ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    چۆن خودى خۆت ده ى سه لمێنيت و له ﮊياندا سه ركه وتوو ده بى

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    چۆن خودى خۆت ده ى سه لمێنيت و له ﮊياندا سه ركه وتوو ده بى Empty چۆن خودى خۆت ده ى سه لمێنيت و له ﮊياندا سه ركه وتوو ده بى

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الإثنين أغسطس 09, 2010 11:34 pm

    تۆ ئەتوانى سەركەوتووبیت ئەگەر بیرت لێكردبێتەوە.....سەركەوتن لە ویست دا خۆى حەشار داوە.
    وە پێت وابێت ئەتوانى و ممكنە سەركەوتن بهێنیتە دى....سەركەوتن بە ماناى بەدەستهێنانى چەند شتێكى پۆزەتیڤ كە دڵخۆشمان دەكات و وامان لێدەكات هەست بە حەوانەوە و دڵنیایى بكەین.
    لێرەدا پرسیارێك دێتە پێش چۆن توانا بۆ سەركەوتن لە ناخت دا بەهێز دەكەیت؟
    وەڵام بۆ ئەم پرسیارە جێبەجێ كردنى ئەم خاڵانەى خوارەوەیە:
    1-
    بیر لە سەركەوتن بكەرەوە و باوەڕت هەبێت كە ئەتوانى بە دەستى بهێنیت.... بەوپەڕى ئازادانەوە بیرى لێبكەرەوە.
    2-
    شانازى بكە بە نەفسى خۆتەوە: باوەڕت بە تواناكانت هەبێت و قەناعەتت بە خودى خۆت هەبێت،وە بیرى عەقڵتى بهێنەرەوە كە تۆ زۆر باشتری لەوەى كە خۆت هەستى پێ دەكەى.
    3-
    هەست بكە نەفسێكى گەورەت هەیە: ئامانجەكان و پلانە گەورەكان گران نین بۆ بەدەست هێنان لە بچوكەكان.
    *
    نەفست چارەسەر بكە لە نەخۆشى فەشەل:
    میكرۆبى پاساو هێنانەوەى هەمیشەیى لە دواى هەموو فاشلێكەوە پاساوێك یان چەندین پاساو هەیە ئەو پاساوانەش:
    *
    پاساوى تەندروستى......چارەسەر:
    گفتوگۆ لەسەر تەندروستیت ڕەت بكەرەوە.
    موتەئەسف بوون بۆ تەندروستیت ڕەت بكەرەوە.
    ڕازى بە بەو حاڵە تەندروستیەى كە تێیداى.
    هەمیشە ئارەزوو مەندیت بۆ بەسەر بردنى ژیان بە خۆش گوزەرانى بیرى نەفستى بخەرەوە.
    *
    پاساو هێنانەوەى كەمى چالاكى عەقڵى.
    چارەسەر:
    بوارى توانا عەقڵیەكانت كەم مەكەرەوە و زیادەڕەوى لە وەسفى زیرەكى كەسانى تر مەكە.
    ·
    توانات هەبێت بۆ بیركردنەوە لە ڕاستیەكان، هەمیشە ئەوەت لەبیر بێت تواناى بیركردنەوە لە خود گرنگى یەكى گەورەى هەیە.
    ·
    هەمیشە نەفست بە بیرى ئیجابى بهێنەرەوە.
    *
    پاساوى تەمەن..........چارەسەر
    ·
    تەمەنى ئێستەت قبوڵ بكە گەنجیت یان پیر.
    ·
    حسابى بڕى بەرهەمى چەندین ساڵەت بكە.
    ·
    ئەوەى ماوە لەتەمەنت بۆ ئەو خەونەى ویستوتە بیهێنیتەدى بخەرە گەڕ.
    *
    پاساوى بەختى خراپ......چارەسەر:
    ·
    واز مەهێنە لەوەى كە خۆزگە بە سەركەوتن بخوازى.
    ·
    دەست بگرە بەو مەبدەئەى كە هۆكارە بۆ سەركەوتن.
    *
    بنیاتنانى متمانە بوون بە خود:
    1-
    كردار چارەسەرى ترس دەكات....(هۆكارى ترسەكەت دیارى بكە و كرداریانە چارەسەرى بكە).
    2-
    بیرو هۆشت بە فكرەى باش و پۆزەتیڤانە شەحن بكەرەوە.
    3-
    خەڵكى لە ڕێز و قەدرى ڕاستى خۆیان دابنێ.
    4-
    ئەوەى بە عەقڵت دەیبینى ڕاستە بە ئەنجامى بگەیەنە.
