ژاراوه زانيارى گشتى له لايه ن عمر ايذدخواه

هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

кцгdIsтдп


    مرۆفى ئاسايى كامانه ن ؟!!

    عمر خالید عسمان
    عمر خالید عسمان
    Admin


    Hejmara Nûçeyan : 329
    Join date : 24/10/2009
    Age : 32
    Welat : iraq

    مرۆفى ئاسايى كامانه ن ؟!! Empty مرۆفى ئاسايى كامانه ن ؟!!

    مُساهمة  عمر خالید عسمان الإثنين أغسطس 09, 2010 11:36 pm

    ووشەى ئاسایى مانایەكى ڕێژەیى هەیە وەك چۆن هەندێ شت لە كۆمەڵگایەكدا ئاسایى و لە كۆمەڵگایەكى تردا نائاسایى دێتە بەر چاو....
    ئێمە هەموومان تا ئەندازەیەك لێك جیاوازین،هەریەكەمان تایبەتمەندى و كردارى تایبەتى خۆى هەیە باوەڕمان بە هەندێ شت و لە هەندێ شتى تریش دەترسین،بەم پێیە دەتوانین كۆمەڵگای مرۆیى بەسەر شەش كۆمەڵەدا دابەش بكەین:
    1-
    ئاسایى.
    2-
    تووڕە (عصبي(.
    3-
    شێت.
    4-
    خراپەكاران (تووش بوانى تلیاك و خراپەكاریەكانى جنسى(.
    5-
    نەفامەكان.
    6-
    متفرقە (كە ناتوانرێت بخرێنە سەر هیچ كۆمەڵەیەك وەكو دانیشتوانى شوێنەدوورە دەستەكان(.
    تایبەتمەندییەكانى مرۆڤى ئاسایى:
    بەبەدەست هێنانى ئەم خاڵانەى خوارەوە ئەتوانیت بچیتە ناو كۆمەڵەى ئاساییەكانەوە:
    1-
    لە ڕووى موحبەتەوە بەتوانایە زیاد لەحەد هۆگرى باوك و دایكى نابێت وەك مرۆڤێكى زیرەك بیر ئەكاتەوە،لە ژیاندا ئامانجێكى تایبەتى هەیە.
    2-
    ناڕەحەتى و ناخۆشیەكانى ژیان بە خۆشى و ئارامى ئەداتە قەڵەم و ئەیانگۆڕێت.
    3-
    هێندە سەرقاڵى كارەكانیەتى كە خەم و بەد بەختى لە بیرئەكات.
    4-
    هەمیشە لە ژیان ڕازیە و ئەتوانێت ژیانى خۆى دابین بكات.
    5-
    ژیانى خۆش دەوێت و خاوەنى وورەیە.
    6-
    لەگەڵ هەموو كەس دەگونجێت و خاوەنى كەسایەتى یەكى خۆشەویستە و لەبارەى ئینسانیەوە لەگەڵ هەموو كەس لێبووردنى هەیە.
    7-
    زۆر تووڕە نابێت دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر تووڕەیدا لە دەروونى خۆیدا و هەمیشە لە كارەكانیدا بیر ئەكاتەوە و بڕیارى ژیرانە دەدات.
    8-
    تووڕە بوون دەشارێتەوە و دوورە لە دەنگە دەنگ و هەرا.
    9-
    لەكارى خەڵكیدا تەداخول ناكات.
    10-
    خاوەنى ڕۆحێكى پاكە و باوەڕى تەواوى بەخۆى هەیە.
    11-
    زۆر كەس ئەتوانێت خۆشى بوێت ئەچێتە دڵەوە و لە كارەكانیدا باوەڕى بە ئینسانیەت هەیە.
    12-
    دەرس و پەند لە هەڵەكانى ڕابردووى وەردەگرێتَ.
    13-
    خۆى ڕاهێناوە كە لە باتى غەم خواردن و گلەیى كردن وردە وردە ژیانى ڕێكبخات و تا ئەوەندەى لە توانایدایە سوود لەتەمەنى خۆى وەربگرێت.
    ئایا مرۆڤى ئاسایى تووشى ناڕەحەتى دەبن لە ژیاندا؟؟؟
    بۆ وەڵامى ئەم پرسیارە ئەبێ بووترێت كە ڕەنج و ئازارەكانى ژیان هیچ یەكێ لە ئەندامانى مرۆڤ ناناسێ ئەوەى دەست نیشانى ئاسایى بوون یان نا ئاسایى بوونى ئێمە بكات....چۆنیەتى بەرەنگارییەكانى ئێمەیە بەرامبەر ڕووداوەكانى ژیان...
    مرۆڤى تووڕە ئەگەر تووشى ناڕەحەتى هات یان ئازارێكى تووش بوو بە خێرایى تەسلیم ئەبێت و خۆى ئەخواتەوە و ئامادەی بەرگرى نی یە،بە پێچەوانەوە مرۆڤى ئاسایى بەوپەڕى تواناوە لەبەرامبەر ناڕەحەتیە توندەكان و گرفتەكان ئەوەستێ و بە ئاسانى تەسلیم نابێت.
    هەندێ جار مرۆڤى ئاسایى تووشى نیگەرانى دەبێت بەڵام بەسەریدا سەردەكەوێت و خۆى ناخواتەوە و رێگە نادات بەبێ هۆ ناڕەحەتى و نیگەرانى داگیرى بكات كە ئەمەش بەندە لەسەر گەشەكردنى دەروونى و عەقڵى كەسەكە كە ئەمەش بریتیە لە هێزى كەسێك كە ئەتوانرێت كارەكانى ئەنجام بدات زیاتر لەوەى لێى چاوەڕوان دەكرێت.

      الوقت/التاريخ الآن هو السبت مايو 11, 2024 8:00 pm