه‌سه‌ن ئێراقیه‌وه خه‌ڵكی گوندی (برایماوا) یه سهبهقهزای پشده‌ر ده‌توانین بلێن (حه‌سه‌ن پشده‌ری) ماوه‌یه‌ك له‌وی بوو دواتر ده‌ردی غوربه‌ت بۆزیرهك گران بوو تامه‌زرۆ بوو بگهرێتهوهی زێدی باب وباپیرانی بۆشاری بۆكان، له‌وكات وساته دابوو كهكتێبێك به‌ناوی (چه‌پكه‌گوڵ) تازه چاپكرابوو به‌رهه‌می گۆرانی بێژه‌كانی ئێزگهبوو یه‌ك فه‌رده‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد بۆ كوردستانی ئێران، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ حه‌سه‌ن گیرا، ئه‌وگۆرانیه‌ی زۆر باوبوو (ئامینی سوره گوڵ چه‌ند به‌له‌نجه ولاری) له‌سه‌رزاری خه‌ڵكی بوو، ئه‌ونده‌ی لای ئێمه‌ش بوو شه‌وانه مه‌جلیسی بۆ دهرازاندینهوهی به‌ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی، دواتر من نه‌قڵی كه‌ركوك بووم به‌هۆی تێك چوونی باردۆخی سیاسی ئه‌كات چونكه رژێمی پاشایه‌تی روخا ئیتر من نه‌متوانی زیره‌ك ببینمه‌وه.
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی (زیره‌ك) ی هونه‌رمه‌ند.
ئا: كاوه ئه‌وڕه‌حمان فاتیحی