    5-
    ئەوەى دەلالەت بكات لە متمانە بوون بە خودت بیكە بۆ ئەوەى ووردە وردە وەك بیرى كەسێك كە متمانەى بەخۆى هەیە بە دەست بهێنى. سەرەتا دابنیشە و تەركیز لە بینینەكانت بكە لە كاتى گفتوگۆدا.....خێرایت لە كاتى ڕۆشتن دا زیاد بكە و با زەردەخەنە لەسەر لێوانت بێت.
    *
    بیركردنەوە لەسەر ڕێگەى سەركەوتوان:
    ·
    نەفست بە هەرزان مەفرۆشە تۆ باشترى لەوەى كە گومانى پێ دەبەى.
    ·
    فەرهەنگى سەركەوتوان بخەرە مێشكتەوە،ووشەى گەورە و ڕووناك كەرەوە و ئامانجدار و بەبەرهەم بەكاربهێنە و لە ووشەى خراپ دوور بكەوەرەوە.
    ·
    دوور بین بە و بینینى ئەوەى لەبەر پێكانت دایە بەس نیە.
    ·
    ئەو كارەى پێى هەڵدەسیت نرخى بۆ دانێ، هەوڵ بۆ بەدیهێنانى هەنگاوى باش بۆ سەر ڕێگەى كارەكەت بدە.
    ·
    تەركیز بخەرە سەر ئەو بیرانەى كە بۆ بەدیهاتنى كارى گەورە و گرنگن،وەواز لەو بیر و بۆچوونە بێ مانایانە بهێنە كە ڕێگرن.
    *
    ئیش بە مێشكت بكە و بیرى داهێنانە فێرببە (بیرى داهێنانە) بریتیە لە ئاشكرا كردن و دۆزینەوەى ڕێگەى تازە و باش بۆ جێبەجێ كردنى هەر شتێك):
    ·
    باوەڕ بكە بەتواناى ڕوودانى شتەكان و ووشەى ئەستەم....ناكرێ....سوودى نیە بسڕەوە.
    ·
    پێش بكەوە لە كارەكانت دا و ڕێگە مەدە ئەو ڕۆتین یان شتە دیارى كراوانە تواناى عەقڵت بۆ بیركردنەوە كەم بكەنەوە،شتى تازە تاقى بكەرەوە.
    ·
    ڕۆژانە لە خۆت بپرسە چۆن بە باشترین شێوە كارەكانت ڕادەپەڕێنى؟
    ·
    لە خۆت بپرسە چۆن ڕپەڕاندنى كارەكانت زیاد دەكەیت؟
    ·
    زانیاریەكانت فراوان بكە و وابكە عەقڵت هەمیشە لە حاڵەتى پێكهاتنى بیر و بۆچوونى تازەدا بێت.
    *
    ئاگاداربە....بیر كردنەوەت تەقدیرت دیارى دەكات:
    ·
    بە شێوەى كەسێكى گرنگ دەربكەوە، تا بە بینینت ئەو شتانەى ئیجابین دەربكەون.
    ·
    هەست بەگرنگى كارەكەت بكە هەتا گرنگی ئاڕاستەى نەفست و هاندانت بۆ جێبەجێ كردنى كارى باش پێ ببەخشێت.
    ·
    ڕۆژانە هانى نەفست بدە بۆ سەركەوتن،هەست بكە تۆ لە لوتكەداى تا بتوانى پێی بگەى.
    ·
    لە خۆت بپرسە(ئایا كەسى سەركەوتوو بەو شێوەیە بیردەكاتەوە؟).
    *
    خۆراكى گونجاو بدە بە مێشكت تا سەركەوتنت پێ ببەخشێ:
    ·
    بەخەبەر بە بۆ كاریگەرى ژینگە لەسەر مێشكت.
    ·
    ڕێگە مەدە هێزى نائومێدى هانت بدات بەوەى توانات بۆ بەجێ گەیاندنى كارەكان نیە و پێت بڵێ تۆ كەسێكى خەیاڵیت.
    ·
    هەمیشە ئامۆژگارى لە سەركەوتوان وەربگرە.
    ·
    بۆ هاوڕێى تازە و پەیوەندی ئیجابى بگەڕێ كە هانت بدات بۆ سەركەوتن.
    ·
    دوور بكەوەرەوە لە گفتوگۆى سلبى و باسى كەس مەكە ئیلا بە باشە نەبێت.
