عه ره بى كوردى نه زان !...
دیاره مرۆڤ ئازاده له هه‌ر شوێنێك بیه‌وێت نیشته‌جێ ببێت و بژی. ئه‌مه پرنسیپێكه ته‌نانه‌ت جاڕی گه‌ردوونیی مافیش مرۆڤیش ئاماژه‌ی پێكردووه.
هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له‌و وڵاته‌ی كه پێی ده‌ڵێن ئێڕاق، چ به‌پێی پرینسیپه مرۆییه‌كان و چ به‌پێی ئه‌وه‌شی كه پێی ده‌ڵێن ده‌ستووری ئێڕاق! مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه له زاخۆوه تاوه‌كو فاو نیشته‌جێ ببن و زینده‌گانی بكه‌ن! به‌ڵام دیاره نابێت ئه‌م مافه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كاربهێنرێت بۆ گۆڕینی زۆرتری باری دیمۆگرافیی كوردستان..
به تێڕوانینیكی خێرای مێژووی جوگرافیای باشووری كوردستان زۆر به ئاسانی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه سنووری نه‌ته‌وه‌یی كورد و عه‌ره‌ب هه‌میشه به‌ره‌و باكوور چووه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هۆیه‌ی كه بیری عه‌ره‌بی، له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بووبێت بیرێكی شۆڤێنیزمی بووه و هه‌رده‌م به‌و شێوه‌یه له خاكی كوردی روانیوه كه به‌شێكی نیشتمانه به‌زۆر فراوانكراوهكهیهتی!.
من له مانگی رابردوودا بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له كوردستان بووم، له هه‌موو لایه‌كی هه‌ردوو شاری هه‌ولێر و سلێمانی عه‌ره‌بی زۆرم ده‌بینی، ئه‌وانه هه‌ندێكیان بۆ كار هاتوون و هه‌ندێكیشیان بۆ گه‌شتوگوزاری و ئهوانیتریشیان نیشته‌جێی ئه‌و شارانه‌ن، به‌پێی هه‌ندێك ئاماری نافه‌ڕمی كه بیستوومه له شارێكی وه‌ك هه‌ولێردا نزیكه‌ی %17ی عه‌ره‌به! سلێمانی كه جگه له كورد و دوو گه‌ڕه‌كی جووله‌كه و فه‌له هیچ بێگانه‌یه‌كی تێدا نه‌بووه! ده‌ڵێن %13ی عه‌ره‌به! ئه‌م ئامارانه من نازانم تا چه‌ند راستن، لێ ئه‌گه‌ر نیوه‌شی راست بێت ئه‌وا خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ره‌وشی باشوور و خراپتربوونی سه‌نگی سووكی كورد له چوارچێوه‌ی ئێڕاقدا.. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كار وابڕوات وه‌ك ئه‌و ئامارانه ئاماژه‌ی بۆده‌كه‌ن، ئه‌وا پێت ئاسایی بێت كه ئه‌و عه‌ره‌بانه به‌ناوی هه‌ولێر و سلێمانی و شوێنه‌كانی تری كوردستانه‌وه خاوه‌نی كورسی بن له په‌ڕڵه‌مانی ئێڕاقدا!.. دیاره باسی فێربوونی زمانی كوردی و تێكه‌ڵبوونیان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ههرناكهم!..
كورد له خوار سنووری حه‌مرینه‌وه له هه‌ر جێیه‌كی عه‌ره‌بنشیندا بووبێت، هه‌رده‌م تووشی كێشه‌ی زۆر بووه، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌شی كه له خاكی خۆیدایه و ئێستا به‌ناوی ناوچه دابڕاوه‌كان ناوی رۆیشتووه، له كوله‌مه‌رگیی ته‌واودایه! سه‌یره عه‌ره‌ب به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردا بكه‌ن و ئێمه‌ش له كوردستان خانوویان پێبفرۆشین و لیژنه ئه‌منییه كوردییه‌كانیش رێگای نیشته‌جێبوونیان بده‌ن!..
ئه‌گه‌ر ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا یه‌كنه‌گرنه‌وه و سنووری باشووری كوردستان به‌پێی یاسا و ده‌ستووری ئێڕاقی دیارینه‌كرێت، ئه‌وا بوونی یان هاتنی هه‌ر عه‌ره‌بێك له هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی باشووری كوردستان ده‌بێته ترسێكی گه‌وره و ده‌بێت كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم به‌ری ته‌واو به‌م كۆچه پلان بۆڕێژراوهی عه‌ره‌ب بگرن..
له فه‌رهه‌نگی سیاسیی كوردیدا چه‌ند ناوێك له عه‌ره‌ب نراوه! له‌وانه عه‌ره‌بی هاورده و عه‌ره‌بی ره‌سه‌ن و عه‌ره‌بی ده‌هه‌زاری و زۆریتر... ده‌بێت ئه‌م جۆره عه‌ره‌به چ ناوێكی لێبنرێت! عه‌ره‌بێك كه به زۆر نههێنرابێتنه كوردستانه‌وه، یان ئه‌وانه نه‌بن كه پێیان ده‌ڵێن ره‌سه‌ن! باشتره ناویان بنرێت ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی كه به‌هۆی نه‌زانیی خودی كورده‌وه له كوردستاندا نیشته‌جێ بوون، هه‌ربۆیه پێشنیازی ده‌سته‌واژه‌ی (عه‌ره‌بی كوردی نه‌زان) بۆ ئه‌وانه ده‌كه‌م كه ده‌كرێت دوو واتا بدات به‌ده‌سته‌وه، یه‌كه‌م ئه‌وانه هه‌رگیز فێری كوردی نابن! دووه‌میش به‌هۆی نه‌زانیی خودی كورده‌وه له كوردستاندا نیشته‌جێ بوون!..
لاهای – هۆڵندا
سةرضاوة//سايتى كوردستان نيَت
نوسينى : هاورِيَ باخةوان