    *
    بۆ ئەوەى لەسەركەوتوان بیت ئاڕاستەى كەسانى تر مەوقیفى باشت هەبێت:
    ·
    چالاك بە و خەماسەتت هەبێت،ئەوەى دەیكەیت زیندووانە ڕایگرە و هەواڵى خۆش بگوێزەرەوە.
    ·
    ووریابە لە درووشمى كەسانى تر بە گرنگیان.دەرخستنى ڕێز لە هەموو بۆنەیەك دا و خەڵكى بە ناو خۆیانەوە بانگ بكە.
    ·
    هەمیشە خزمەت و بەخشین بۆ بیركردنەوە پێش كەش بكە.
    *
    خەڵكى سەركەوتنت یان فەشەلت دروست دەكەن،تۆ ئەو كەسانە بەدەست بهێنە تا سەركەوتن بە دەست بێنیت:
    ·
    لە سیاسەتتدا وریابە بەرانبەر كەسانى تر، خۆشەویستیان بە دەست بهێنە تا بۆ سەركەوتن بەرزت بكەنەوە.
    ·
    هەمیشە مەبدەئت ئەوەبێ دان بنێیت بە بوونى كەسانى تردا و هاوڕێ پەیدا بكە.
    ·
    وابكە مێشكت گەورە بێت و بەسنگى فراوانەوە پێشوازى بكە لە جیاوازى و ئەو شتانەى دژى ڕاى تۆن لەنێوان تۆو كەسانى تردا وە ڕۆڵى ئامۆژگارى كەر مەبینە.
    ·
    ئاڕاستەى مێشكت هەمیشە بۆ پێشوازى شەپۆلى ئیجابى بێت تا مامەڵەت لەگەڵ خەڵك بەپێى ئەو بیرە ئیجابیانە بێت كە پاڵت پێوە دەنێت بۆ سەركەوتن.
    ·
    هانى خەڵكى بدە تا قسەت لەگەڵ بكەن.
    *
    لەوانە بە كە كرداریان لە ووتنیان زیاترە:
    ·
    كەسێك بە كە كرداریە.....هۆكار مەهێنەگۆڕێ و فێڵ مەكە بۆ خۆ دواخستن.
    ·
    چاوەڕێ مەكە تا باروودۆخ باش بێت ئەگینا ئەبێ تا هەتا هەتایە چاوەڕێ بیت.
    ·
    بۆچوونت بۆ ڕوودانى كێشە هەبێت كە ڕێگریت دەكات بۆ كارەكەت، بۆ چارەسەركردنى كاربكە.
    ·
    بیرەكان تەواو نابن تەنفیزیان بكە.
    ·
    ئیعتیماد بكەرە سەر كردار وەك چارەسەرێك بۆ ترسەكانت، وە بە دەستهێنانى متمانە بە خۆت.
    ·
    چاوەڕێ مەكە تا بیرێكى ئیلهامیت بۆ دێت،بەڵكو ئیلهام بەمێشكت بجوڵێنە لە ڕێگەى كردارەوە.
    ·
    هەمیشە بۆ ئێستا بیر بكەرەوە پەنا مەبە بۆ بەیانى....دواى هەفتە.....
    *
    چۆن تێكشكان و نەبردنەوە بۆ سەركەوتن دەگۆڕیت؟
    ·
    دراسەى هەڵەكانت بكە و لێیانەوە پێشەكیەك بۆ ڕێگەى سەركەوتن فێرببە.
    ·
    نەفرەت مەكە لە بەختى خراپ و لۆمەى كەسانى تر مەكە،بەڵكو ڕووبەڕووى خۆت بوەستەو ڕەخنە لە هەڵس و كەوتەكانت بگرە و هەڵەكانت و لایەنە لاوازەكانت ڕاست بكەرەوە.
    ·
    لە كارەكانت دا هەوڵ بدە و بەردەوام بە، ئەو هەوڵ دانەت تێكەڵ بە ئەزموونەكانت بكە لە ڕووى جیاوازەوە..تەنها ئاڕاستەیەكى دیارى كراو مەگرە بۆ چارەسەرى هەركێشەیەك.
    ·
    هەمیشە متمانەت هەبێت بەوەى كە چارەسەر هەیە.
    *
    ئێستە ئامانجت چى یە؟
    بۆ كوێ بەسەرى دەبەیت؟
    چەند ئامانجێك بۆ خۆت دیارى بكە و ئەوەى ئەتەوێ پێى بگەى بە دەستى بهێنە هەنگاو بە هەنگاو.
    تواناكانت بۆ سەركەوتن باشتر بكە لەڕێى پلانى مانگانەوە.

      الوقت/التاريخ الآن هو الأحد مايو 12, 2024 1:31 am